به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر دوو جۆری سه‌ره‌کی هه‌یه، یه‌کێکیان به‌تاڵکردنه‌وه سیحره به سیحرێکی تر ئه‌مه‌یان حه‌رامه و له گوناهه گه‌وره‌کانه، ئه‌وه‌ش بڕوای پێی هه‌بێ کافره و هیچی به ئیسلامه‌وه نامێنێ له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌نابردنه به غه‌یری خوای تێدایه ڤگه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره کارانه پڕێتی له شیرک و کوفر و خوڕافیات. ئاگایی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین که به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌و کارانه ده‌که‌ن به ناوی دینی ئیسلامه‌وه قسه ده‌که‌ن و له کاره‌کانیشیان ئایه‌ت و دوعا و ته‌عبیراتی ئیسلامی به‌کار ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر سه‌رلێشێوانی خه‌ڵکییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چاره‌سه‌ری ئیسلامییه و خۆیانی له پاڵ قورئان و ئیسلامدا پێ پیرۆز ده‌که‌ن! ڕێگه‌ی دووه‌میان به‌تاڵکردنه‌وه سیحر به قورئان و فه‌رمووده و ڕێگای دروستی شه‌رعی، ئه‌مه‌یان جائیزه و خوازراوه، هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رمانه‌وه(صلى الله عليه وسلم) کاری پێکراوه هه‌تاوه‌کو دونیاش کۆتایی دێت، پێی ده‌وترێ ڕوقیه یان نوشته‌ی شه‌رعی، ئه‌ویش له‌لایه‌ن که‌سی شاره‌زاوه ئه‌نجام ده‌درێ به خوێندنی ئایه‌ته‌کانی ڕوقیه و دوعاکانی چاکبوونه‌وه.. ئه‌و ئایه‌ت و سووره‌تانه‌ش گۆڕانگارییان تێدا ده‌کرێ به‌پێی جۆری سیحره‌که یاخود ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بوو به وه‌شانی جنۆکه و ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌وانه‌وه که له‌لایه‌ن جادووگه‌رانه‌وه نێردراون.. باشتر وایه که‌سی تووشبوو یان ئه‌وه‌ی گومانی وایه سیحری لێ کرابێت بچێته لای که‌سانێکی شاره‌زا له‌و بواره‌دا بۆئه‌وه‌ی ڕێنمووی ته‌واو و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن. شایه‌نی باسه ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌که‌یش ده‌که‌ین به‌وه‌ی نه‌که‌ن بچنه لای ئه‌و به‌ناو شێخ و دوعاخوێنانه‌ی ساحیرن و له پێستی پیاوچاکان و خواناساندا خۆیان مه‌ڵاس داوه. بۆ ناسینه‌وه هه‌ندێ نیشانه‌وه ئه‌وانه‌ش؛ وه‌کو ئه‌وه‌ی دوعای داخراوی نووسراو به‌کار ده‌هێنن که ئه‌گه‌ر بکرێنه‌وه هه‌مووی ته‌ڵاسیم و وشه‌ی پێچه‌وانه نووسراو و کودی سیحرین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵکراون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئایه‌ت و سووره‌تی قورئان.. یاخود داوای خۆنه‌شۆردن بۆ ماوه‌ی هه‌فته و دوو هه‌فته له تووشبووه‌که ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن! یان به‌کارهێنانی دوکه‌ڵ و ئاگر و داواکردنی موو یان به‌رگی تووشبوو ده‌که‌ن....تاد. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داوای پاره و کرێ ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ردا.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.