به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر و جادوو به نووشته‌ی شه‌رعی ده‌بێ(الرقية الشرعية)، به‌ڵام سه‌ره‌تا بزانرێ شوێنه‌واری سیحر هه‌یه یاخود نا، ئه‌وه‌ش به نیشانه‌کانی ده‌رئه‌که‌وێ.. که‌سێک سیحری لێ بکرێ بۆ داخستنی به‌خت یان بڵێین شوونه‌کردن و ژن نه‌هێنان، تووشی دڵه‌ڕاوکێی ده‌بێ، ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبڕزکان، خه‌وی ناخۆش و خه‌مۆکی و متبوون، ئازار له جێیه‌کی له‌ش، وه‌ختێکیش بینینی به‌رامبه‌ر دێته پێش زیاتر دڵه‌ڕاوکێ و نائارامی ڕووی تێ ده‌کات له‌گه‌ڵ زیادبوونی تێکچوونی باری ده‌روونی و به‌رامبه‌ره‌که‌شی له‌لا ناشرین و ناپه‌سه‌ند ده‌بێت.. بۆ زیاتر دڵنیایی سه‌ردانی که‌سێکی شاره‌زا بکرێ له‌و باره‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی عه‌قیده‌یان پاکه و له‌سه‌ر ڕێی قورئان و سوننه‌تن نه‌وه‌ک بیدعه‌چی و شێخ و جادووکه‌ران.. ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌ها ده‌ست بکه‌وێ ئه‌و ده‌توانێ چاره‌سه‌رییشت بۆ ده‌ستنیشان بکات و له‌گه‌ڵ خه‌ریک بێت.. ئه‌گه‌ر ده‌ستیش نه‌که‌وت باشتر وایه بۆ نه‌مانی گومان و دڵنیابوون چاره‌سه‌ری به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر به‌کار ببرێ به‌و هیوایه‌ی شیفا و ڕزگاریی به ویستی خوا بێته‌دی.. به کورتی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌بێت ئه‌و که‌سه هه‌وڵ بدات زیاتر له خوا نێزیک بێته‌وه به کردنی چاکه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له خراپه‌کان، یادی زۆری خوا به نوێژه‌کان و ویردی دوای نوێژه‌کان و هه‌روه‌ها خوێندنی ویردی به‌یانیان و ئێواران و پێشی خه‌وتن، ئه‌وانه‌ی هه‌مووی له نامیلکه‌ی(حصن المسکم)دا ده‌ست ده‌که‌وێت. خوێندنی سووره‌تی(البقرة) هه‌موو ڕۆژێک، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: هه‌ر که‌سێ ئه‌و سووره‌ته بخوێنێ، له‌و ڕۆژه‌دا سیحر کاری تێ ناکات واته ڕێگری له کاری جادووگه‌ران ده‌گرێ که کاری خۆیان بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و سووره‌ی خوێندووه"اقرؤا سورة البقرة فان أخذها بركة وتركها حسرة ولا تستطيعها البطلة". واته: بیخوێنن سووره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره، چونکه ئه‌و سووره‌ته به‌ره‌که‌تی تێدایه و وازهێنان لێی په‌شیمانی تێدایه و جادووگه‌ران پێی نا‌وێرن.. خوێندنی سووره‌ته‌کانی(الإخلاص و الفلق و الناس) به‌یانیان ئێواران سێ جار سێ جار، هه‌روه‌ها ئایه‌تی ئه‌لکورسی، ئه‌مانه‌ش دیسان له‌گه‌ڵ ویرده‌کانی به‌یانیان و ئێواران و کاتی خه‌وتن هاتوون.. هه‌روه‌ها گوێگرتن له ڕوقیه‌ی شه‌رعی بۆ ماوه‌یه‌کی باش وه‌کو مانگ و زیاتر ، به‌یانیان و ئێواران. به ده‌نگیش لێره ڕوقیه‌ی شه‌رعی . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.