به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌ڵێن: هیچی تێدا نییه که قورئان بخوێنرێت له ڕێگای ته‌له‌فۆن یان له هه‌ر ڕێگایه‌کی تروه بێت، که له پشت پرده‌وه بێت، واتای ته‌نها ده‌نگی ئه‌و که‌س ببیسترێت نه‌وه‌ک ڕووی، به‌ڵام له ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵ دا وه به‌تایبه‌تی تێکه‌ڵاوی ئه‌وه تێکه‌ڵاویه‌که‌ی خۆی ناشه‌رعیه ئینجا ئه‌گه‌ر بێت قورئانیشی تێدا بخوێنرێته‌وه به ده‌نگی ئافره‌ت ئه‌وه جێگای سه‌رنج وتێڕوانینێی زۆر ده‌بێت چونکه هیچ که‌س به دڵی ئه‌وی تر نازانێت هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ، به‌ڵام له ته‌له‌فۆن بێت یان له‌سه‌ر شه‌به‌که‌ی پاڵتۆڵک بێت یان له هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک له به‌رنامه‌کانی تر بێت به شه‌رتێک که بۆ مه‌به‌ستی (ته‌دریس) بێت واتا فێر بوون و ڕه‌وان خوێنه‌وه‌ی قورئان بێت ئه‌ویش بۆ که‌سێکی شاره‌ز یان (شێخێک) که هه‌روه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان بۆ کردوه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆن یان له پاڵتۆڵک. هه‌روه‌ک له قورئانیش هاتووه که ڕێگا دراوه له پشتی په‌رده‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، لێره‌ش دا ده‌نگیان ده‌بیسترێت، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمۆی: .... وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ.... سوره‌تی الأحزاب :٥٣. واتا*: (...کاتێکیش داوای که‌لوپه‌لێکتان له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد له پشتی په‌رده‌وه داوایان لێ بکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاه چاکتر و پاکتره بۆ دڵی ئێوه و ئه‌وانیش...) _ته‌فسیری ئاسان_ لێره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که دروسته له پشت په‌رده‌وه بێت، وه ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و خوێندنه بۆ فێربوون بوو وه بۆ شێخک بوو هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد به‌تایبه‌تی له بواری فێر بوون دا ئه‌وا هیچ نادروستییه‌کی تێدا نییه. سه‌باره‌ت به قورئان خوێندن له ناو ماڵ و مێردی خۆت ئه‌وا هیچی تێدا نییه. چونکه ئه‌وه مه‌حره‌می خۆته، به‌ڵام با ئه‌وه‌نده بێت که ده‌نگت نه‌چێته ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه. تێبینی: ئه‌گه‌ر بێت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئافره‌تان بێت بۆ شێخێک له مزگه‌وتێکدا که ته‌نها ئه‌و ڕۆژه بۆ ئافره‌تان بێت بۆ شێخه‌که‌یان بخوێنن ئه‌وا ئه‌وه‌ش هیچی تێدا نییه. واتا له کاتێکدا کۆده‌بنه‌وه له مزگه‌وتێکدا و شێخێکی پیاو گوێیان بۆ ڕاگرێت بۆ ڕاست کردنه‌وه‌یان یان بۆ فێرکردنیان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (موحه‌مه‌د بیلال)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.