سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا درووستە كچ ئەو بابەتانە بخوێنێتەوە كە پەیوەندی بە ژن و مێردەوە ھەیە.؟
ئایا دروسته‌ كچ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ‌په‌یوه‌ندى به ژن و مێرده‌وه‌ هه‌یه‌ بیخوێنێته‌وه؟‌ مه‌به‌ست له‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ى كه‌ لێتان ده‌كرێت؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1015

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

به‌ڵێ دروسته‌ به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج، له‌وانه‌: 
نابێت هۆكار و رێگه‌ی یاساغ بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌كو وێنه‌ و فلیم و سه‌ته‌لایت و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی تر كه ‌دوورن له‌ رِه‌وشتی به‌رزی ئیسلامییه‌وه‌، هه‌روه‌ها نابێت خوێندنه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌تانه‌ ته‌نها به ‌مه‌به‌ستی وروژاندنی جنسی بێت و به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌سه‌كه‌ به‌ره‌و كاری خراپه‌ به‌رێت، به‌ڵكوو ده‌بێت به‌ مه‌به‌ستی شاره‌زابوون و پابه‌ند بوون بێت به‌ حوكمه‌ شه‌رعیه‌كانیه‌وه‌، و هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌ پێی پێویست بێت و زیاده‌رِه‌وی تێدا نه‌كرێت و نه‌بێته‌ خولیای سه‌ر و خوو له‌مێشكدا، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌م جۆره‌ زانیاریانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ شه‌رعیه‌ ڕِه‌سه‌نه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگیرێت یان له‌ سه‌رچاوه‌ی زانستی باوه‌رِپێكراوه‌وه‌ بێت، نه‌ك له‌قسه‌ی خه‌ڵكی بازارِی و نه‌فس نزم و ئاره‌زوومه‌ند كه‌ ته‌نها ئامانجی نووسینه‌كانیان وروژاندنی غه‌ریزه‌ ئاژه‌ڵییه‌كانی جه‌سته‌یه‌ و هیچی تر، دوور له‌هه‌موو ڕه‌وشتێكی به‌رز و نه‌ریتێكی زانستی. 
جا هه‌ر كات ئه‌م مه‌رجانه‌ هاتنه‌دی ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ خوێندنه‌وانه‌ هیچ نه‌نگیه‌كیان تێدا نییه‌ وب گره‌ پێویستیشه‌ كه‌ كچ وچ كورِ كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی ژن و مێردایه‌تییانه‌وه‌ هه‌یه‌ بیزانن، و ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ زانستی شه‌رعی وه‌كو هه‌موو زانسته‌ شه‌رعیه‌كانی تر و بگره‌ چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پیرۆزمان هه‌یه‌ له‌قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌ باسی زۆر نهێنی وردی ئه‌م جیهانه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ و به‌زمانێكی پرِ له‌شكۆ و ڕِه‌وشت به‌رزیه‌وه‌. 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كان ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو ئه‌وا بێگومان حه‌رامه‌ و دروست نییه‌. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 
 

  ژمارەی بینین 1435
  • کۆ لیستی وتارەکان || فۆڵدەری وتاری بانگخوازان

    • زۆرترین بینراو
    • نوێترین بابەت
    Top
    Facebook YouTube Twitter Instagram