به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: تووڕه‌یی سێ حاڵه‌تی هه‌یه: ئه‌گه‌ر زۆر تووڕه بیت و نه‌زانی چیت وتووه، ئه‌میان ته‌ڵاق ناکه‌وێنێت. خۆ ئه‌گه‌ر زۆر تووڕه بیت و ئاگات لێیه چیت وتووه به‌ڵام مه‌به‌ست خودی ته‌ڵاقه‌که نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه و ترساندنه، ئه‌مه‌شیان دیسان نایکه‌وێنێت. وه ئه‌گه‌ر تووڕه‌بوونێکی ئاسایییه و ئاگاداریت چیت وتووه و مه‌به‌ستت هه‌بووه، ئه‌میان پێیده‌که‌وێت. ئه‌مه وه‌کوو تووڕه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه په‌یوه‌ندی هه‌یشه به گرێدانی ئه‌نجامدانی شتێک یان ئه‌نجامنه‌دانی، که ئه‌مه‌یان پێیده‌وترێت ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو یان به‌ستراو. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ت ئه‌نجام دا، ئه‌وا ته‌ڵاقه‌که ده‌که‌وێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت، نایکه‌وێنێت هه‌تاوه‌کوو په‌یوه‌ستیت به‌و گرێیه‌وه بمێنێت. بۆ سه‌لامه‌تی و ڕه‌حه‌تیی دڵت ده‌بوایه هه‌تاوه‌کوو ئه‌و ڕۆژه خۆت دوور بگریت له کاری سه‌رجێیی و جیماع. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پێشی ئه‌و ڕۆژه جیماعتان کردووه هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر داوای خێزانیشت بووبێت، به‌ڵام گرێکه‌ت شکاندووه و به‌مه‌ش ته‌ڵاقی پێده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت دوای ئه‌و به‌رواره‌یه و جیماعت ئه‌نجام داوه له‌گه‌ڵ خێزانت، بێ گومان ته‌ڵاقت که‌وتووه (یه‌ک دانه). له‌لای ئێمه‌ش وه‌کوو بۆچوونی دروستتر ته‌ڵاقی سێبه‌سێ به دانه‌یه‌ك حیسابه، چاککردنیشی ته‌نها بڵێی ئه‌وا تۆم گێڕایه‌وه یان به جیماعێك ده‌بێت و هیچی تری ناوێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ڵاقدانه یه‌که‌م جار بووه، ئه‌وه دووانی ترت ماوه و وریابه ماڵ له خۆت تێك مه‌ده و یاری مه‌که‌ن به ته‌ڵاق و ته‌ڵاقدان. دیسانه‌وه‌ش ئه‌وه‌یان ده‌ڵێینه‌وه ئه‌گه‌ر تووڕه‌ییه‌که‌ت زۆر بووه و مه‌به‌ستت ته‌ڵاقدان نه‌بووه به‌ڵکوو ترساندنی یان فشارخستن بووه له‌سه‌ری، ئه‌ویان ته‌ڵاقی پێناکه‌وێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.