به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و ته‌ڵاقه پێی ده‌وترێ ته‌ڵاقی گرێ‌دراو(طلاق المعلق) واته که‌وتنی ته‌ڵاق به ئه‌نجامدانی شتێک یان ئه‌نجامنه‌دانی.. له ڕاستیدا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یان ده‌بێ ئه‌و ماڵه چۆڵ بکرێ و ئه‌و دایک و بابه بگوێزنه‌وه بۆ ماڵێکی تر ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ئامێری دوورین بهێننه‌وه ماڵه‌که‌یان، یان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌و ماڵه‌دا ئه‌و ئامێره خه‌یاتییه بهێنرێته‌وه خێزانی ئه‌و کوڕه ته‌ڵاقێکی ده‌که‌وێ، واته ئه‌گه‌ر هێشتا هیچ ته‌ڵاقی نه‌داوه، یه‌ک ته‌ڵاقی ده‌که‌وێ و دوانی ده‌مێنی، گێڕانه‌وه‌شی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه بڵی ئه‌وا تۆم گێڕایه‌وه(هه‌ر ته‌عبیرێک مانای ئه‌وه بدات) یاخود به کردنی سه‌رجێیه‌ک(جماع)... ئه‌مه و ئاگاداری ئه‌وه‌ی ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر ویستی ته‌ڵاقه‌که‌ی بخات ده‌بێ له ماوه‌ی عیدده‌ی خێزانه‌که‌ی(هه‌تا سێیه‌م سووڕی بێ‌نوێژی و پێش پاکبوونه‌وه‌ی) خێزانه‌که‌ی بگێڕێته‌وه ئه‌گینا له دوای عیدده پێویستی به نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ندی ماره‌ییه و ماره‌ییه‌کی تری ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. ئێمه‌ش ئامۆژگاری به‌وه ده‌که‌ین ئه‌و ته‌ڵاقه نه‌خرێ، ئه‌وجا یان به ئه‌و ئامێره نه‌هێرێته‌وه ماڵه‌که یاخود له‌و ماڵه بگوێزرێنه‌وه، ئامۆژگاری ئه‌و برایه‌ش ده‌که‌ین با ئه‌وه‌نده یاری نه‌کات به ته‌ڵاق، هه‌رچه‌ندێ تووڕه ببێ با مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق نه‌خاته ناو باسه‌وه چونکه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه به تایبه‌تی له ڕووداوێکی وادا که هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بووه به خێزانه‌که‌ی!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.