به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌مه‌ی باسی ده‌که‌ی هیچ پاساوێکی شه‌رعی و عه‌قڵییش نییه! وه‌کو شه‌رع به هیچ شێوه‌یه‌ک ئافره‌ت بۆی جائیز نییه خۆی بڕازێنێته‌وه و میکیاج و بۆن و ئارایش بکات بۆ ده‌ره‌وه یان بۆ ماڵه‌وه‌ش له‌به‌رچاوی نامه‌حره‌مه‌کان، وه‌کو مه‌نتیقیش مێردت له ماڵی خۆتان به‌هه‌ر جۆرێک بێت ده‌توانێ جوانی و ڕازاوه‌یی تۆ ببینێت، ئیتر له ده‌ره‌وه بۆچییه‌تی!؟ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بۆ خۆی ته‌قوادار و له‌خواترس نه‌بێت چاوی ده‌په‌ڕێته سه‌ر حه‌رام و جوانی و ڕازاوه‌یی تۆیش کاری تێ ناکات! پاشان حه‌زی چاو بۆ دیتینی به‌رامبه‌ر(چ کوڕ یان کچ) و ئاره‌زوومه‌ندی وه‌کو هه‌ستی برسێتی و تینویه‌تی وایه، هه‌موو کات نییه و به هه‌موو شتێکیش تێر نابێت!! به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواردنێ یان خواردنه‌وه‌یه‌کی زۆر نۆش کردبێت ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ برسێتیشی مه‌یلی بۆیان نه‌چێت.. ئێوه‌ش بۆ مێردتان وه‌کو ئه‌و نان و ئاوه وان، ئه‌گه‌ر ده‌توانی له ماڵه‌وه ئه‌وپه‌ڕی جوان به له‌به‌رچاوی و خۆت ئارایش بکه بۆئه‌وه‌ی که هاته ده‌رێ برسی نه‌بێ! ئه‌مه ئه‌گه‌ر که‌سێکی ڕاستگۆ بێ و ته‌ماعی نه‌بێ و به‌به‌شی خۆی ڕازی بێت، ئه‌گینا گه‌ر ته‌قوای نه‌بوو، درۆی پێ ده‌کرێ و تێریی نیشان ده‌دا و له ده‌ره‌وه‌ش برسێتی خۆی تێر ده‌کات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.