به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پاره‌ی خۆی نه‌بوو، ته‌نها هی مێردی بوو، ئه‌وا به‌بێ ئیزنی و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بۆی نییه له ماڵی مێرده‌که‌ی خه‌رج بکات، مه‌گه‌ر مێرد ڕه‌زیل بێ و هه‌قی ژن و منداڵی نه‌دات ئه‌و کات به‌هێنده‌ی پێویستییان بۆیان هه‌یه له ماڵی مێردی خه‌رج بکه‌ن به‌بێ ئیزن و ئاگایی ئه‌ویش. ئافره‌ت له ماڵی خۆی، وه‌ک پاره‌ی ماره‌یی و ئاڵتوون و پاره‌ی میراتی ماڵی باوکی ته‌واوی ده‌سته‌ڵات و ده‌ستوه‌ردانی هه‌یه، چونکه موڵکی خۆیه‌تی و مێرد هیچی پێوه‌ی نییه مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که نووقسانی و ناته‌واوی له ژیری هه‌بێ و نه‌زانێت چۆن مامه‌ڵي له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بکات، مێرده‌که‌شی له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵيکه‌ی بۆ بپارێزێت، لێی ده‌پرسێته‌وه و چاودێری بۆ ده‌کات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له باره‌ی ماره‌یی... وَلاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَأْخُذُواْ مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئاً إِلاَّ أَن يَخَافَا أَلاَّ يُقِيمَا حُدُودَ اللّهِ...[البقرة:٢٢٩] واته/ ئه‌ی پیاوان بۆتان ڕه‌وا نییه وه‌ریبگرنه‌وه له‌و ماره‌ییه‌ی پێتان داون هیچێک مه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌یان لێ بکرێت(هه‌ردووکیان) سنووری خوا و مافی یه‌کتری جێبه‌جێ ناکه‌ن(ئه‌وه‌ش ده‌سته‌ڵات و دادگای شه‌رعی بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات). بۆ مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ش؛ ئه‌گه‌ر مێرد ڕازییه خێزانه‌که‌ی کار بکات و ئه‌ویش هه‌قی ته‌واوی مێرده‌که‌ی ده‌دات، ئه‌وه مووچه‌که‌ی مافی خۆیه‌تی و پیاوه‌که بۆی نییه ده‌ستی لێوه بدات، مه‌گه‌ر پێشتر ڕێکه‌وتبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که کاری کرد ڕیژه‌یه‌که‌ی مووچه‌که‌ی بداته پیاوه‌که له بری ئه‌وه‌ی له ماڵ دێته‌ده‌ر و به مافی مێرده‌که‌ی به‌ته‌واوی هه‌ڵناسێت. به‌ڵام له‌وه‌ی تری که ده‌مێنێته‌وه، هی خۆیه‌تی و ئافره‌ته‌که مافی ته‌واوی هه‌یه له خه‌رجکردن و مامه‌ڵه پێکردنی. ده‌یکاته خێر، باشی که‌سوکاری لێ ئه‌دا، ئاڵتوونی زیادی پێ ده‌کرێت، هه‌رچییه‌ک، ناشبێ مێرده‌که‌ی به فشارێکی ده‌روونی وای لێ بکات ئافره‌ته‌که نه‌وێری هه‌ڵسوکه‌وت بکات به ماڵی خۆیه‌وه. به‌ڵام باشتر وایه ژن ومێرد له یه‌کتری تێ بگه‌ن و به پرس و ڕای یه‌کتر بجوڵێنه‌وه و هه‌ردوولاش ڕێزی یه‌کتر بگرن، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ده‌زانێت مێرده‌که‌ی ئه‌و ڕاستییانه قه‌بووڵ ناکات، ئه‌وا له ماڵی خۆی به‌بێ پرسی مێردی هه‌قی ته‌واوی هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌یه. * ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نییه به‌وه‌ی دایکی نه‌بووه یان ده‌وڵه‌مه‌نده یان برای هه‌یه خه‌رجی دایکی ده‌کات یان نا، چونکه دایک و باوک هه‌ژار بن یان ده‌وڵه‌مه‌ند مایه‌ی چاکه و ڕه‌زای خوایه دڵیان خۆش بکرێ و یارمه‌تییان بدرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.