به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه موسوڵمان نابێت کێشه‌ی خۆی به‌رێته لای ناموسوڵمان بۆ چاره‌سه‌ری و یه‌کلاکردنه‌وه‌یان، خوای گه‌وره دهفهرموێتوَلَن يَجْعَلَ اللّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلاً[النساء:١٤١]. به‌ڵام له ڕووی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کاره‌که ره‌سمییه و به‌بێ تێهه‌ڵقورتانی ئه‌وان ناکرێ و له‌و جێگه‌یه‌ش دادگایه‌کی ئیسلامی نییه، ئه‌وا جائیزه. مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقدانیش، له دادگا ئه‌وروپییه‌کان زیاتر سه‌یری چۆنییه‌تی ته‌ڵاقه‌که ده‌کرێت له‌باتی ئه‌وه‌ی شه‌رعییه یان ناشه‌رعی(دادگاکه)، چۆنییه‌تی ته‌ڵاق خستهنهکه ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌زه و هیچ ده‌ربڕین(نطق)ی له‌گه‌ڵ نه‌هاتووه، ئه‌وا ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر نییه‌تی پیاوه‌که، ئه‌گه‌ر نییه‌تی له‌و نووسینه یاخوود واژۆ(ئیمزا)کردنه به ڕاستی ته‌ڵاق بووه ئه‌وا ده‌که‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێوه ته‌نها نووسینێک بووه و به‌بێ مه‌به‌ستی ته‌ڵاقدان ئه‌وه نه‌که‌وتووه. خۆ ئه‌گه‌ر له دادگا بانگ کرابن و به زمانیش پیاوه‌که وتبێتی ئه‌وا تهڵاقێکت که‌وتووه، ئه‌گه‌ر یه‌که‌م جاری ته‌ڵاقدانی بووه، یه‌ک ته‌ڵاقت که‌وتووه و ده‌بێت له پێش ته‌واوبوونی(عدة، سێ مانگ) بتگێڕێته‌وه، به قسه‌یه‌ک یان به کرده‌وه‌یه‌ک وه‌کو جیماعێک یان ده‌سته‌گه‌مه و هه‌رشتێکی تر. ئه‌گه‌ر سێ مانگیش تێپه‌ڕی بێت به‌سه‌ر ئه‌و ته‌ڵاقه و نهیگێڕابیتهوه لای خۆی، ئه‌وا ده‌بێت جارێکی تر ماره‌ت بکاته‌وه به شایه‌تی دوو که‌س و به مارهییکی نوێ(گرنگ نییه زۆر و گران بێت، خۆتان ڕێک بکه‌ون ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر شتێکی که‌میش بێت)، هه‌روه‌ها وه‌لی(باوکت یان برات ئه‌گه‌ر بابت نه‌مابوو)، مه‌رجیش نییه ئاماده بێت، ته‌نها ئاگاداری ئه‌و به‌سه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.