به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاو هه‌یه و ڕاسته، خۆپاراستینیش لێی خوازیاره، پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب-سه‌لامی خوای لێ بێت- کاتێک کوڕه‌کانی نارد بۆ میسر پێ فه‌رموون: له‌یه‌ک ده‌رگاوه مه‌چنه ژووره‌وه به‌ڵکو له ده‌رگای جیاوازه بڕۆن، حیکمه‌تی ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو نه‌که‌ونه به‌ر چاوی خه‌ڵكی و نه‌که‌ونه به‌ر کاریگه‌ری چاوه‌کان..وَقَالَ يَا بَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِن بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُّتَفَرِّقَةٍ وَمَا أُغْنِي عَنكُم مِّنَ اللَّـهِ مِن شَيْءٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّـهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَدیوسف:٦٧]. خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ری، واباشه ئه‌گه‌ر که‌سێک نیعمه‌تێکی پێ دراوه خۆی پێوه نه‌نوێنی له‌ناو خه‌ڵکی، به‌ڵكو سوپاسی خای له‌سه‌ر بکات، داواش بکات لێی نه‌سه‌نێته‌وه، دوعای چاویش بکات ڕۆژانه بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی چاوه‌کان تووشی نه‌گبه‌تی و ناڕه‌حه‌تی نه‌بێت یان نه‌مانی ئه‌و نیعمه‌ته.. چاو مه‌رج نییه ته‌نها له لایه‌نی به‌رچاوته‌نگ و ڕوشدییه‌که‌وه(حسود) بێت، بۆی هه‌یه موسوڵمانێکیش یان خزمێکی دڵپاک چاوی کار بکات و ئاگایشی لێ نه‌بێت، هه‌موو ڕوشدییه‌ک چاوی پیسه و کار ده‌کات، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو که‌سێک چاوی کار بکات دڵی پیس بێ و نیازخراپ بێت.. بۆی هه‌یه باوکێک چاو بکاته منداڵی خۆی.. بۆیه واباشه ئه‌وانه‌ی نیازپاکن کاتێک شتێک ده‌بینن و پێی سه‌رسام ده‌بن ده‌ستاوده‌ست داوای به‌ره‌که‌تی له خوا بۆ بکه‌ن(خوا به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕڕی تێ بکات). ئیتر به‌و قسه‌یه چاوه‌که‌ی کار ناکات.. به‌ڵام هه‌موو که‌س چاوی خۆی ڕاناگرێ یان دڵیان پاک نییه، له‌به‌رئه‌وه‌یه دوعای چاویش هاتووه و خوازیاره ڕۆژانه بخوێنرێ به تایبه‌تیش کاتێک هه‌ست ده‌کرێ که‌سێکی چاوکار نزیک بۆته‌وه.. دوعای چاو وه‌کو" عن أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه – : ( أن جبريل - عليه السلام - أتى النبي صلى الله عليه وسلم فقال : يا محمد ! اشتكيت ؟ فقال : ( نعم ) ، فقال جبريل – عليه السلام - : (باسم الله أرقيك من كل شي‌ء يؤذيك من شركل نفس أو عين حاسد الله يشفيك باسم الله أرقيك" أخرجه الإمام أحمد والإمام مسلم والترمذي وابن ماجة والنسائي . کاتێک ئه‌م دوعایه بۆ خۆت ده‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌یڵێی: بسم الله أرقي نفسي من کل شئ يؤذيني، من شر کل نفس أو عين أو حاسد، الله يشفيني باسم الله أرقي نفسي. هه‌روه‌ها خوێندنی سووره‌تی(الفاتحة) چه‌ند جارێک به‌یانیان ئێواران. هه‌روه‌ها ئایه‌تی(الکرسي) و و دوو ئایه‌تی کۆتایی سووره‌تی(البقرة).. هه‌روه‌ها دوعای"وعن ابن عباس - رضي الله عنه - قال : كان النبي صلى الله عليه وسلم يعوذ الحسن والحسين ويقول : إن أباكما كان يعوّذ بها إسماعيل وإسحاق أعيذكما بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ومن كل عين لامة" أخرجه الإمام أحمد والإمام البخاري وأبو داوود والترمذي وابن ماجة والنسائي. واته/ ئه‌م دوعایه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: ئه‌مه باوکتان(ئیبراهیم) سه‌لامی خوای لێ بێت، په‌نای پێ ده‌برد بۆ ئیسماعیل و ئیسحاق(سه‌لامی خوایان لێ بێت) بۆیه ئه‌ویش بۆ حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی ده‌خوێند و په‌نای پێ ده‌برد بۆیان. تۆش ده‌توانی بڵێی بۆ خۆت: أعوذ بکلمات الله التامة من کل شیطان و هامة ومن کل عین لامة. به‌کارهێنانی ئه‌وانه‌ش باست کردوون، شتی بێ بناغه و به‌تاڵن، ئه‌گه‌ر که‌سێک بڕوای وابێت کاریگه‌ری هه‌یه له خودی خۆیانه‌وه، ئه‌وا سه‌ریکی بۆ خوا بڕیار داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوای وابێت سوودی هه‌یه به ئیزن و ویستی خوا، ئه‌مه‌ش گوناهێکی گه‌وره‌یه چونکه خوای گه‌وره(پاکی بۆی) فه‌رمان ناکات به‌شتی پووچ و خورافات، درۆکردنیش به‌ده‌م خواوه کوفره و تۆبه‌ی ده‌وێ ئه‌گینا با ئه‌وانه‌ی ئه‌م خورافاتانه بڵاوده‌که‌نه‌وه به‌ڵگه بۆ قسه‌کانیان بهێننه‌وه. سه‌باره‌ت به به‌ختیش، سه‌ره‌تا ده‌بێت بڕوامان وابێت که ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ده‌به‌خشێ و ده‌گرێته‌وه، ده‌رگای خێر و شه‌ڕی به‌ده‌سته، هه‌موو خێر له فه‌زڵی خۆیه‌تی هه‌ر شه‌ڕ و ناره‌حه‌تییکیش ڕوومان تێ بکات به هۆی خه‌تای خۆمانه‌وه‌یه.. ده‌بێت له خوا نزیک بیته‌وه زیاتر، دوعای زۆر بکه‌ی و هیواشت زۆر هه‌بێت به وه‌ڵامدانه‌وه و فه‌زڵی ئه‌و، له گوناه و سه‌رپێچیشی به‌دوور بیت، یاده‌کانی شه‌و و ڕۆژ و کاتی خه‌وتینیش بخوێنی، له کتێبی(حصن المسلم) دا هه‌مووی ده‌بینییه‌وه، خوێندنی ڕوقیه‌ی شه‌رعی یان گوێلێگرتنی که کاریگه‌ری سیحر و جاودووکه‌ران ناهێڵی و پووچی ده‌کاته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.