به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره له‌قورئاندا باسی كچ و بێوه‌ژن ده‌كات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له په‌رده‌ی كچێنی ناكات، وه‌هۆكاره‌كانی له ده‌ست دانی په‌رده‌ی كچێنی زۆرن و هه‌ریه‌كه‌ی حوكمی خۆی هه‌یه، زۆر جار ئافره‌ت له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه یان رِوداوی ئۆتۆمبێل یان هه‌ر هۆكارێكی تر كه ئافره‌ته‌كه هیچ ده‌ستی نه‌بووه له رٍِوودانیدا په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ست ده‌دات له‌م كاتانه‌دا تاوانبار نابێت و هیچ كێشه‌ی نییه. به‌ڵام پێویسته به‌زووی ڕِاپۆرتی پزیشكی بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دواڕِۆژ تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه خۆی هۆكار بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی كارێكی ناشیاو په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ست دا ئه‌وه ئیسلام به‌پێی جۆری تاوانه‌كه‌ی و هۆكاری له‌ده‌ست دانه‌كه‌ی و ئه‌و ئامێره‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاری هێناوه و باری كه‌سێتی ئافره‌ته‌كه كه چۆته ژیانی هاوسه‌رگیری یان نا سزاكه‌ی ده‌گۆرِێت و پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری و ڕِاپۆرتی پزیشكی ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامانه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.