به ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌ڵاق له ئه‌نجامی توڕه‌بووندا به‌و شێوه ئه‌بێت. سه‌ره‌تا تووڕه‌بوون، سێ جۆره تووڕه‌بوون هه‌یه وه‌ك ابن القيم الجوزي ده‌فه‌رموێت. یه‌که‌م تووڕه ئه‌بێت مرۆڤ له سه‌ره‌تاوه به‌ڵام عه‌قڵ له‌ده‌ست نادات؛ واتا ئه‌زانێت ئه‌ڵێت چی و له‌سه‌ر هۆش خۆیه‌تی. ئه‌مه‌یان هیچ شك و گومان نییه له که‌وتنی ته‌ڵاقی. دووه‌م تووڕه‌بوونه‌که‌ی گه‌یشتۆته کۆتایی، نازانێت ئه‌ڵێت چی. هیچ شك و گومانێك نییه له نه‌که‌وتنی ته‌ڵاقی. واتا ته‌ڵاقی ناکه‌وێت. سێیه‌م تووڕه‌یه زۆریش، به‌ڵام ئه‌زانێت ئه‌ڵێت چی، واتا له‌سه‌ر هۆش خۆیه‌تی به‌ڵام نییه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ درکاندنی وشه‌کانی ته‌ڵاقه‌كه یه‌ك نین. واتا مه‌به‌ستی ته‌ڵاق نییه، ئه‌مه‌یان خیلافی له‌سه‌ره. به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که ته‌ڵاقی ناکه‌وێت. که‌واته تووڕه بوونی هاوسه‌ره‌که‌ت له‌م سێ خاڵه تێپه‌ڕ ناکات. ئه‌گه‌ر تووڕه‌بوونه‌که‌ی هاوشێوه‌ی خاڵی یه‌که‌م بێت، ئه‌وه ته‌ڵاقی که‌وتووه. ئه‌گینا نه‌خێر نه‌که‌وتووه. هه‌روه‌ها پێویست به قه‌بووڵیی تۆ ناکات له ته‌ڵاقدا به پێچه‌وانه‌ی ماره‌یی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (کوڕی پاك)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.