به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌ڵاقی خوارد و به‌ستی به‌کردنی یان نه‌کردنی شتێکه‌وه ئه‌وا پێی ده‌وترێت ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو(طلاق المعلق)، لێره‌دا خیلافێک هه‌یه، هه‌ندێک(شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه و ئیبن قه‌ییم و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیانن) ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه سوێندی خواردبوو که‌ته‌ڵاقی خێزانه‌که‌ی بدات به‌ڵام نییه‌تی ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌بوو نه‌وه‌ک ته‌ڵاق ئه‌وا ته‌ڵاقه‌که‌ی نه‌که‌وتووه و ته‌نها که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ی ده‌دات، ڕای جومهوری زانایانیش حوکمی ئاشکرای بۆ ده‌که‌ن و ده‌فه‌رموون ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌وتووه.. مه‌سه‌له‌ی سێبه‌سێش جومهوری زانایان ده‌فه‌رموون که ته‌ڵاقی سێبه‌سێ به‌یه‌ک جار ده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر که‌سێک کارێکی وای کرد ئه‌وا خێزانه‌که‌ی لێ حه‌رام ده‌بێت و مه‌گه‌ر شووبکاته‌وه و جارێکی تر ته‌ڵاق بدرێت ئه‌وجا که‌سی یه‌که‌م بۆی هه‌یه بیخوازێته‌وه. هه‌ندێکیش له‌زانایان وه‌ک ئیبن ته‌یمییه و ئیبن قه‌ییم و شێخ ئیبن باز و شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ته‌ڵاقی سێبه‌سێ هه‌ر یه‌ک ته‌ڵاق ده‌خات و به‌ڕاستی به‌ڵگه‌ی ئه‌مانیش به‌هێزتره. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت خۆت بردووته ده‌رێ ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بڕیاره‌که‌ته‌وه نییه، ئێمه حوکم ده‌ده‌ین به‌وه‌ی که باست کردووه و خۆشت نییه‌تی خۆت ده‌زانی.. به‌ڵام پێت ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کردووته پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌ته و نییه‌تیشت وابووه که‌ته‌ڵاقی بده‌ی ئه‌گه‌ر بچێته ده‌رێ له‌گه‌ڵ ماڵی دایکی خۆی ئه‌وا یه‌ک ته‌ڵاقت که‌وتووه، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر یه‌که‌م ته‌ڵاقه ئه‌وا ده‌توانی بیگێڕیته‌وه پێش ئه‌وه‌ی عیدده‌ی بڕوات ئه‌گینا ده‌بێت به‌گرێبه‌ستێکی نوێ(عقد جدید) و ماره‌ییه‌کی نوێ له باوکی یان گه‌وره‌که‌ی بیخوازیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه سێیه‌م ته‌ڵاقت بووه ئه‌وا ئیتر هیچتان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نامێنێت و له‌یه‌ک حه‌رام بوون.. وه ئه‌گه‌ر هێشتا به‌و جۆره‌ی تۆ ته‌ڵاقه‌که‌ت خواردو‌وه هێشتا ڕووی نه‌داوه ئه‌وا مه‌گه‌ر نه‌چێته ده‌رێ له‌گه‌ڵیان یاخود ته‌له‌فونیان بۆ نه‌کات ئه‌گینا ته‌ڵاقێکت ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر نییه‌تی ته‌ڵاقت هه‌بووبێت.. ئامۆژگاریشت ده‌که‌ین که هه‌رگیزاوهه‌رگیز ته‌ڵاق مه‌به‌سته به‌گوناهه‌وه، ئێوه به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه برای به‌ڕێزمان ویستوتانه که خێزانه‌که‌ت سیڵه‌ی ڕه‌حمی به‌جێنه‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و واجبه‌ی لێ قه‌ده‌غه بکه‌ن ئه‌وا گوناهبار ده‌بیت و گوناهی به‌جێنه‌هێنانی سیڵه‌ی ڕه‌حمی ئه‌ویش دێته سه‌ر تۆ.. هیوادارین که ته‌وبه‌یه‌ک بکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ت و پاشه‌گه‌ز بیته‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.