ئایا هیچ نزایەكی تایبەت هەیە بۆ تاقیکردنەوەکان ؟ بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آلە وصحبه اجمعین سەبارەت بە نزا و دوعای تاقیکردنەوەکان هیچ نزایەکی تایبەت و دیاریکراوی نییە کەبۆی دانرا بێت لە قورئان یان لە سوننەت ... بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر مسوڵمان ویستی خوا هەر کارێکی بیەوێت بۆی ئاسان بکات و سەرکەوتووی بکات لە کارەکەی ئەوە درووستە وە بەڵکو نیشانەی ئیمانە دوعا و نزای بۆ بکات تا خوا سەرکەووتوی بکات .. ئەو نزایان کە دەبنە هۆی ئاسانبوونی کار / نزای یەکەم / ئەگەر پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - کارێکی لەسەر گران بوایە دەیفەرموو : (( يا حي يا قيوم برحمتك أستغيث )) ① نزای دووەم / (( اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا وأنت تجعل الحزن إذا شئت سهلاً )) ② نزای سێیەم / (( لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين )) ③ وە کە لە ماڵ هاتیتە دەرەوە ئەم نزایە بخوێنە / ((بسم اللە توكلت على الله , لا حول ولا قوة إلا بالله)) ④ لە کۆتایدا داواکارین لە خوای پەروەردگار بۆ خاتری ناوەجوانەکانی و سیفاتە بەرزەکانی خوێندکارانمان سەرکەوتوی تاقیکردنەوەکانی دنیا و قیامەت بکات و کار ئاسانیان بکات . #واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق _ __ _ _ _ _ _ _ _ _ #اسنادهم_صحيح ① : (📗 سنن الترمذي - 3524) (📗 السلسلة الصحيحة - 3182) ② : (📗صحيح ابن حبان - 974) (📗السلسلة الصحيحة - 2886) ③ : (📗 سنن الترمذي - 3505) (📗 السلسلة الصحيحة - 1644) ④ : (📗 سنن ابی داود - 5095) (📗صحيح الجامع - 6419)