به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خزمه‌تکردنی خه‌سوو واجب نییه له‌سه‌ر تۆ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌بێ پاره و به‌رامبه‌ر بیکه‌ی ئه‌وا پاداشتی زۆری هه‌یه و له چاکی خۆته، ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ری پاره‌یه‌کیش بیکه‌ی، پێت حه‌ڵاڵه و ئه‌و پاره‌یه مافی تایبه‌تی خۆت ده‌بێت، مێردت گه‌ردنت ئازاد بکات یان نا پاره‌ی خۆته و چۆنت ده‌وێ بۆت هه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه بکه‌ی، بۆ خۆتی خه‌رج بکه‌ی یان بۆ منداڵه‌کانت یان بۆ دایک و بابی خۆت یان بیکه‌یته خێر.. به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه مادام تۆ له به‌رامبه‌ری ئه‌و خزمه‌ته مووچه‌یه‌ک وه‌رده‌گری، ده‌بێت به هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه خزمه‌تی بکه‌ی و که‌مته‌رخه‌میت نه‌بێت به‌رامبه‌ری. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.