به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ دروسته به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج، له‌وانه: نابێت هۆكار و رێگه‌ی یاساغ بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌كو وێنه و فلیم و سه‌ته‌لایت و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی تر كه دوورن له رِهوشتی به‌رزی ئیسلامییه‌وه، هه‌روه‌ها نابێت خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها به مه‌به‌ستی وروژاندنی جنسی بێت و به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌سه‌كه به‌ره‌و كاری خراپه به‌رێت، به‌ڵكوو ده‌بێت به مه‌به‌ستی شاره‌زابوون و پابه‌ند بوون بێت به حوكمه شهرعیهكانیهوه، و هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌تانه به پێی پێویست بێت و زیادهرِهوی تێدا نه‌كرێت و نه‌بێته خولیای سه‌ر و خوو له‌مێشكدا، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌م جۆره زانیاریانه له سه‌رچاوه شه‌رعیه ڕِهسهنهكانهوه وه‌ربگیرێت یان له سه‌رچاوه‌ی زانستی باوهرِپێكراوهوه بێت، نه‌ك له‌قسه‌ی خه‌ڵكی بازارِی و نه‌فس نزم و ئاره‌زوومه‌ند كه ته‌نها ئامانجی نووسینه‌كانیان وروژاندنی غه‌ریزه ئاژه‌ڵییه‌كانی جه‌سته‌یه و هیچی تر، دوور له‌هه‌موو ڕه‌وشتێكی به‌رز و نه‌ریتێكی زانستی. جا هه‌ر كات ئه‌م مه‌رجانه هاتنه‌دی ئه‌وا ئه‌م جۆره خوێندنه‌وانه هیچ نهنگیهكیان تێدا نییه وب گره پێویستیشه كه كچ وچ كورِ كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی ژن و مێردایهتییانهوه هه‌یه بیزانن، و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له زانستی شه‌رعی وه‌كو هه‌موو زانسته شه‌رعیه‌كانی تر و بگره چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پیرۆزمان هه‌یه له‌قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه باسی زۆر نهێنی وردی ئه‌م جیهانه ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و به‌زمانێكی پرِ له‌شكۆ و ڕِهوشت به‌رزیه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو ئه‌وا بێگومان حه‌رامه و دروست نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.