به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خێزان ئه‌گه‌ر ناله‌بار و نشوزی هه‌بوو(سه‌رپێچی و جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر ماڵ و منداڵی) پیاو بۆی هه‌یه هه‌ڵوێستی هه‌بێ له دوای ئه‌وه‌ی بێهیوایه له چاکبوونی، قسه و مامه‌ڵه‌ی شیرین و نواندنی ڕه‌حم و به‌زه‌یی و خه‌رجیکردن و به‌خشینی دیاری و سه‌ردانی ماڵی دایک و باوکی و چاکبوون له‌گه‌ڵ خزمان و که‌سوکاری و ده‌ربڕینی وه‌فا بۆ چاکه‌کانی و سه‌برگرتن له‌سه‌ر که‌موکوڕی و ئازاره‌کانی، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و ئافره‌ته نه‌گۆڕێ، پیاو بۆی هه‌یه له هه‌نگاوی یه‌که‌م ئامۆژگاری و دانیشتن بکات له‌گه‌ڵی و به زمانی شیرین بۆی ڕوونکاته‌وه که ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌یه‌تی چاکی بکات و بیگۆڕێ، ئه‌گه‌ر بێهیوا بوو هه‌ڵوێستی خۆی که‌مێک یان به‌پێی پێویست توند بکات، بۆ نمونه نانی ده‌ستی نه‌خوات یان قسه‌ی لێ ببڕێ، ئه‌گه‌ر چاری نه‌بوو جێی له‌گه‌ڵ جیاکاته‌وه، هه‌ر چاری نه‌بوو ده‌توانێ لێی بدات به‌و لێدانه‌ی شه‌رع باسی کردووه(لێدانی سه‌رزه‌نشت و ئیهانه نه‌وه‌ک ئازاردانی جه‌سته‌یی!).. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی بێهیوا بووی باشترین که‌س له که‌سوکاری ئه‌و و خۆت بانگ ده‌که‌ی هه‌تا به حیکمه‌ت و نه‌سیحه‌تی خێری خۆیان نێوتان ئاسایی بکه‌نه‌وه و هه‌رچی لاری هه‌یه نیشانی هه‌ردووکتانی بده‌ن، هه‌روه‌ها ببنه شاهێد له‌سه‌رتان له داهاتوو که کامتان لاده‌ر و ناسازه و نایه‌وێ ژیانتان ڕێک بخرێت.. ده‌شگونجێ خه‌ڵكی باش له ده‌ره‌وه‌ی که‌سوکار بانگیش بکرێ بۆ ئه‌و کاره خێره، چاکسازی نێوان دووان به تایبه‌تی ژن و مێرد خێرێکی زۆر گه‌وره‌یه و پاداشتی زۆری هه‌یه لای خوا. باشتر وایه که‌سانی به حیکمه‌ت و لێزان و کارزان بن هه‌وره‌ها هه‌یبه‌ت و سام و سه‌نگیان هه‌بێ له دڵی هه‌ردووکتان. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه چاری نه‌بوو بۆت هه‌یه له مافه‌کانی که‌م که‌یته‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی خه‌رجی وه‌کو پێویست نه‌که‌ی چونکه خه‌رجی(نفقة)ی خێزان له ئه‌نجامی گوێڕایه‌ڵی و هه‌ڵسانێتی به جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌رت.. ده‌توانی بیترسێنی به خواستنی هاوسه‌رێکی تر(هه‌رچه‌نده ئه‌وه مافی پیاو خۆیه‌تی به‌ڵام ده‌توانی وه‌کو چاره‌سه‌رێک به‌کاری ببه‌ی)، ئه‌گه‌ر باکی نه‌بوو، بۆ ڕزگاربوون له‌و ژیانه تاڵه ده‌توانی ژنی دووه‌م بخوازی هه‌ر هیچ نه‌بێ نیوه‌ی ڕؤژه‌کان و شه‌وه‌کانت له‌گه‌ڵ ئه‌و نابێ و ڕه‌نگه له دوای ماوه‌یه‌ک به‌خۆیدا بچێته‌وه و له به‌رامبه‌ری هاوسه‌ری دووه‌م ئه‌ویش خۆی بسوڵحێنێ و بگۆڕێ.. ته‌ڵاقیش ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره؛ خوای گه‌وره ته‌ڵآقی پێ ناخۆشه به‌ڵام ته‌ڵاق ئه‌گه‌رچی تاڵیش بێ چاره‌سه‌ره بۆ دوو که‌س که به‌یه‌که‌وه ئه‌سته‌مه به‌رده‌وام بن.. بۆت هه‌یه سکاڵای له دادگای ئیسلامی له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ی، ئه‌و کاته‌ش قازی و دادگا ئاگاداری کێشه‌کانتان ده‌بێ و ئه‌گه‌ر ئیسپات بوو خه‌تای ئه‌وه، ماوه‌ی بۆ دائه‌نێ، هه‌ر چاک نه‌بوو له‌یاکتان جیا ده‌کاته‌وه و هه‌ریه‌که و مافه‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێ.. دوعای خێر و عیباده‌ت زۆر بکه و له ساته‌کانی قه‌بووڵبوونی پاڕانه‌وه داوا بکه‌رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَاماً[الفرقان:٧٤]. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.