به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم" رواه مسلم، واته/ ئافره‌ت نابێت سه‌فه‌ر بکات مه‌گه‌ر به‌بێ که‌سێکی مه‌حره‌م له‌گه‌ڵی(مێردی، برای، باوکی، باپیری، مامی..). حافیظ(ئیبن حه‌جه‌ر) ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه یه‌کده‌نگی زانایان ده‌هێنێته‌وه له‌وه‌ی ئافره‌ت نابێت سه‌فه‌ر بکات به‌بێ مه‌حره‌مێک له‌گه‌ڵی، به‌ڵام ئه‌و یه‌کده‌نگییه(إجماع)ه به‌ده‌ر ده‌کات له سه‌فه‌ری ئافره‌ت به‌بێ مه‌حره‌م بۆ حه‌ج و عومره هه‌روه‌ها ده‌رچوون له وڵاتی شیرک(الکفر) بۆ وڵاتی ئیسلام(دار الإسلام) مه‌به‌ستی پێ هیجره‌ته کاتێک ئافره‌تێک له‌نێو کوفردا ماوه و پێویسته له‌سه‌ری کۆچ بکات بۆ وڵاتی ئیسلام هه‌روه‌کو کۆچکردنی موسوڵمانان له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه کاتی خۆی. له‌مه‌وه خوشکی به‌ڕیزمان؛ ئه‌گه‌ر مێردت یان برایه‌کت، باوکت له‌و سه‌فه‌ره‌ت له‌گه‌ڵت ده‌بن و مه‌به‌ستی شه‌رعیش هه‌یه له‌و سه‌فه‌ره‌ت ئه‌وا هیچی تێدا نییه و بۆت هه‌یه، به‌ڵام به‌ته‌نیا یاخوود کۆمه‌ڵه ئافره‌تێک هیچ نابێته پاساو و به‌ڵگه هه‌تا شه‌رعی ئیسلام بۆتانی ڕێ بدات. ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵت ده‌بن زۆربه‌یان نامولته‌زیم بن و له‌و سه‌فه‌ره‌ش زیانی ئیمانیت پێ بگه‌یه‌نن! جگه له‌مه‌ش له‌یادت نه‌چێت که سه‌فه‌ره‌که‌ت بۆ ئه‌وروپایه! زانایان ڕێگا ناده‌ن بۆ پیاوێکی موسوڵمان به‌بێ مه‌به‌ستێکی په‌سه‌ندکراو کۆچ بکه‌ن بۆ ئه‌وروپای دوور له‌ئیسلام، ئه‌وجا بۆ ئافره‌تێک، مه‌به‌ستمان لێره ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌حره‌میشت له‌گه‌ڵ بێت، پێویسته مه‌به‌ستی سه‌فه‌ره‌که‌ت بۆ که‌سێکی شاره‌زا له‌دین ڕوونبکه‌یته‌وه هه‌تاوه‌کو ڕێگات پێ بدات له‌ڕووی شه‌رعه‌وه، چونکه وه‌ک ده‌زانیت که ئافره‌ت وه‌کو پیاو هه‌موو کارێکی بۆ نییه! کاری سه‌ره‌کی ئافره‌ت ماڵه‌وه‌یه‌تی، وه ئه‌گه‌ر پێویست بوو بۆ پزیشکی و مامۆستایی و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی ئافره‌تی موسوڵمان پێویستییان پێیه‌تی ئه‌وا دروسته کاری بۆ بکرێت، به‌ڵام به‌ڕه‌هایی(مطلقا) ئافره‌ت له‌سه‌ری نییه له‌هه‌موو مه‌یدانێک خۆی تاوبدات.. ئیسلام به‌و سنوور و یاسایانه‌ی ده‌یه‌وێت شارستانێتی و کۆمه‌ڵگا به‌جۆرێک پێک بهێنێت که باشترین بێت و هه‌موو شتێک له‌شوێنی خۆیدا دابنرێت.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.