به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بێگومان پزیشکایه‌تی بۆ ئافره‌تان یاخود هه‌ر کارێکی تر ئه‌نجامی بدات دروسته به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه.. ١. کاره‌که گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشت و تایبه‌تییه‌کانی ئافره‌ت، بۆ نمونه ناکرێت کارێک بکات ماسولکه‌ی به‌هێزی پێویست بێت، ئه‌مه‌ش سووکایه‌تی نییه بۆیان! به‌ڵکو خاترگرتن و ڕێزلێنانه چونکه سروشتی ئه‌وان بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه وه‌کو پیاوان کاره گرانه‌کان ئه‌نجام بده‌ن. ٢. له جێگه‌یک نه‌بێت به ته‌نها له‌گه‌ڵ پیاوان کۆبێته‌وه، چونکه ئه‌وه‌ش مایه‌ی مه‌ترسییه له‌سه‌ری به تایبه‌تی له جێیه چؤڵه‌کان و دووره‌کان، زۆریشمان بیست و دیتوه بوونه قوربانی و نێچیری نیازپیسان. ٣. کارکردنه‌که‌ی له‌به‌ر پێویستی بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تی ئافره‌تان بکات، ئه‌مه‌ش له بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا گرنگی خۆی هه‌یه؛ پێویسته ئافره‌تانێک له خۆیان بسازێنرێن و ئاماده بکرێن هه‌تاوه‌کو پێویستییان به پیاوان نه‌بێت به‌و چه‌شنه‌ش تێکه‌ڵی و فه‌سادی ڕێی لێ ده‌گیرێت! ٤. نه‌بێت هۆی له‌ده‌ستدانی سروشتی ئافره‌تێتی و وه‌زیفه‌که‌ی، که بریتییه له ماڵداری و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و بونیاتی کۆمه‌ڵگا.. ئافره‌تێک ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه سه‌قه‌ته‌ی جاهیلییه‌ت و عه‌لمانییه‌تی ئه‌مڕۆ بۆی به‌رهه‌مهێناوه که وه‌کو ئامێرێک کار بکات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بێ‌کاری که‌مبکاته‌وه یاخود به‌رهه‌مهێنان زۆر بکات چی فایده‌یه‌کی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ماڵه‌کان ڕووخاو و منداڵه‌کان بێ‌ناز و په‌یوه‌ندی خێزانیش سارد و سڕ بێت!!؟ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک وه‌کو مێرده‌که‌ی هه‌تاوه‌کو(٦-٧) ئێواره له کارکردن بێت، وه‌کو ئه‌گه‌ر پزیشک بوو، هه‌تاوه‌کو سه‌عاتی دووی پاش نیوه‌ڕۆ له خه‌سته‌خانه و دوای ئه‌وه‌ش له عیاده‌ی خۆی! ئه‌ی چۆن ده‌توانێت منداڵێک دروست بکات یاخود ئه‌گه‌ر دروستیشی کرد چۆن ده‌توانێت ته‌ندروستی بکات له ڕووی ده‌روونی و مه‌عنه‌وییه‌وه!!؟ ئه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌ی چۆن ئاسووده ده‌بن!؟ ئه‌وان له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ردووک ماندوون، هه‌رگیز ناتوانن سۆزێک بۆ یه‌کتر بنوێنن.. پاشان ئافره‌تان ئه‌گه‌ر هه‌موویان به‌م چه‌شنه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندن و هه‌وڵی گه‌یشتن به بڕوانامه به‌رزه‌کان بده‌ن، پڕۆسه‌ی شووکردن و هاوسه‌رگیرییان دوا ده‌که‌وێت، بێگومان ئه‌مه‌ش له زۆر ڕووه‌وه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به خۆیان و به گۆمه‌ڵگاش، بۆ خۆیان وه‌کو ئه‌وه‌ی له سروشتییانه‌وه خوازیاری هاوسه‌رگیریین به‌ڵام خوێندن و هه‌لی کار ڕێگره، ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ناڕێکی ده‌روونی و ماندووبوونی بیرکردنه‌وه.. ئه‌وانه‌ش له دڕه‌نگا شوو ده‌که‌ن، هه‌لی شووکردنیان که‌متر ده‌بێته‌وه، منداڵشیان که‌متر ده‌بێت چونکه ته‌مه‌نی منداڵبوون هه‌تاوه‌کو(٣٥) ساڵی ئاساییه له‌وه دڕه‌نگتر به‌ره‌و سستبوون ده‌ڕوات مایه‌ی سه‌قه‌تی و که‌مئه‌ندامییش زیاتر ده‌بێت. ٥. نابێت کارێک بێت ببێته هۆی ده‌رکه‌وتن و خستنه‌ڕووی جه‌سته‌ی له کاتێکدا به باڵاپۆشی شه‌رعییه‌وه کار ده‌کات هه‌روه‌ها کارێک بیخاته مه‌ترسییه‌وه، وه‌کو کاری شه‌وان یاخود له سه‌رده‌مێکدا ئه‌مان و ئاساییش جێگیر نه‌بێت. شایه‌نی باسه حاڵه‌تی ناچاریش هه‌یه و ناچارییش به ڕاده و قورساییه‌که‌ی حه‌رام حه‌ڵاڵ ده‌کات. له نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامیشدا کارکردنی ئافره‌تان سته‌می زۆری تێدایه، که ئه‌گه‌ر بێت حوکمڕانی ئیسلامی بووایه زۆر له‌وه زیاتر کارئاسانی بۆ ئافره‌تان ده‌کرا به‌ڵام له چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی پڕ لێبوورده‌یی و ئاسانی ئیسلامدا. ده‌توانین یه‌کێک له‌وانه باس بکه‌ین؛ له ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا ئافره‌تان ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت له ماوه‌ی بێ‌نوێژی خۆیان به تایبه‌تی له ڕۆژه به‌ئازاره‌کانیدا پشوو وه‌ربگرن چونکه ئه‌وان ئه‌رکی شه‌رعی وه‌کو نوێژکردنیان له‌سه‌ر نییه ئیتر چۆن ده‌گونجێت کارکردنی دونیاییان له‌سه‌ر پێویست بێت!؟ ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵبستن به ڕۆڵی خۆیان(خزمه‌تکردنی خۆیان له فێرکردن و چاره‌سه‌رکردن و په‌روه‌رده و ماڵداری...) ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت کار بکه‌ن به‌ڵام ماوه‌ی کارکردنیان پێویسته که‌متر بێت بۆئه‌وه‌ی باری ده‌روونیان به‌هۆی ئیشه‌وه نه‌گۆڕێت و له‌ولاشه‌وه بتوانن به کاری بنه‌ڕه‌تی خۆیان که بریتییه له منداڵ و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و کۆمه‌ڵگا و ڕاگرتنی له‌نگه‌ری ژیانی هاوسه‌ری. هه‌ندێ خاڵی تایبه‌تیش بۆ کاری پزیشکێتی؛ بۆ ئافره‌ت دروست نییه چاره‌سه‌ری یان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پیاوێک ئه‌نجام بدات(به پێچه‌وانه‌شه‌وه) مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی نه‌بوونی پزیشکی پیاودا یاخود نه‌بوونی به‌توانانیی پێویست. چونکه به گشتی تێکه‌ڵی و خه‌لوه‌تی پیاو و ئافره‌ت له ئیسلامدا حه‌رامه ته‌نها له ناچاریدا نه‌بێت، ئه‌وه‌یش به ڕه‌چاوکردنی مه‌رجه‌کانی خۆیه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.