به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نوشته دوو جۆری هه‌یه، یه‌کێکیان پڕییه‌تی له سیحر و جادوو، یان تێکه‌ڵاوه له هه‌ندێ ئایه‌ت و سووره‌ت و ته‌ڵاسیمه‌کان(کۆمه‌ڵێ نووسینی پێچه‌وانه؛ وشه‌ی سیحرین) بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی داماو و نه‌زان. ئه‌مه‌یان جائیز نییه و که‌سێک بڕوای پێ هه‌بێ کافر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بڕوای پێی نه‌بێ به‌ڵام قه‌ناعه‌تی هه‌بێ به کاریگه‌ریی خۆی تووشی گوناهێکی گه‌وره کردووه، چونکه سکاڵا و پێویستی خۆی ده‌گێڕێته‌وه لای فاڵچی و جادووگه‌ران له‌باتی ئه‌وه‌ی ڕوو بکاته خوای خۆی و ڕاسته‌خۆ داوای لێ بکات. به‌ڕاستی سه‌یره بۆ که‌سێک خۆی به موسوڵمان بزانێ، قودره‌تی خوای خۆی له بیر بکات له‌باتی ئه‌وه‌ی نیازی ته‌نها به‌و زاته بێ که هه‌ڵسوڕێنه‌ر و په‌روه‌ردگاری هه‌موو گه‌ردوون و مه‌ردوومه، به‌ڵام بچێ ئومیدی به ساحیرێکی بێده‌سته‌ڵات بێت که ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بکه‌وێ ناتوانێ خۆی چاک بکاته‌وه!! نوشته‌ی دووه‌م بریتییه له به‌کاربردنی قورئان و فه‌رمووده و دوعای پاک و هه‌ڵێنجاو له قورئان و فه‌رمووده و دوعاکانی پێشینانی چاکخواز.. ئه‌مه‌شیان بنه‌ما و ڕێگه‌ی خۆی هه‌یه و ناکرێ هه‌رچی ناوی بڵاو بوو بچیته لای و داوای نوشته‌ی لێ بکه‌ی.. ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی نوشته ده‌کات بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی بێت نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بیدعه و زیاده‌ڕه‌وی له دیندا! پاشان به‌و شێواز و چۆنێتییه نوشته بۆ خه‌ڵکی بکات که پێشتر بیستراوه له هاوه‌ڵان و سه‌له‌فی ساڵحمان، وه‌کو ئه‌وه‌ی قورئانه‌که بخوێنرێ به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که‌دا به‌و جێگه‌یه‌ی ئازاره‌که‌ی تێدایه.. یاخود بخوێنرێ به‌سه‌ر ئاو و هه‌نگوین و ڕۆنی زه‌یتوون به‌جۆرێک هه‌ڵاوی ده‌م له کاتی خوێندنه‌که نزیک بێته‌وه له ده‌می ئه‌و ده‌فر و قاپه‌ی ئاوه‌که یان هه‌نگوین و ڕۆنه‌که‌ی تێدایه.. له سه‌له‌فی ساڵحمان نه‌بیستراوه و نه‌بینراوه نوشته‌یان نووسیبێ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ئاو یان هه‌ڵبواسرێ به مله‌وه!! یان بخرێته ناو سه‌رین یان هه‌ڵبواسرێ به دیواری ژوورێک! به‌ڵکو زیاتر خوێندنی قورئان بووه به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که یان که‌سێک تووشی وه‌شانی جنۆکه و نوشته‌ی جادووکه‌ران بووبێ.. به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕؤ ده‌کرێ زۆریان بیدعه‌یه یان نوشته‌ی سیحرییه واته به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر به سیحر! بێگومان ئه‌مه‌ش کوفره و حه‌رامه. سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ته‌ش جائیز نییه له په‌نا ببرێته به‌ر نوشته بۆ ڕازیکردنی، یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی نوشته‌ی شه‌رعی نییه بۆ کاری وا! واته ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مووی درۆ و جادوو و پاره‌خواردنه، په‌نا بردنه بۆلای ساحیران که کوفره و گوناهی گه‌وره‌یه، ئه‌وانیش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر جنۆکه و شه‌یتانه‌کان. دووه‌میش ڕێگای شه‌رعی ئه‌وه‌یه له ده‌رگای خۆیه‌وه بچییه پێش، هه‌وڵ بده‌ی ڕازی بکه‌ی، خه‌ڵکانی باش بنێری له که‌سوکارت یان خه‌ڵکانێک ڕێزدار بن له‌لای ئه‌و، له دوای ئه‌و هه‌وڵت ئیتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر دوعای خێر و پشتبه‌ستن ته‌نها به خوای گه‌وره، بڕوا و دڵنیاییشت هه‌بێ به‌وه‌ی خێر له‌وه‌دایه بۆ تۆ که خوا له قه‌ده‌ر بۆتی بڕواندۆته‌وه، ته‌نها دوعایه بتوانێ قه‌ده‌ر بگۆڕێ، نه‌وه‌ک ڕێگای ساحیران و جادووگه‌ران! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.