به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشکی به‌ڕێزمان ئه‌گر مێردت چاک نه‌بێ له‌وه‌ی باست لێی کرد دروست نییه له‌گه‌ڵی بمێنیت و مانه‌وه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه نا شه‌ڕعیه و واجبه له‌سه‌رت خۆت ئازاد بکه‌یت له‌ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ت . له ئێستاوه سه‌رجێی له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت چونکه له پرسیاره‌که‌تدا وا هاتووه نوێژ ناکا‌ت و ڕێگری نوێژیشت لێ ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر کافرێتی ئه‌و پیاوه، کافریش ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێک نایه‌ت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێوَلاَ تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُواْ..[البقرة:221] واته/ ژن ماره مه‌که‌ن له بێباوه‌ڕه‌کان هه‌تاوه‌کو باوه‌ڕ ده‌هێنن.. که‌سێکیش ڕێگه‌ی جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی خوا له ماڵومنداڵی خۆی یان خه‌ڵکی تر بگرێ گومانی تێدا نییه کافره.. به‌ڵام بۆ تۆ جائیزه هه‌تا ئه‌وه‌نده‌ی هیوای خێری لێ ده‌که‌ی له‌گه‌ڵی بمێنی له‌و ماڵه‌دا به‌ڵام ئه‌وه‌ش به مه‌رجی خۆی، مه‌رجه‌که‌ش ئه‌وه‌یه تۆ وه‌کو ئافره‌تێکی بێگانه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکه‌ی، له‌به‌رچاوی به حیجابه‌وه داده‌نیشی و هاتۆچۆ ده‌که‌ی، له‌گه‌ڵی ناخه‌وی و سه‌رجێی له‌گه‌ڵ ناکه‌ی، به‌ڵام خزمه‌تکردن و ماڵداری جائیزه و به‌و هیوایه‌ی دڵی نه‌رم بێ و تۆبه بکات و بگه‌ڕێته‌وه.. وه‌ختێکیش بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێ گرێبه‌ستی هاوسه‌ریتان نوێ بکه‌نه‌وه چونکه ئه‌وه حوکمی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ش باسی ده‌که‌ی سێ پاکبوونه‌وه‌ی دوای حه‌یزت زیاتر تێپه‌ڕیوه(ئه‌وه عیدده‌ی پێ ده‌وترێ)، نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ش به ماره‌یی نوێ و هه‌موو مه‌رجه‌کانی ماره‌بڕین ده‌بێ وه‌ک بوونی دوو شاهێد و ئاماده‌یی وه‌لی تۆ یان وه‌کیلێکی.. ئازا و بوێریش به له‌و کێشه‌یه‌ت چونکه ئه‌وه دینی خوایه و مه‌سه‌له‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و سه‌رجێی و زینایه، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی خۆت و منداڵه‌کانیشته، خوانه‌خواس ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌سه‌ر کوفری خۆی به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر له‌و دونیاش به حه‌رامی له‌گه‌ڵی بمێنیت له قیامه‌ت هه‌ر پێکه‌وه نابن و جیا ده‌کرێنه‌وه.. بیری ئه‌ویش بخه‌وه که ئه‌و به دینی خوا تۆی حه‌ڵاڵ کردووه، بۆچی له پێشا خۆی به ئیماندار نیشانداوه و ئێستا باکی نییه له‌و شه‌ریعه‌ته‌ی ژیانی هاوسه‌ری بۆ ڕه‌خساندووه و دژایه‌تی خوا ده‌کات!!؟ خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.