به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کورته‌ی وه‌ڵام ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نییه‌تت له ڕاستیدا ته‌ڵاقدانێتی به ڕوودانی ئه‌و مه‌رجه، ئه‌وا له‌دوای هه‌رچه‌ندێک بێت ته‌ڵاقه‌که‌ت خستووه، به‌ڵام له له‌سه‌ر ڕای به‌هێزتر ته‌ڵاقی سێ به‌سێ یه‌ک ته‌ڵاق ده‌که‌وێنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێزت ئه‌و سێجاره‌ت نه‌به‌ستۆته‌وه به کاته‌وه، که‌واته له ئه‌نجامدانی سێ‌جار ده‌که‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌تت له‌و ته‌ڵاقه ته‌نها هه‌ڕه‌شه بووه و نه‌وه‌ک ته‌ڵاق، ئه‌وا له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێ له ئه‌هلی عیلم، ته‌ڵاقت ناکه‌وێنێ و به سوێند حیساب ده‌بێ و ته‌نها که‌فاره‌تی سوێندت له‌سه‌ر ده‌بێت. باشتریش وایه موسوڵمان ته‌ڵاق به‌کار نه‌هێنێت بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه و ئه‌و شتانه، چونکه هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئایا یاری ده‌کات به کیتابی خوا؟ ئه‌وه له‌سه‌ر که‌سێک بوو که ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق دابوو سێ به‌سێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.