به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به دڵنییایه‌وه ئه‌گه‌ری چاو و حه‌سوودی یاخود سیحر و جادوو هه‌یه ده‌رباره‌ی حاڵتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارتان بێت ده‌بێت دوعا و ویرده‌کانی ڕۆژانه له زیکری به‌یانیان ئێواران و کاتی خه‌وتن و زیکری دوای نوێژه‌کان و قورئانخوێندن و دوعای چاو و ڕوقییه‌ی دژی چاو و سیحر بخوێنن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی مانگ و دوو مانگ، باشتریشه ماوه دیای نه‌کرێ به‌ڵکو چه‌ند زیاتری پێ بچێ عیلاجه‌که باشتره.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.