به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ئافره‌ت جائیز نییه به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بکات، ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت خۆی، فه‌رمووده‌ی ڕاشکاو زۆرن له‌و باره‌یه‌وه، وه‌کو "لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم" رواه مسلم، واته/ ئافره‌ت نابێت سه‌فه‌ر بکات مه‌گه‌ر به‌بێ که‌سێکی مه‌حره‌م له‌گه‌ڵی(مێردی، برای، باوکی، باپیری، مامی..). ئه‌مه و ئیسلام به‌هیج شێوه‌یه‌ک ڕێگای زانست و فێربوونی له ئافره‌ت نه‌گرتووه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌یه که پێویسته له له‌به‌ر ڕۆشنایی و شه‌رع و سنووری ئیسلام بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باوکت یان برایه‌کت له‌گه‌ڵت بن و زانسته‌که‌ش بۆ ئیسلام و موسوڵمانان پێویست بێت و ته‌نها به که‌سانێکی وه‌کو تۆ بکرێت، ئه‌وا جائیز ده‌بێت.. به‌ڵام بێگومان له‌و سه‌فه‌ره‌ت بێ مه‌حره‌م و بۆ وڵاتی کوفر و تێکه‌ڵبوون و چه‌نده‌ها لادان، ڕێگات پێ نادات به‌شداری بکه‌ی له‌و خوله. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.