به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشکی ئازیزمان؛ له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی بۆ حاڵت و داوای خێر و به‌زه‌یی خوا بۆتان داوای زیاتر گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ لای خوا بۆ ده‌که‌ین و وه‌ک خۆتیش هیوات وایه داوای ده‌روو و ڕه‌حمه‌ت ته‌نها هه‌ر له خوا بکه.. ئه‌گه‌ر مێردت لێی ڕانابینیت مل بدات بۆ ئه‌وه، ئه‌وه ده‌توانیت خۆتان ئه‌و ڕوقیه‌یه به‌سه‌ر خۆتان بخوێنن و ڕۆژانه گوێ له ئایه‌ته‌کان و دوعایه‌کان بگرن. ئه‌گه‌ر ئێوه به‌و جۆره بکه‌ن ئومێد ده‌بێت که خوای گه‌وره له‌شه‌ڕی ئه‌و سیحره بتانپارێزێت(ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا سیحر هه‌بێت). زۆر شتی دیکه‌ش هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیان بده‌ی ڕۆڵی ده‌بێت بۆ سیحر. له‌وانه خوێندنی سووره‌تی(البقرة) هه‌موو ڕؤژێک یان گوێی لێ بگریت، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"...اقرءوا سورة البقرة فإن أخذها بركة و تركها حسرة و لا تستطيعها البطلة" واته/ سووره‌تی(البقرة) بخوێننه‌وه چونکه وه‌رگرتنی فه‌ڕڕ و به‌ره‌که‌ته و وازهێنان لێی په‌شیمانییه و سیحربازانیش ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن! فه‌رمووده‌ی"من تصبح كل يوم بسبع تمرات عجوة لم يضره في ذلك اليوم سم و لا سحر" واته/ هه‌ر که‌سێک ڕۆژێ به‌حه‌وت خورمای عه‌جوه ڕۆژبکاته‌وه ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه نه ژه‌هر و نه سیحر زیانی پێناگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها"اقرءوا سورة البقرة في بيوتكم فإن الشيطان لا يدخل بيتا يقرأ فيه سورة البقرة" واته/ سووره‌تی(البقرة) بخوێننه‌وه له ماڵه‌کانتان، چونکه شه‌یتان ناچێته ماڵێکه‌وه سووره‌تی(البقرة)ی تێدا بخوێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها"لآيتان من آخر سورة البقرة من قرأهما في ليلة كفتاه" واته/ دوو ئایه‌ت هه‌یه له سووره‌ی(البقرة)دایه، هه‌ر که‌سێک بیخوێنێت له شه‌وێکدا ئه‌وا به‌سییه‌تی له پاراستنی له‌هه‌موو شه‌ڕێک. ئه‌و فه‌رموودانه‌ش هه‌مووی دروستن و ئیمامی سیوطی ده‌رهێناون. ئێستاکه‌ش که حاڵت وایه و مێردت ئاماده نییه بۆ چاره‌سه‌ری خوایی، ئه‌وا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆت بۆ لای خوا و پشت به‌ستن پێی به‌ته‌نها. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتومَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجا.... وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ[الطلاق:2-3]. واته/ هه‌رکه‌سێک له‌ترسی خوا پارێزی بکات له گوناهه و چاکه بکات ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه... وه هه‌رکه‌سێک ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستێت ئه‌وا خوای به‌سه.. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که قسه‌ت پێ ده‌ڵێت، ئه‌وا قه‌بووڵی مه‌که و هه‌وڵبده به‌شێوه‌یه‌کی جوان ڕه‌دی بده‌وه و ته‌نانه‌ت که‌سی نزیکی خۆتی لێ ئاگادار بکه‌وه، چونکه که ئه‌و بێشه‌رمی ده‌کات ئه‌وا پێویستی ده‌کات که‌سێک ئه‌و بێشه‌رمییه‌ی بشکێنێت و بیری بێته‌وه که ئێوه‌ش پشت و په‌ناتان هه‌یه و لێی قه‌بووڵ ناکرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که نوێژ ناکات و گوێ له‌قورئان ناگرێت، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته له‌به‌رئه‌وه‌یه کافره به‌خوا و دینه‌که‌ی، ئه‌وه له‌ڕاستیدا هیچتان به‌وی تر حه‌ڵاڵ نین و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ لێی جیابیته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیمانی هه‌یه و کوفریشی لێ نابیسترێت و یان لێ نابینرێت ئه‌وه له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێ له‌زانایان به موسوڵمانان داده‌نرێت به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر فشاری بخرێته سه‌ر بۆ نوێژکردن، چونکه نوێژنه‌که‌ر حاڵی زۆر مه‌ترسیداره و زۆر فه‌رمووده هه‌ن باس له کافربوونی نوێژنه‌که‌ر ده‌کات.. به‌هه‌ر حاڵ خوشکی به‌ڕێز؛ هه‌وڵی خۆت بده به نزیکبوونه‌وه‌ت زیاتر له‌خوا و دوعا زۆر بکه، له‌پاش ماوه‌یه‌کیش ئه‌گه‌ر هه‌ر چاک نه‌بوو، ئه‌وا خوای گه‌وره ڕێزی له ئاده‌میزاد گرتووه و بۆ هیج که‌س نییه سووکایه‌تی به که‌سێکی تر بکات چجای ئه‌وه‌ی خێزانی خۆی بێت! بۆیه له‌سه‌ر کارێکی وا ئه‌گه‌ر هه‌ر وازهی نه‌هێنا بۆت هه‌یه داوای ته‌ڵاق بکه‌یت و مافی خۆتی لێوه‌ربگریت و سکاڵای خۆشت له‌لای دادگایه‌کی شه‌رعی پێشکه‌ش بکه‌ی. خوای گه‌وره چی باشه ئه‌وه‌ت بۆ ئاسان بکات. ئامین. ** تێبینی/ هه‌موو به‌ڕێزێکی تر که ده‌یه‌وێت پرسیای پێشووه ئه‌م خوشکه‌مان بزانێت، ده‌توانێت لێره‌دا بینیبێته‌وه http://www.dangiislam.org/faq/794/catid/18/ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ------------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.