به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نوشته و سیحر بوونی هه‌یه و حه‌رامه، زیاتریش حه‌رام ده‌بێ ئه‌گه‌ر به ئایه‌ته‌کانی قورئان و به‌ناوی دینه‌وه بکرێ، مه‌گه‌ر خوا بزانێ سزای ئه‌وانه چی ده‌بێ له ڕۆژی دوایی!! خوێندنی سووره‌تی(الإخلاص) و (معوذتین) و ئایه‌تی ئه‌لکورسی له پێشی خه‌وتن زۆر باشه، به‌ڵام له دوای نوێژی به‌یانییه‌وه هه‌تاوه‌کو ده‌رچوونت بۆ کارکردن ویرده‌کانی به‌یانیان بخوێنه، ئێواره‌ش له پێشی نوێژی ئێواره‌وه دڕه‌نگانێکی عه‌سر ویرده‌کانی ئێواران هه‌یه(له کتێبی حصن المسلم هه‌مووی هه‌یه، جگه له‌وه خوێندنی سووره‌تی(البقرة) فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ره که ئه‌و ڕؤژه سیحر و جنۆکه ناتوانن زیان بگه‌یه‌نن له‌و که‌سه‌ی خوێندوویه‌تی. وتنی" أعوذ بكلمات الله التامات التي لا يجاوزهن بر ولا فاجر من شر ما خلق ، وبرأ وذرأ ومن شر ما ينزل من السما‌ء ، ومن شر ما يعرج فيها، ومن شر ما ذرأ في الأرض ، ومن شر ما يخرج منها ، ومن شر فتن الليل والنهار ، ومن شر كل طارق إلا طارقاً يطرق بخير يا رحمن." ده‌کرێ له‌و کاته‌ی ئه‌و ئافره‌ته دێ ئایه‌تی ئه‌لکورسی بخوێنی له‌گه‌ڵ(الإخلاص و الفلق و الناس) له ناو ده‌ستت و پاشان بیهێنی به هه‌موو له‌شت سێ جار. به‌ده‌ر له‌مانه موسوڵمان هه‌تاوه‌کو عیباده‌تی زۆرتر و گوناهی که‌متر بێ زیاتر دوور ده‌بێ له شه‌ڕی سیحر و شه‌یتانه‌کان. بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحریش له‌سه‌رت، جارێ ده‌توانی بزانی ئایا سیحرت لێ کراوه یان نا؟ نیشانه‌کانی سیحر و وه‌شانی جنۆکه خه‌مۆکی زۆر و بێده‌نگی و خه‌وی ناخۆشی به‌رده‌وام و ئازار له جێیه‌ک و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی ماڵ و ڕاچڵه‌کین و ڕاپه‌ڕین و دیتنی گیانداری ڕه‌ش له خه‌ودا یان به راستی.... به‌ڵام ده‌کرێ بۆ دڵنیایی ڕوقیه بخوێنرێ یان گوێی لێ بگیرێ، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نوشته‌که یان سیحره‌که‌ش بدرێ له ماڵه‌وه له درزی دیواره‌کان و ناو سه‌رین و کونی ده‌رگا و جێ کلیل و ... خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.