به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له هه‌ر جێگه‌یه‌ک ئافره‌ت و پیاوێک پێکه‌وه به ته‌نها کۆبوونه‌وه، ده‌بێته خه‌ڵوه‌ت(خلوة) و نادروسته، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ردوولایه، چ پیاو و چ ئافره‌تی ئیماندار بۆیان نییه به ته‌نها له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان له جێگه‌یه‌کی به ته‌نها کۆبنه‌وه.. بۆیان هه‌یه سه‌رکه‌ون به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هات، ده‌بێت ئه‌و دابه‌زی به زووترین کات یاخوود له دووان زیاتر بن، ئه‌و کاته ئه‌و ته‌نیاییه نامێنێت، وه نابێت ئافره‌تێک یان پیاوێک له ئاسانسۆرێکدا سه‌رکه‌وێ ته‌سک و زۆر قه‌ڕه‌باڵه‌غ بێت، هه‌تا لێکخشاندن و به‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا دروست نه‌کات. واته ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که ده‌زانێت جێگه‌ی ته‌سک ده‌بێ و له‌گه‌ڵ پیاواندا تووشی به‌رکه‌وتن ده‌بێت، نابێت سه‌رکه‌وێ و باشتره بۆی یان چاوه‌ڕێ بکات بۆ جارێکی تر یاخوود به پلیکانه‌ی ئاسایی‌دا ڕێگه بگرێ. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ "لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ" رواه الترمذي(١١٧١) وصححه الألباني في صحيح الترمذي. واته/ پیاویک به ته‌نیا کۆنابێته‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک مه‌گه‌ر شه‌یتان سێیه‌میانه. ئیمام نه‌وه‌وییش-ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت- کۆده‌نگی زانایان ده‌هێنێته‌وه له‌سه‌ر حه‌رامبوونی خه‌ڵوه‌تی نێر و مێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.