به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حاڵی مێرده‌که‌ت دوو باری هه‌یه: ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ت سه‌رباری مه‌یخواردنه‌وه‌ی نوێژیش ناکات و بڕوای به خوا نییه، یاخود گوێ به حه‌ڵاڵ و حه‌رامی خوا نادات، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڕوای وابێت مه‌ی حه‌ڵاڵه، یان ئه‌گه‌ر کوفر و گاڵته جاڕیی لێ ده‌بیستی به ئیسلام و خوا و پێغه‌مبه‌ر و قورئانی پیرۆز.. ئه‌گه‌ر مێردت به‌م شێوه‌یه بێت، نابێت له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بمێنی، چونکه به‌و کارانه‌ی بێباوه‌ڕی خۆی نیشان داوه و ئافره‌تی موسوڵمانیش له پیاوی کافر حه‌رامه.. خۆ ئه‌گه‌ر مێردت نوێژ ده‌کات و بڕوای به خوا و پێغه‌مبه‌ر و شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌یه و خۆی به موسوڵمان ده‌زانێ، یاخود خۆی له‌سه‌ر ئیسلام ئه‌ژمار ده‌کات به‌ڵام له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی نوێژه‌کانی واز لێهێناوه و بڕوای وایه مه‌ی حه‌رامه و پێی ناخۆشه که ده‌یخواته‌وه.. له‌م حاڵه‌ته‌دا ناتوانین بڵێین بێباوه‌ڕه و به‌مه‌ش بۆت هه‌یه له‌گه ڵی بمێنێ ، به‌ڵام به‌رده‌وام و به حیکمه‌ت و ڕێگای جۆراوجۆر ئامۆژگاری ده‌که‌ی، فشاری ده‌خه‌یته سه‌ر به‌و هیوایه‌ی واز له‌و حه‌رامه بهێنێت، چونکه مه‌یخواردنه‌وه گوناهێکی گه‌وره‌یه و دایکی هه‌موو گوناهه‌کانه، خواردنه‌وه‌ی مه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی ڕاده‌کێشێ بۆ کوفر و گوناهی تر و بێغیره‌تی و زه‌بوونی و ڕیسوایی.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.