سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گەر لەگەڵ خێزانم نەگونجێین درووستە لێی جیا ببمەوە.؟
ئایا گه‌ر من و خێزانم نه‌گونجێین له‌گه‌ڵ یه‌کتر ، گه‌ر ته‌ڵاقی بده‌م، گوناهبار ده‌بم؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1013


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ پێی ناخۆش و ناپه‌سه‌نده‌ مه‌گه‌ر به‌ هه‌قی خۆی و وه‌ک چاره‌سه‌ری بێت نه‌وه‌ک زوڵم و تۆڵه‌ و سزادان. ته‌لاقی هه‌ق و په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ژیانه‌ گه‌یشتۆته‌ بنه‌به‌ست و لایه‌کیان یان هه‌ردووکیان ژیانیان لێ تاڵ بووه‌ و له‌ دوای هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان دڵسۆزانیش هه‌ر ناگه‌نه‌ چاره‌ بۆیه‌ ئیتر جیابوونه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی سته‌م و ناهه‌قی به‌رامبه‌ر یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان دروست نه‌بێت.. 
بۆ نمونه‌ ئافره‌تێک هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ده‌یویست له‌ مێرده‌که‌ی جیابێته‌وه‌، وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) من له‌(الکفر) ده‌ترسم، کوفریش له‌وێدا مه‌به‌ستی کافربوون نه‌بوو به‌ڵکو مه‌به‌ستی ناهه‌قی و سته‌م له‌ مافی مێرده‌که‌ی بوو که‌ ناتوانێ هه‌قی بدات.. 
له‌ ته‌ڵاقی جائیز ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌تێک به‌ گوێی مێردی ناکات، مافه‌کانی به‌جێ ناگه‌یه‌نێ، پیاوه‌که‌ش له‌ دوای نه‌سیحه‌ت و سه‌بر و خۆڕاگری ئافره‌ته‌که‌ ناسازێ، بۆیه‌ له‌ دوای بێهیوا بوون ته‌ڵاقی ده‌دات.. بێگومان ته‌ڵاقیش که‌ سیانه‌ خوای گه‌وره‌ وای داناوه‌ دانه‌ دانه‌ هه‌ر جاره‌ی له‌ پاکی ئافره‌ته‌که‌(بێنوێژ نه‌بێ) بخرێ به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی نه‌چووبێته‌ لای(سه‌رجیی نه‌کردبێ له‌گه‌ڵی)، ئه‌وجا هه‌تاوه‌کو جارێکی تر بێنوێژ ده‌بێ و پاک ده‌بێته‌وه‌ ته‌ڵاقی دووه‌می بدات به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی دیسان سه‌رجێی له‌گه‌ڵ نه‌کات و پاشان له‌ دوای سێیه‌م جار دوا ته‌ڵاقی بدات.. ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی باشه‌ بۆ هه‌ردووکیان هه‌تا بیر که‌نه‌وه‌ و به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی نه‌گاته‌ سێیه‌م و ڕێک بکه‌ونه‌وه‌ و کۆتایی به‌ کێشه‌کانیان بهێنن.. 

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ پاساوێکی شه‌رعی پیاو ژنی خۆی ته‌ڵاق بدات بێگومان تاوانباره‌ و سزا وه‌رده‌گرێ له‌ دونیا و قیامه‌ت ئه‌گه‌ر ویستی خوا وابێت لێی خۆش نه‌بێت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 905

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram