سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ته‌ڵاق و به‌شه‌كانی‌ ، ئایا ته‌ڵاق چ كات ده‌كه‌وێ‌.؟
یەکێک لەو کێشە و گرفتانە بریتیە لە کێشەی (طلاق) کە کێشەیەکی قورسە و ئاسان نییە ساغ کردنەوەى، لەم ڕۆژگارەدا لەبەر بوونی گرفت و کێشەی زۆر ناخۆش کەڕووی لە کوردستان کردووە، جاری واهەیە ئەم کێشانە هۆکارن بۆ بێزاری دەرونی و توڕەبوون و کەوتنە ناو هەڵەوە، بۆیە ئێمەش دەبێت لەکاتی بوونی تاوان و هەڵە و کێشەیەک زۆر بەوردی لێی بکۆڵینەوە لەڕووی شەرعی و عورفییەوە هەوڵ بدەین ئەو بەڵگانە باس بکەین کە کێشەکە ئاسان و چارەسەر دەکات و لێرەدا بە پێویستمان زانی کەباس لە کێشەی (طلاق) بکەین و ئاسانکاریەک بخەینە ڕوو کە پێنج جۆر (طلاق) هەیە ناکەون، واتە بۆ خاوەن (طلاق) حساب ناکرێت چونکە بەرژەوەندی شەرعی و عورفی لەوەدایە کە نەکەون نەک ئەو ژن و مێردە و ئەو دوو بنەماڵەیە جیا ببنەوە، دوبارە کێشەی تر ڕووبدات لەکاتێکدا بەڵگەی ترهەیە لەسەر نەکەوتنی ئەو (طلاق)ـانە. بە پشتیوانی خودای گەورە و پاشان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت .
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2522

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيم

 برایان و خوشکانی بەڕێز ئێمەی موسوڵمان و خوا پەرست کاتێک کەتووشی کێشە و گرفتێک دەبین دەبێت بزانین ڕوودەکەینە کێ و بۆلای کێ دەچین، کێ چارەسەر و دەرمانی کێشە دەزانێت و زانیاری تەواوی لەسەر هەیە، یەکێک لەو کێشە و گرفتانە بریتیە لە کێشەی (طلاق) کە کێشەیەکی قورسە و ئاسان نییە ساغ کردنەوەى، لەم ڕۆژگارەدا لەبەر بوونی گرفت و کێشەی زۆر ناخۆش کەڕووی لە کوردستان کردووە، جاری واهەیە ئەم کێشانە هۆکارن بۆ بێزاری دەرونی و توڕەبوون و کەوتنە ناو هەڵەوە، بۆیە ئێمەش دەبێت لەکاتی بوونی تاوان و هەڵە و کێشەیەک زۆر بەوردی لێی بکۆڵینەوە لەڕووی شەرعی و عورفییەوە هەوڵ بدەین ئەو بەڵگانە باس بکەین کە کێشەکە ئاسان و چارەسەر دەکات و لێرەدا بە پێویستمان زانی کەباس لە کێشەی (طلاق) بکەین و ئاسانکاریەک بخەینە ڕوو کە پێنج جۆر (طلاق) هەیە ناکەون، واتە بۆ خاوەن (طلاق) حساب ناکرێت چونکە بەرژەوەندی شەرعی و عورفی لەوەدایە کە نەکەون نەک ئەو ژن و مێردە و ئەو دوو بنەماڵەیە جیا ببنەوە، دوبارە کێشەی تر ڕووبدات لەکاتێکدا بەڵگەی ترهەیە لەسەر نەکەوتنی ئەو (طلاق)ـانە. بە پشتیوانی خودای گەورە و پاشان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت .

پێنج جۆر (طلاق) باس دەکەین کە ناکەون:

1-طلاقى سێ بە سێ بەیەک جار.

2
- طلاقى بِدعي.

3- طلاقى معلَّق، کە مەبەستی ئەوەبێت وەک سوێندێک بەکاری بهێنێت بۆ قەدەغە کردنی شتێک لەخۆی یان واجب کردنی.

4
- طلاقى کەسێک کە زۆر توڕە بێت (طلاق الغضبان).

5
- طلاقى سەرخۆش.

1- طلاقى سێ بە سێ بەیەک جار: مەبەست لە طلاقی سێ بە سێ ئەوەیە کە کەسێک بەخێزانەکەی بڵێت سێ بە سێ طلاقت کەوتبێ یەیەک جار بیڵێت و لەیەک کات و شوێندا یان بەیەک جار بڵێ طلاقم دایت، طلاقم دایت، طلاقم دایت، ئا لەم کاتەدا ئەگەر طلاقەکەی بەوجۆرە بوو ئەوا یەک طلاقی دەکەوێت نەک سێ طلاق بەم بەڵگانە:

أ – خودای گەورە دەفەرموێت ( الطَّلَاقُ مَرَّتَان ) سورة البقرة (229) واتە: طلاق دوو جارە. واتە: ئەو طلاقەی کە خودا بەشەرعی داناوە دەبێت جارێک طلاقێک و پاشان دوای ئەوە جارێکی تر طلاقێکی تر، بۆیە لە دوای ئەم دوو جارە ئەگەر جارێکی تر طلاقی دا ئەوا بەسێ طلاق حساب دەکرێت ئەگەر شوێن و کاتی ووتنی جیابێت بۆیە خودای گەورە دەفەرموێت: ( فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُ) سورة البقرة (230) واتە: ئەگەر جاری سێهەم طلاقی دا ئەوا لێی جیا دەبێتەوە .
بەڵگە لەم ئایەتەدا ( الطَّلَاقُ مَرَّتَان ) ئەوەیە کە خودای گەورە فەرمویەتی طلاق دووجارە نەک دوانە واتە ئەو طلاقەی کە شەرعییە دەبێت هەنگاو بە هەنگاو بێت نەک بەیەک جار و لەیەک کاتدا بەڵکو دەبێت جیابن لەیەکەوە نەک بەیەک جار، کەواتە ئەگەر سێ بە سێ طلاقی خوارد بەیەک جار بۆی حساب نییە مەرجی طلاق ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو بێت. هاوشێوەی ئەم ئایەتە نمونە زۆر هەن لەوانە:

1 – خودای گەورە دەفەرموێت : ( وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ ) سورة النور (6) واتە: ئەوانەی کە تۆمەتی زینا بۆ هاوسەرەکانیان هەڵدەبەستن لەهەمان کاتدا جگە لەخۆیان هیچ کەسێکی تر شاهید نییە چونکە پێویستە چوار شاهید بێنن و دەبێت هەریەکە لەوان چوار جار بەناوی خوداوە شایەتی بدات و سوێند بخوات. بەڵگە لێرەدا ئەوەیە کە خودای ( عزوجل) دەفەرموێت دەبێت چوار جار سوێند بخوات بە جیا جیا نەک بەیەک جار بڵێت من شایەتی دەدەم چوار جار یان من سوێند دەخۆم چوار جار خۆ ئەگەر ووتی: ( أشهد بالله أربع شًهادات إنی لمن الصادقین )، واتە: ( شایەتی دەدەم چوار جار شایەتی کەمن لە ڕاستگۆیانم ) بەیەک جار بۆی حسابە نەک بە چوار جار.

2
- خودای گەورە لە سورەتى تەوبە لە ئایەتی (101) دا لەباسی مونافقین دا دەفەرموێت ( سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ) واتە: ( ئێمە دووجار سزایان دەدەین ), بەڵگەی ئەم ئایەتە ئەوەیە کە خودای گەورە دەفەرموێت ئێمە دووجار سزایان دەدەین نەک مەبەستی بەو دوو جارە بەیەک جار بێت. کەواتە بەڵگە لەم ئایەتەوە ئەوەیە کە خودای گەورە فەرمویەتی دوو جار سزا دەدرێن واتە جارێک سزا و جارێکی تر سزایەکی تر نەک یەک سزا.
 کەواتە خودای گەورە کە دەفەرموێت ( الطَّلَاقُ مَرَّتَان ) واتە طلاق دەبێت جار لەدوای جار بێت، هەنگاو بە هەنگاو بێت نەک بەیەک جار هەرسێ طلاقەکە بخوات بەسێ طلاق حساب بکرێت بەڵکو بەیەک طلاق حساب دەکرێت.

3
- قال النبی ( صلى الله علە وسلم ) ( من سبح الله دُبر كلِّ صلاة ثلاثاً وثلاثين، وحمده ثلاثاً وثلاثين، وكبّره ثلاثا وثلاثين) واتە: پێغەمبەری خودا دەفەرموێت ( هەرکەسێ لەدوای نوێژەکانی سی و سێ جار سبحان الله و الحمد للە، وە سی و سێ جار "الله أکبر" بکات). بە بەڵگەی ئەم فەرمودەیە ئەوەیە کە پێغەمبەری خودا ( صلى الله علە وسلم ) فەرموویەتی هەرکەسێک سی و سێ جار سبحان الله و الحمد للە و سی و سێ جار الله أکبر بکات ئەنجا بە (99) زیکر بۆی حساب دەبێت خۆ ئەگەر کەسێک ووتی بەیەک جار واتە بەیەک ڕستە ( سی و سێ جار سبحان الله ) یان زۆر کەس هەیە دەڵێت هەزار صلوات لە پێغەمبەری خودا ( صلى الله علە وسلم ) ئایا ئەمە بە هەزار جار بۆی حسابە یان بەیەک صلوات؟! بێ گومان ئەگەر ووتی بە یەک جار ( هەزار صلوات لە پێغەمبەری خودا ( صلى الله علە وسلم )) ئەوا بە هەزار بۆی حساب نییە بەڵکو بەیەک صلوات بۆی حسابە، چونکە بەجیا نەی ووتوە. کەواتە هەر ئاواش ئەگەر کەسێ وتی سێ بە سێ طلاقم کەوتبێت هەر بەیەک طلاق حسابە نەک بەسێ طلاق.

ب- عن ابن عباس( رضي الله عنهما) قال ( كان الطلاق الثلاث على عهد رسول الله ( صلى الله علیە وسلم ) وأبى بکر وسنتین من خلافة عمر، واحدة) (رواه مسلم) واتە لە ئیبن عەباسەوە خودا لێیان ڕازی بێت دەفەرموێت: سێ طلاق لە سەردەمی پێغەمبەری خودا (صلى الله علە وسلم) و أبوبکر ( رضى الله عنه) وە دووساڵ لە خیلافەتی عمر بن الخطاب ( رضى الله عنه) طلاقی سێ بە سێ یەک طلاق بووە، واتە طلاقی سێ بە سێ بەیەک طلاق حساب کراوە، کەواتە لەم فەرموودە بە راشکاوانەتر دەردەکەوێت کە طلاقی سێ بە سێ بە یەک طلاق حسابە.

ج_ عن عبدالله بن عباس، قال: طلق ركانة بن يزيد امرأته ثلاثاً في مجلس واحد، فحزن عليها حزناً شديداً، قال: فسأله رسول الله (صلى الله عليه وسلم) (كيف طلقتها ؟) فقال طلقتها ثلاثاً فقال ( في مجلس واحد ؟) قال نعم، قال ( فإنما تلك واحدة فارجعها إن شئت )، قال (فراجعها) (رواه أحمد: 2382).
واتە: ئیبن عەباس دەفەرموێت: (خودا لێیان ڕازی بێت) روکانەی کوڕی یەزیدی کە صەحابەیەک بوو خێزانەکەی خۆی طلاقدا بە طلاقی سێ بە سێ لەیەک شوێن و مەجلیسدا، وە روکانە زۆر پێی ناخۆش بوو، ئیبن عەباس دەفەرموێت پێغەمبەری خودا (صلى الله علیە وسلم) پرسیاری لێکرد چۆن طلاقت داوە؟، روکانەش ووتی سێ بە سێ و بەیەک جار و لەیەک شوێندا طلاقم دا، ئینجا پێغەمبەری خودا فەرمووی لە یەک شوێندا.؟ ئەویش وتی بەڵێ، پاشان پێغەمبەری خودا (صلى الله علیە وسلم) فەرمووی (بەڕاستی ئەوە هەر بەیەک طلاق بۆت حسابە بی گێرەوە ژێر نیکاحت کەی ویستت)، ئیبن عەباس دەفەرموێت رکانە خێزانەکەی گەڕاندەوە بۆلای خۆی. ئەمەش بەڵگەیەکی تەواوە کە طلاقی سێ بە سێ بەیەک طلاق حسابە لەبەر ووتەی پێغەمبەری خودا ( صلى الله علیە وسلم ).
ئەوانەی کە دەڵێن طلاقی سێ بە سێ یەک طلاقە، بەشێک لە هاوەلاَن و صەحابەی پێغەمبەری خودا (صلى الله علیە وسلم) لەوانە:( أبوبکری صدیق، زبیر بن العوام، عبدالرحمان بن عوف، علی بن أبی طالب، إبن مسعود و إبن عباس) (رضي الله عنهم ) و لە تابعین (عکرمة و طاووس) و بەشێک لە حەنەفییەکان وە بەشێک لە مالکیەکان، و أبو البرکات لە حەنبەلیەکان، وە شێخ الاسلام إبن تیمیە و إبن القیم و الشوکانی وە عبدالرحمن السعدی و شیخ أحمد شاکر.

2طلاقی بدعي: مەبەست بە طلاقی بدعي ئەوەیە کە کەسێک طلاق دەخوات لەوکاتەدا ژنەکەی لە سوڕی مانگانەدایە، ئەمە طلاقێکە کە شەرط و مەرجی تیا نییە، یان طلاقی بدعي معلق، واتە لەکاتی پاکی یان هەرکاتێکی تر کە پیاوەکە دەڵێت بە خێزانەکەی ئەگەر بڕۆی بۆ بازاڕ طلاقت بکەوێت ...هتد، ئەگەر ژنەکەی لەوکاتەدا چووە بازاڕ کە لە عادەدا بوو ئەوەش هەر طلاقی بدعيه، وە ئەگەر ئافرەت لە خوێنی منداڵبووندا بوو ئەوەش هەر طلاقی بدعيه، وە یان پیاوێک طلاق بخوات لە ژنەکەی بەلاَم لەوکاتەدا بێت کە پێشتر سەرجێی لەگەڵ کردووە بەمەرجێک ڕادەوەستێت تا بزانێت ئەم کارە دەبێتە هۆی (حمل) یان نا ئەگەر نەبووە هۆی (حمل) ئەوا ئەو طلاقە بدعيه و ئەگەر بووە هۆی (حمل) ئەوا طلاقەکەی دەکەوێت.
بەکورتی: طلاقی بدعي ئەوەیە کە کەسێک طلاق بخوات لەکاتی حيض یان خوێنی منداڵبوون یان لە پاکێتیدا کەپێش طلاقەکە چوبێتە لای وەدەرنەکەوت کە حملی هەیە وەیان دووجار یان زیاتر طلاق بخوات بەیەک جار، وە یان طلاقەکەی ربط بکات بە طلاقێکی ترەوە لەکاتی عیدەددا بەم طلاقانە دەوترێت طلاقی بدعي.، بۆ زانیاری هەموو لایەک طلاقی بدعي ناکەوێت واتە بۆ خاوەن طلاق حساب نییە.
ئەو زانایانەی کە دەڵێن طلاقی بدعي ناکەوێت ئەمانەن:( طاووس، عكرمة، محمد بن إسحاق، إبن حزم و بەشێک لە مالکیەکان و بەشێک لە حەنبەلیەکان و إبن تیمیە و إبن القیم و الإمام الصنعانى و الشوكانى).
بەم بەڵگانەی لای خوارەوە دەیسەلمێنین کە طلاقی بدعي ناکەوێت:

1 – خودای گەورە دەفەرموێت ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ ) سورة الطلاق (1) واتە: خودای گەورە دەفەرموێت ئەی پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) ئەگەر ئێوە ویستان خێزانەکانتان طلاق بدەن لەوکاتەدا طلاقیان بدەن کەپاک بن لەخوێنی حيض و منداڵبوون و وەنەچوبێتنە لایان، بەڵگە لەم ئایەتەوە کەخودای گەورە ئەمر و فەرمانی کردووە کە ئافەرتێک طلاق بدرێ لەوکاتانەی کە پاکن و توشی حيض و خوێنی منداڵبوون نەبوون، بەلاَم ئەگەر ژنەکەی طلاقدا لەکاتی حيض و خوێنی منداڵبوون یان لەوکاتەی دەچێتە لای، ئەوا لەفەرمانی خودا دەرچووە و قەدەغەکراوە و کاری قەدەغەکراو بەڵگەیە لەسەر بەتالَ بوونەوەى کارەکە. کەواتە طلاق لەکاتی حيض و خوێنی منداڵبوون یان لەوکاتەی چوبێتە لای ناکەوێت.

2- عن عبدالله بن عمر (رضي الله عنهما) أنه طلق امرأته وهى حائض فأمره الرسول بإرجاعها يقول: إبن عمر (فردها علي ولم يرها شيئاً) (رواه أحمد 5524- ابو داود 2185) . 
واتە: عبدالله کوری عمر خودا لێی ڕازی بێت خێزانەکەی طلاقدا لەو کاتەدا کە خێزانەکەی لەکاتی حيضدا بوو پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) فەرمانی پێکرد بە گێڕانەوەى، ئیبن عومەر خودا لێی ڕازی بێت دەفەرموێت پێغەمبەری خودا گێڕایەوە بۆلام وەهیچ طلاقێکم لەسەر حساب نەکرا. بەڵگە لەم فەرمودەیەدا ئەوەیە ئەو صەحابە بەڕێزە خێزانەکەی طلاقدا لەکاتی حيضدا پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیە وسلم ) هیچ حسابی بۆ طلاقەکەی نەکرد.

3- قول النبی (صلی الله علیە وسلم) (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) (رواه البخارى 5/301 و مسلم 3/1344) . واتە: پێغەمبەری خودا (صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێت (هەر کەسێک کارێک بکات کە فەرمان و ئەمری ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو کارە بەتاڵە و وەرناگیرێت). بەڵگە لەم فەرمودەیەدا ئەوەیە کە پێغەمبەری خودا حرامی کردووە ئیشێک کە ئەمری خودا و پێغەمبەری لەسەر نەبێت وەیەکێک لەو کارانەی کە ئەمری خودا و پێغەمبەری لەسەر نییە بریتیە لە طلاقدانی ژن لەکاتی حيض یان خوێنی منداڵبوون یان لەوکاتەی کە پێشتر چووەتە لای.

4- إن الشارع قد حجر على الزوج أن يطلق في حال الحيض، ولو وقع لصح طلاقه، وإلا لم يكن لحجر الشارع معنى.
واتە: بەڕاستی خودای گەورە و میهرەبان قەدەغەی کردووە لەپیاوان کە خێزانەکانیان طلاق بدەن لەکاتی حيض و ئەوانەی کە باسمان کرد ئەگەر طلاقەکەی بکەوێت وە حساب بکرێت طلاقی حائض ئەوا ئەو قەدەغەکردنەی خودای گەورە هیچ سود نابەخشێت و شتێکی بێنرخە.

3- طلاقى معلَّق:
کە مەبەستی پێ سوێند بێت، واتە: کەسێک طلاق دەخوات دەڵێت ئەگەر دەست بدەم لەو کتێبە یان لەو تەلەفزیۆنە یان هەرشتێکی تر مەبەستی لە طلاقەکەی ئەوەبێت کە ئەوشتە مەنع بکات لەخۆی، یان بڵێ طلاقم کەوتبێ دەبێت ئەوە و ئەوە بکەم، کە مەبەستی بێت شتێک واجب بکات لەسەر خۆی، لەهەردوو حاڵەتەکەدا ئەگەر مەبەستی کەوتنی طلاقەکەی نەبێت و تەنها وەکو قەدەغەکردن یان واجب کردنی شتێک بێت، ئەوا طلاقەکەی ناکەوێت و بەسوێند بۆی حسابە، ئەگەر کارەکەی کرد تەنها کەفارەتی سوێندی لەسەرە بەم بەڵگانە:
1 – خودای گەورە دەفەرموێت ( قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُم )التحريم (2). واتە خودای گەورە لەسەری واجب کردون هەڵوەشاندنەوە و بەتاڵ کردنی سوێندەکان بە کەفارەت دانی. 
بەڵگەی ئەم ئایەتە ئەوەیە کە خودای گەورە هەڵوەشانەوەی سوێندەکانمانی بۆ ئێمەی حەلال کردووە بەکەفارەت، ئەمەش بەڵگەیەکی گشتی و عامە هەموو سوێندێک دەگرێتەوە وە لەو سوێندانەش سوێند بە طلاق واتە بەستنەوەى طلاق بەشتێکی دیاری کراوەوە کە قەصد و مەبەست لێی قەدەغە کردنی ئەو شتە یان واجب کردنی بێت لەسەر خۆی، واتە: مەبەستی کەوتنی طلاقەکە نەبێت و پێی ناخۆش بێت کە طلاقەکەی بکەوێت.

2
- عن عمر بن الخطاب (رضى الله عنه) عن النبي (صلى الله عليه وسلم) أنه قال:( إنما الأعمالُ بالنيات) (رواه الشيخان). واتە: لە عومەری کوڕی الخطاب (خودا لێی ڕازی بێت) لە پێغەمبەری خودا (صلى الله علیە وسلم) گێڕاویەتیەوە کە دەفەرموێت ( بەڕاستی کار و کردەوەکان بەپێی نیەتە ) .
بەڵگەی لەم فەرمودەیەدا ئەوەیە کە ئەوکەسەی طلاقەکەی دەبەستێتەوە بەشتێکەوە کە مەبەستی لێی واجب کردن یان قەدەغە کردنی ئەوشتە بێت لەخۆی پاشان ڕویدا ئەوەى طلاقی لێی خواردبوو ئەوا طلاقەکەی ناکەوێت چونکە ئەو کەسە مەبەستی ئەوە نەبووە کە طلاقەکەی بکەوێت بەڵکو مەبەستی جێبەجێکردن یان قەدەغەکردنی ئەو شتە بووە، کەواتە کار و کردەوە بە نیەتە.

3- ورد عن إبن عباس (رضى الله عنهما) ( إنما الطلاق عن وطر) (ذكره البخارى في صحيحه) فتح الباري 9/388) .
واتە: گێڕدراوەتەوە لە ئیبن عەباس ( خودا لێی ڕازی بێت ) کە فەرمویەتی ( بەڕاستی طلاق ئەو طلاقەیە کە بەمەبەستەوە بێت ).
بەڵگە لەم قسانەدا ئەوەیە کە طلاق ناکەوێت جگە لە طلاقی کەسێک مەبەستی کەوتنی طلاقەکەی بێت. کەواتە ئەو کەسەی کە طلاق دەبەستێتەوە بەشتێک کە مەبەستی قەدەغەکردن یان واجب کردنی ئەو شتە بێت لەسەر خۆی و مەبەستی کەوتنی طلاقەکە نەبێت ئەوا طلاقەکەی ناکەوێت.
ئەو زانایانەی کە دەڵێن ئەم جۆرە طلاقە ناکەوێت:( شێخ الإسلام إبن تیمیە، إبن قیم، شیخ ابن عثيمين وشیخ عبدالعزیز بن باز و شیخ عبدالله بن حمید).

4- طلاقی کەسێک کە توڕە بێت: پێش ئەوەی ئەو بابەتە باس بکەین پێویستە سێ جۆر توڕەبوون هەیە باسی بکەین تاکو ئەوە بزانین لە چ حاڵەتێکدا طلاقەکەى دەکەوێت و لەچ حاڵەتێکدا طلاقەکەى ناکەوێت:

1 – توڕە بونەکەی وابێت کە بچێتە کۆتا حاڵەتی توڕەبوون بەجۆرێک عەقڵ لەدەست بدات و هەست و هۆشی لای خۆی نەمێنێت و ئیرادەی بەدەست خۆی نەبێت و کۆنتڕۆڵی خۆی پێنەکرێت، لەم حاڵەتەدا طلاق ناکەوێت.

2- توڕە بونەکەی ئاسایی بێت و بتوانێت زاڵ بێت بەسەر خۆیدا و عەقڵ و هۆشی و علم و هەستی نەگۆڕێت، لەم حاڵەتەدا طلاقەکەى دەکەوێت.

3
- توڕە بونێکی مام ناوەندی لەنێوان هەردوو حاڵەتەکەی پێشوودا، بەجۆرێک کە زۆر توڕە بێت بەلاَم عەقڵی لەدەست نەدات و توڕەبونەکە ڕێگر بێت لە ڕاوەستان و سەقامگیر بوون. لەم بارەدا خیلاف و جیاوازی هەیە و قسەی ڕاست ئەوەیە کە طلاقەکەی ناکەوێت بەم بەڵگانە:
1 – عن عائشة (رضي الله عنها) قالت: قال رسولُ الله (صلى الله عليه وسلم) :( لا طلاق و لاعتاق في إغلاق) (رواه أبو داود في سننه في كتاب الطلاق 2/259) .
واتە: عائیشە د- ایکی ئیمانداران ( خودا لێی ڕازی بێت ) دەڵێت پێغەمبەری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی طلاق حساب نییە لەکاتی زۆرە ملێ و بەزۆر سەپاندنی. ئەمەش گومانی تێدا نییە ئەوکەسەی طلاق دەخوات لەکاتی توڕەبووندا وەکو ئەوە وایە کە کەسێک بەزۆر پێی طلاق دابێت چونکە بەهۆی زۆر توڕەکردنیەوە ئەو طلاقەی خواردووە نەک بەمەبەستی خۆی کەسێک زۆری بۆ دەهێنێت و توڕەی دەکات و طلاقی پێدەخوات، کەواتە وەکو زۆر لێکردن وایە، کەواتە طلاقی ناکەوێت.

2- عن أبي بكرةَ عن النبي (صلى الله عليه وسلم) أنه قال (لايقضين حاكم بين اثنين وهو غضبان) (رواه الشيخان) . واتە: لە ئەبی بەکرەوە (خودا لێی ڕازی بێت) کە پێغەمبەری خودا (صلى الله علیە وسلم) فەرمویەتی هیچ دەسەلاَتدار و حاکمێک با حوکم و بڕیار نەدات کاتێک کە توڕیە.
بەڵگە لەم فەرمودەیەدا ئەوەیە کە توڕەبوون کاریگەری هەیە لە هەست و هۆشی حاکم و کاربەدەست و لێی قەدەغەکراوە لەکاتی توڕەبوندا بڕیار بدات و بەڵگە لەسەر ئەوەى قسەکەی هیچ إعتبار و جێی ڕەوا نییە، جا لەکاتی حوکم کردندا وابێت کە بڕیارەکەی حساب نەبێت بێگومان لەو کاتەدا کە زۆر بە توڕەییەوە طلاق دەخوات حساب نییە ( إعتباری نییە طلاقەکەی ).

3- ورد عن إبن عباس (رضى الله عنه) (إنما الطلاق عن وطر) (ذكره البخارى في صحيحه معلقا بصيغة الجزم) فتح الباري 9/388) .
واتە: گێڕدراوەتەوە لە ئیبن عەباس ( خودا لێی ڕازی بێت ) کە وتویەتی ( بە ڕاستی طلاق ئەوطلاقەیە کە بەمەبەست و شێوازێکی دروست و هۆشیاری طلاق بخوات ) .
بەڵگە لەم قسەیەدا ئەوەیە کە ئەوکەسەی بە توڕەییەوە طلاق دەخوات بە مەبەست و هۆشیاریەوە طلاق ناخوات بەڵکو بەبێ مەبەست و بێ ئاگا طلاق دەخوات کەواتە ئەگەر ئەوە حاڵی بێت طلاق بخوات طلاقی ناکەوێت.
ئەو زانایانەی کە دەڵێن طلاقی کەسێک زۆر توڕەبێت ناکەوێت ئەمانەن: ( شێخ الإسلام إبن تیمیە، إبن القیم، شیخ بن باز و شیخ عثيمين ).

5- طلاقی سەرخۆش ( طلاق السکران ): زانایان هاوڕان لەسەر ئەوەی کەسێک بەزۆر مشروب (خمر)ی دەرخوارد درا، یان نەیدەزانی حوکمی ماددە کحولییەکان چییە، ئەگەر لەو دوو حاڵەتەدا طلاق بخوات ئەوا طلاقی ناکەوێت وە بۆچونیان جیاوازە ئەگەر کەسێک بە ئیختیاری خۆی و ئاگادار بێت بە حوکمی ماددە کحولییەکان ئایا طلاقەکەی دەکەوێت یان نا ؟
القول الراجح: قسەی کۆتای ئەوەیە طلاقەکەی ناکەوێت بەم بەڵگانە وە ئەو زانایانەی کە دەڵێن طلاقەکەی ناکەوێت ئەمانەن: بەشێک لە حەنەفییەکان و گێڕدرانەوەیەک لە مالکییەکان وە قسەیەک لای شافعیەکان و بەشێک لە حەنبەلییەکان و شیخ الإسلام إبن تیمیە و مەنهەجی ظاهرییەکان وە ئەو قسەیەی (الليث بن سعد و أبو ثور وإسحاق بن راهويه والشوكانى و إبن القيم.
بەم بەڵگانەى خوارەوە:

1 – قول الله تعالى ( یأیها الذين ءامنو الاتقربوا الصلاة و أنتم سكرى حتَى تعلموا ما تقولون ) .
واتە: خودای گەورە دەفەرموێت ( ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە نزیکی نوێژ مەکەون لە حاڵەتێکدا کە سەرخۆشن هەتا لەکاتی نوێژدا بزانن چی دەڵێن.
بەڵگە لەم ئایەتەدا ئەوەیە کە خودای گەورە ڕوونی کردووەتەوە ئەوەى کە سەرخۆشە نازانێت چی دەڵێت وە قسەکانی لە هۆشیاریەوە دەرناچێت بەڵکو بەتاڵە، جا ئەگەر کەسی سەرخۆش قسەکانی جێی وەرگرتن و إعتبار نەبێت کەواتە طلاقیشی جێی وەرگرتن و إعتبار نییە.

2- عن أبی هريرة (رضي الله عنه) أن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال:( ثلاث جدهن جد وهزلهن جد: الطلاق والنكاح والرجعة) ( رواه إبن ماجة في كتاب الطلاق 2039).
واتە: أبو هریرە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە لە پێغەمبەری خودا کە فەرمویەتی: (سێ شت هەن ڕاستیان ڕاستە وە بە گاڵتەوە بوترێت هەر ڕاستن ئەوانیش (الطلاق (طلاق خواردن)، هاوسەرگیری و گێڕانەوەى ژن دوای طلاق).
بەڵگە لێرەدا ئەوەیە ئەو کەسەی کە سەرخۆشە عقڵی لەدەست داوە نە ڕاستی و نە گاڵتەی جیا دەکاتەوە کەواتە طلاقەکەی ناکەوێت.

3- روي عن عثمان بن عفان ( رضي الله عنه ) أنه قال ( ليس لمجنون و لالسكران طلاق ) (ذكره البخاري في كتاب الطلاق 9/388).
واتە: گێڕدراوەتەوە لە عوسمانی کوڕی عفان خودا لێی ڕازی بێت کە فەرمویەتی: (نەکەسی شێت وە نە سەرخۆش طلاقیان بۆ نییە، واتە: طلاقیان حساب نییە.
کەواتە طلاقی سەرخۆش حساب نییە و ناکەوێت.

ئامادە نووسینى: مامۆستا ئادەم محمد ڕازی


  ژمارەی بینین 1921

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram