به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کوڕ و منداڵ بۆیان ڕه‌وا نییه به‌بێ ڕوخسه‌تی بابیان له ماڵی بوکیان به‌رن، ئه‌وه‌ش ئه‌و کردوویه‌تی گوناهێک بووه، سه‌ره‌تا پێویسته تۆبه‌ی له‌سه‌ر بکات، پاشان بیگێڕێته‌وه بۆ میراتگرانی، به‌پێی دوو به‌ش بۆ کوڕ و به‌شێک بۆ کچ، هه‌ریه‌که‌ی به‌شی خۆی به‌ر ده‌که‌وێ، خۆ ئه‌گه‌ر دایکیشتان مابوو ئه‌ویش به‌شی خۆی هه‌یه تێیدا.. کردنی عومره‌ش بۆ بابت خێرێکی گه‌وره‌یه به‌ڵام نابێت به‌و پاره‌یه بێت، به‌ڵکوو وه‌ک خێرێکی خۆبه‌شی به ماڵی خۆت بۆی ده‌که‌ی.. باشتر وایه بچییه لای شاره‌زایه‌ک ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌تان بۆ ئاشکرا بکه‌ی هه‌تا ئه‌ویش به ڕوونی دابه‌شی بکات به‌سه‌رتان، ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه‌شی ده‌نێری به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامت ده‌ده‌ینه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.