به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر نییه‌تت له‌و ته‌ڵاقدانه ته‌نها سوێندخواردن و ترساندن بووبێت له شتێک هه‌تا فشار بخه‌یته سه‌ر ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی کارێك یان نه‌کردنی، یاخود تووڕه‌یییەکه‌ت هێنده بووبێت ته‌نها بۆ هه‌ڕه‌شه ئه‌و ته‌ڵاقکه‌وتنه‌ت به‌ده‌مدا هێناوه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ناکه‌وێت و ته‌نها که‌فاره‌تی سوێندێکت له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نییه‌تت ته‌ڵاقدان بووبێت بەو حیسابه‌ی هێنده سوور بیت له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ت که نایگۆڕیت مه‌گه‌ر ژنت ته‌ڵاق بده‌یت! له‌م حاڵه‌تەدا پێیده‌وترێت ته‌ڵاقی گرێ‌دراو یان هه‌ڵواسراو (الطلاق المعلق). ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که ته‌ڵاق ده‌به‌ستیته‌وه به کردن و وتنی شتێك یان نه‌کردن و نه‌وتنی. له‌م حاڵه‌تدا ئه‌و شته‌ی به ته‌ڵاقه‌که‌وه‌ت به‌ستووه ده‌بێته مه‌رجی که‌وتن، هه‌رکات شکاندت ئیتر ته‌ڵاقه‌که ده‌که‌وێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه ته‌ڵاقی سێبه‌سێ هه‌ر به دانه‌یه‌ك ئه‌ژماره، له‌به‌رئه‌وه له حاڵه‌تی چوونت بۆ سه‌یران له‌گه‌ڵیان یه‌ك ته‌ڵاقت ده‌که‌وێنێت. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر یه‌که‌م و دووه‌م جارت بێت، ئه‌وه ته‌نها به وتنی (ئه‌وا تۆم گێڕایه‌وه یان هه‌ر شێوازێك مانای گێڕانه‌وه بدات) یاخود به ده‌سته‌بازی و سه‌رجێییه‌ك خێزانت ده‌بێته‌وه حه‌ڵاڵت به‌مه‌رجێك له سێ ماوه‌ی پاکبوونه‌وه (له حه‌یز) تێنه‌په‌ڕێت. خۆ ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕی بوو، ئه‌وا گڕێبه‌ندێکی (عقد) نوێتان ده‌وێت به ئاماده‌بوونی وه‌لی و دوو شاهێد و ماره‌یییه‌کی نوێ. خۆ ئه‌گه‌ر سێیه‌م جاریش بێت ته‌ڵاقه‌که، ئه‌وا بۆت نییه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بچیته‌وه سه‌یران، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ خێزانت حه‌ڵاڵ نامێنن و جیا ده‌کرێنه‌وه. شایه‌نی باسه، به ئێوه و هه‌موو خێزانێکی موسوڵمان ده‌ڵێین: چی تر با یاری نه‌کرێت به ته‌ڵاق و ته‌ڵاقدان نه‌کرێته سوێندخواردن و هه‌ڕه‌شه، یان به‌ستنه‌وه‌ی به هه‌موو کاره‌کانی ژیانه‌وه! ته‌ڵاق له ئیسلامدا چاره‌سه‌ره بۆ جیاکردنه‌وه‌ی نێوانی دوو هاوسه‌ر که له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕاشکاوی و له‌ماوه‌ی پێویستدا ڕوون بوویه‌وه ناتوانن پێکه‌وه له ژیان به‌رده‌وام بن، جیا بکرێنه‌وه و هه‌ردوو لا یان لایه‌نی سته‌ملێکراو ڕزگاری بێت، نه‌وه‌ك هه‌موو کات له‌سه‌ر ده‌م بێت و ژیانی خۆتانی پێ تاڵ بکه‌ن، له‌کاتێکدا ناتانه‌وێت هاوسه‌ریتان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.