به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌ڕاستیدا هیچ دوعایه‌کی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوعایه‌ک له‌قورئان و سوننه‌ته‌وه نه‌هاتبێت مانای وانییه که نابێت بکرێت، به‌ڵکو هه‌رشتێکی خێر ده‌توانی دوعای بۆ بکه‌ی و هه‌ر شتێکی شه‌ڕیش ده‌توانی داوا له‌خوا بکه‌ی دووری بخاته‌وه لێت. به‌ڵام هه‌ندێ نزای گشتی هه‌ن که ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێن بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی خێر، ده‌توانی کاتێک ئه‌م دوعایانه ده‌که‌ی مه‌به‌ستان له‌وه بێت پیاوێکی باش و خواناس و گونجاوتان بکات به‌به‌ش، به‌گشتیش بۆ هه‌موو خێرێک.. له‌و نزایانه: * فه‌رمووده‌ی" اللهم اكفني بحلالك عن حرامك و أغنني بفضلك عمن سواك" صححه الألباني. واته/ ئه‌ی په‌رستراوم، به‌حه‌ڵاڵه‌کانی خۆت بێباکم بکه له‌هه‌موو حه‌رامه‌کانت و ده‌وڵه‌مه‌ندیشم بکه به فه‌زڵ و چاکه‌ی خۆت که پێویستم به‌که‌سی تر نه‌بێت. * ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار[البقرة:٢٠١]. واته/ ئه‌ی په‌رستراومان، له‌دونیادا باشمان پێ بده‌ی، هه‌روه‌ها له‌قیامه‌تیش، بشمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ. * فه‌رمووده‌ی "اللهم إني أسألك من الخير كله عاجله و آجله ما علمت منه و ما لم أعلم و أعوذ بك من الشر كله عاجله و آجله ما علمت منه و ما لم أعلم اللهم إني أسألك من خير ما سألك به عبدك و نبيك و أعوذ بك من شر ما عاذ به عبدك و نبيك اللهم إني أسألك الجنة و ما قرب إليها من قول أو عمل و أعوذ بك من النار و ما قرب إليها من قول أو عمل و أسألك أن تجعل كل قضاء قضيته لي خيرا." أخرجه السيوطي وصححه الألباني. واته/ ئه‌وه‌ی په‌رستراوم، من داوای هه‌موو خێرێکت لێ ده‌که‌م، به‌زووی یان دڕه‌نگی(واته به‌م نزیکانه بێت یاخوود له‌داهاتوو) ، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم لێی یان نایزانم، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌هه‌موو شه‌ڕێک، زووییه‌که‌ی بێت یان دڕه‌نگییه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم لێی یان نایزانم، په‌رستراوم؛ من داوای هه‌موو ئه‌و خێرانه‌ت لێده‌که‌م که به‌نده و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت داوای لێ کردووی، وه په‌ناشت پێده‌گرم له‌هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که به‌نده و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت په‌نای گرتووه پێت لێیان، په‌رستراوم؛ من داوای به‌هه‌شتت لێ ده‌که‌م و هه‌روه‌ها هه‌رشتێک که نزیکم ده‌کاته‌وه لێی له هه‌ر گوفتار و کردارێک، وه په‌نات پێده‌گرم له ئاگری دۆزه‌خ و هه‌روه‌ها له‌هه‌موو گوفتار و کردارێک که نزیکم بکاته‌وه لێی، هه‌وره‌ها داوای لێده‌که‌م که هه‌رشتێکت له‌سه‌ر من بڕاندۆته‌وه، خێر و چاک بێت. خۆشت ده‌توانیت هه‌ر نزا و پاڕانه‌وه‌یه‌کی تر بکه‌ی، بۆ نمونه بڵێی: ئه‌ی خوای گه‌وره و به‌زه‌یی، داوات لێده‌که‌م به‌شی من له‌پیاوان بخه‌یته پیاوێکی باوه‌ڕداری پارێزکه‌ر(متقي) و تۆ و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) خۆش بوێت و بۆ دونیا و قیامه‌تی هه‌ردوولامان باش بێت، دڵی من ڕاگرێت و خۆشی بوێم و خۆشم بوێت، زانایی هه‌بێت له دین و ژین و خه‌مخۆری ئیسلام و موسوڵمانان بێت، له‌دونیا به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ بێت و له‌قیامه‌تیش لێی ڕازی بیت و به‌هه‌شتی به‌رین جێگای بێت.... کاتی پاڕانه‌وه‌ش گرنگه، سه‌عاتێ پێشی نوێژی به‌یانی و له دوای هه‌موو بانگ و ڕۆژوو شکاندن و سوجده و دوای نوێژه‌کان و دوای خێرکردن و دوعای که‌سێکی تر بۆت و ....تاد. نزیکبوونه‌وه له خوا و دوورکه‌وتنه‌وه له گوناهه‌کانیش ئومێدی زیاتر ئه‌ده‌ن به قه‌بووڵبوونی دوعایه‌کان.. وه‌کو هه‌وڵی خۆت و ئه‌رکی سه‌رشانیش جائیزه بۆت له ڕێی که‌سانێکی باوه‌ڕپێکراو و له خواترسه‌وه ویستی خۆت ئاشكرا بکه له‌وه‌ی ده‌ته‌وێ شوو بکه‌ی و داوای که‌سێکی ئیماندار و خواناس بکه‌ی چونکه چۆن ئێوه له خه‌می ژیان دروستکردنن چه‌ندین پیاوانی باشیش هه‌ن له دووی ئافره‌تانی ئیماندار و به‌ڕه‌وشت ده‌گه‌ڕێن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.