به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ڕوقیه بریتییه له کۆمه‌ڵیک ئایه‌ت و سووره‌ت و ویرد و دوعا و پاڕانه‌وه که له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) و پیاوچاکانی سه‌له‌فمان-خوا لێیان رازی بێت- وتراوه و به‌کارهاتووه بۆ شیفا و چاکبوونه‌وه له نه‌خۆشییه‌کان و پووچکردنه‌وه‌ی سیحر و پاراستن له چاو و شه‌ڕ و وه‌شانی جنۆکه. خوای گه‌وره له قورئانه‌که‌ی باسی شیفای قورئانی کردووه و هاوه‌ڵه‌کانیش هه‌روه‌ها پیاوچاکانی دوای ئه‌وانیش بۆ خۆیان و بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه لایان قورئان و هه‌ندێک له دوعا و ویردیان به‌سه‌ردا خوێندوون و بۆته هۆی شیفا و چاکبوونه‌وه‌یان به ئیزنی خوا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.