به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێز سه‌ره‌تا داوای خێرتان له‌خوا بۆ ده‌که‌ین و پشت به‌خوا پێکدێنه‌وه له‌سه‌ر خێر و خۆشی هه‌ردوو دونیاتان. پاشان چاکت کردووه و له‌سه‌ر ڕاستییت که بڕوات نییه له‌چوون بۆلای ئه‌و سیحرباز و جادووانه، ئه‌وانه دوژمنی خوان و هه‌رکه‌سێک بچێته لایان و بڕوایان پێ‌بکات ئه‌وا هیچی به‌ئیسلامه‌وه نامێنێت، ئه‌وه‌ش بڕوایان پینه‌کات و به‌ڵام وابزانێت شتێکیان پێده‌کرێت و خودی خۆیان کاریگه‌رییان هه‌یه ئه‌وه گوناهێکی هێجگار گه‌وره‌یان کردووه. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من أتى عرافا أو كاهنا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد" هه‌روه‌ها"من أتى عرافا فسأله عن شي‌ء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة" هه‌ردوو فه‌رمووده ئیمامی سیوطی ریوایه‌تی کردووه و شێخ ئه‌لبانیش به‌دروستی زانیوه. یه‌که‌میان ئه‌گه‌ر ئیمانی پیبهێنێت، له‌دین ده‌رده‌چێت و دووه‌میشیان ئه‌گه‌ر ته‌نها پرسیاریان لێ بکات له‌سه‌ر پیویستییه‌کی خۆی(چونکه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی توانای سوود و زیانیان ده‌بێت له‌خودی خۆیانه‌وه) ئه‌گه‌ر وای کرد(٤٠) ڕؤژ نوێژی لێوه‌رناگیرێت، پاداشتی نابێت و هه‌رده‌بێت ئه‌نجامیشیان بدات، مانای وایه هه‌ر موسوڵمانه به‌ڵام گوناهێکی گه‌وره‌ی کردووه. پاشان پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" هو من عمل الشيطان" رواه أبوداود. جابری کوڕی عه‌بدوڵڵا بوو-خوا لێێ ڕازی بێت- فه‌رمووی؛ پرسیار کرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌باره‌ی(النشرة)ه‌وه، ئه‌ویش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وه له‌کاری شه‌یتانه. نوشره؛ واته نووشته‌یه‌ک له‌لای فاڵچی و سیحربازه‌کان دروست ده‌کرێت به‌کارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ری و به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی سیحر به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه. له‌ڕووی ژیریشه‌وه چۆن په‌سه‌نده ئه‌و جادوویانه یاری به‌عه‌قڵی خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ئێمه‌ش په‌نایان بۆ به‌رین، ئه‌وان له‌یه‌ک سیحر ده‌فرۆشن بۆ تێکدانی نێوان ژن و مێرد و دایک و کوڕ و هه‌موو خۆشه‌ویستان له‌لایه‌کی تره‌وه‌ش نووشته ده‌که‌ن بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی! به‌ڵام نوشته‌ی دروستیش هه‌یه(الرقیة) که ته‌نها به‌ئایه‌ت و فه‌رمووده و دوعا شه‌رعییه‌کانه، ئه‌وه‌ش له‌لای که‌سێک که‌شاره‌زای ئه‌و بواره‌یه و له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌که‌سێکی پاک و ڕێک ناسراوه و ئه‌هلی بیدعه نییه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر ڕیبازی قورئان و سوننه‌ته. ئه‌گه‌ر که‌سێکی وا ده‌ستکه‌وێت، کارێکی باش ده‌که‌ن بچنه لای به‌ڵام ده‌بێت خێزانیشت بێت و هه‌ردوو ملکه‌چ بن بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکیش شتێک داوا بکات یاخوود خۆان شتێکی بده‌نێ گوناه نییه و دروسته، مه‌به‌ستم له‌وه‌بوو ئه‌وه‌ی روقیه ده‌کات له‌مه‌رجی پاکی و سه‌لامه‌تی کاره‌که‌ی له درۆ و فرتوفێڵ ئه‌وه نییه پاره وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵکوو دروسته ژیانی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه به‌ڕێبکات.. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه زۆره، وه‌ک ئه‌و کۆمه‌ڵه هاوه‌ڵه‌ی ڕوقیه‌یان(نووشته‌ی شه‌رعی) کرد بۆ سه‌رگه‌وره‌ی هۆزێک، به‌ڵام مه‌رجیان کرد که ئه‌گه‌ر چابۆیه‌وه ده‌بێت حه‌قی شیفایه‌که بده‌ن، ئه‌وانیش چه‌ند سه‌رمه‌ڕێکیان داپێی. سه‌باره‌ت به‌خێزانت، بابزانێت هه‌روه‌ها که‌سوکارییشی که ئه‌گه‌ر هۆیه‌کی شه‌رعی و هه‌نجه‌تێکی په‌سه‌ندی نییه ئه‌وا بۆی نییه داوای ته‌ڵاق بکات، ئه‌وه گوناهێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ری، خێزانێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، منداڵێک له‌دایکی یان باوکی ده‌کات، پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت"أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا طَلَاقًا فِي غَيْرِ مَا بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّة" صححه الألباني في صحيح أبي داود. واته/ هه‌ر ئافره‌تێک داوای ته‌ڵاقی له‌مێرده‌که‌ی کرد به‌بێ هیچ هۆیه‌کی شه‌رعی ئه‌وا لێی حه‌رام ده‌بێت بۆنی به‌هه‌شت. بۆنی به‌هه‌شتیش پێنجسه‌د ساڵ بڕ ده‌کات له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵام ئه‌و لێی بێبه‌ش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌خوا ده‌ترسێت و ده‌یه‌وێت مافی خۆی وه‌ربگرێت له تۆ و منداڵیشی بێ‌ناز نه‌کات ئه‌وا باشتره بۆی له‌پێشدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تۆ بکات و پێکه‌وه کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڕێزیشت به به‌زه‌ییه‌وه گوێی بۆ بگریت و داوایه‌کانی له‌سووری شه‌رع و توانات بۆ جێبه‌جێ بکه‌ی، مادام ئێوه‌ش ده‌فه‌رموون به‌هه‌ر نرخێک بێت ده‌مه‌وێت بیگێڕمه‌وه ئه‌وه خاڵێکی باش و ئاسانکاره بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.. ئه‌گه‌ر کیشه‌کانتان پێکه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وا با که‌سێک یان زیاتری پاک و دڵسۆز له‌لای تۆوه هه‌روه‌ها له‌لای ئه‌ویشه‌وه بێنه نێوانتان و یارمه‌تیتان بده‌ن. ئه‌گه‌ر حه‌قیش له‌لای ئه‌و بوو و تۆیس پێت نه‌دا ئه‌وا بۆی هه‌یه ڕێگای دادگا بگرێته‌به‌ر و له‌وێ داوای ته‌ڵاق بکات له‌کاتێکدا تۆ هه‌ر ملت نه‌دا بۆ داوا شه‌رعییه‌کانی. کێشه به‌م جۆره چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، نه‌وه‌ک هه‌ر به‌په‌نهانی کردن و بێده‌نگبوون! خوای گه‌وره کۆمه‌کیتان بکات له‌سه‌ر خێر، ئامین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.