به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئافره‌ت له پاره‌ی خۆی مافی هه‌موو بڕیارێکی هه‌یه، پاره‌ی خۆی وه‌کو ئه‌و ماوره‌ییه‌ی وه‌ریگرتووه له مێردی، یان ئه‌گه‌ر کار ده‌کات و له‌گه‌ڵ مێردی ڕێکه‌وتوون چه‌ندێکی به‌شی خۆی بێت له‌و مووچه‌یه، یان پاره‌یه‌ک به دیاریی وه‌ری بگرێ له خزمێکی و...تاد. به‌ڵام له پاره‌ی مێردی بۆی نییه هه‌ڵسوکه‌وتی پێوه بکات به‌پێ پرسی مێرده‌که‌ی.. مه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی ناچاری وه‌کو ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی ڕه‌زیله و خه‌رجی منداڵه‌کانی ناکات، له‌و حاڵه‌ته‌دا ژن بۆی هه‌یه به دزیی مێردییه‌وه ئه‌وه‌ندی پێویسته بۆ خۆراک و جلوبه‌رگ و ناچارییه‌کان پاره له مێردی به‌رێ.. له حاڵه‌تی تریش وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دایک و باوکی ژنه‌که زۆر نه‌بوو بن و که‌س نه‌بێت خه‌رجییان بکات، ئه‌میش له دوای ئه‌وه‌ی به مێردی بڵێ و هاوکارییان نه‌کات له‌و حاڵه‌ته‌ش ژن بۆی هه‌یه به‌بێ پرسی مێردی هاوکارییان بکات، بێگومانیش له پێشه‌وه ده‌بێ له به‌شی خۆی بداته دایک و بابی.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.