به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاو ڕاسته و کاریگه‌ری هه‌یه، شه‌ڕێکه وه‌کو شه‌ڕه‌کانی تر خوای گه‌وره دروستی کردووه، قه‌ڵغانیشی پێ داوین بۆ خۆپاراستن و ده‌رمانیش بۆ چاره‌سه‌ری، دوعای چاو و خوێندنی ویره‌کانی به‌یانیان و ئێواران و خوێندنی سوره‌تی(الإخلاص و الفلق و الناس) له کاتی خه‌وتن پاراستنێکی باش ده‌کات له چاو، پێویستیت به‌وه نییه په‌نا بۆ شێخێک یان مه‌لایه‌ک به‌ری، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌بێ به‌رامبه‌ر و دوعایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ت فێر بکه‌ن یان به‌سه‌رتا بیخوێنن، ڕێی تێ ده‌چێت جائیز بێت، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه بۆ پاره‌په‌یداکردن و به خورافات و دوعای شیرکی و په‌نابردن بۆ جنۆکه و سیحر یارمه‌تیت ده‌ده‌ن(هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه ده‌ڵێین که به‌ناوی ئیسلام و شێخایه‌تی و مه‌لایه‌تییه‌وه خه‌ڵکی فریو ده‌ده‌ن!) پێمان باشه نه‌چیته لای که‌س و بۆ خۆت ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ خوا به‌ری، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی پێ خۆشه و واسته و واسته‌کاریی پێ خۆش نییه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.