به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پاڕانه‌وه و دوعا له باشترینی ئه‌و چه‌ک و ئامرازانه‌یه که باوه‌ڕدار ده‌توانێت به ویستی خوای گه‌وره خۆیانی پێ بپارێزێ له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و ناخۆشییانه‌ی له ژیاندا هه‌یه، دوعا قه‌ده‌رێکی خوایه ده‌کرێ قه‌ده‌ری تری خوایی پێ دوور بخرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی دابه‌زیون و تووشی به‌نده‌کانی خوا بوون یاخود هێشتا دانه‌به‌زیون و به‌ڕێوه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی" لن ينفع حذر من قدر ولكن الدعا‌ء ينفع مما نزل ومما لم ينزل فعليكم عباد الله بالدعاء". رواه أحمد و الطبراني. واته: ئاگاداری له قه‌ده‌ر سوودێکی نییه(مه‌به‌ست له‌وه‌ی بڕیاره تووشت بێت) به‌ڵام پاڕانه‌وه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی دابه‌زیوه و ئه‌وه‌ش هێشتا دانه‌به‌زیوه له‌به‌رئه‌وه ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا له‌سه‌رتانه دوعا بکه‌ن. له‌و دوعایانه‌ش خوای گه‌وره پێی خۆشه دوعایه بۆ شیفا و چاکبوونه‌وه له نه‌خۆشی یان دوعای له‌شساغی و بێوه‌یی، ئه‌نس-خوا لێی ڕازی بێت- بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) جارێکیان تێپه‌ڕی به‌لای خه‌ڵکانێکی تووشبوو به به‌ڵا و نه‌خۆشی، فه‌رمووی ئه‌وانه چییانه بۆچی داوای له‌شساغی و بێوه‌یی ناکه‌ن!؟ " أما كان هؤلاء يسألون الله العافية؟". رواه البزار ورجاله الثقات. گه‌وره‌مان عومه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رموویه‌تی(اني لا احمل هم الاجابة ولكني احمل هم الدعا‌ء) واته: من خه‌می وه‌رگیرانی پاڕانه‌وه‌که‌م هه‌ڵناگرم به‌ڵام خه‌می دوعاکردنه‌که‌م هه‌ڵده‌گرم. مه‌به‌ست پێی ئه‌وه بووه که گرنگ ئه‌وه‌یه بزانی چۆن دوعا گیرا ده‌بێت و چۆن ئه‌نجامی بده‌یت، ئه‌گه‌ر دوعایه‌که گیرا بوو، وه‌ڵامه‌که مسۆگه‌ره! هه‌روه‌ها زۆرکردنی ئیستیغفار(وتنی أستغفر الله) مایه‌ی ده‌رگای خێر و لابردنی هه‌رچی غه‌م و ناڕه‌حه‌تییه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی" مَنْ لَزِمَ الِاسْتِغْفَارَ جَعَلَ اللَّهُ لَهُ مِنْ كُلِّ ضِيقٍ مَخْرَجًا ، وَمِنْ كُلِّ هَمٍّ فَرَجًا ، وَرَزَقَهُ مِنْ حَيْثُ لَا يحْتَسِبُ" رواه أبو داود (١٥١٨) وابن ماجه (٣٨١٩) ، وأحمد في "المسند" (١/٢٤٨) ، والطبراني في "المعجم الأوسط" (٦/٢٤٠)، والبيهقي في "السنن الكبرى" (٣/٣٥١) ، وغيرهم . ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌گه‌رچی لاوازه به‌ڵام مانایه‌که‌ی قه‌بووڵ و په‌سه‌نده و پشتڕاستیشی زۆره له ده‌قه دروسته‌کاندا، وه‌کو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تیفَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا . يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا . وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا [نوح:١٠-١٢] واته: ئه‌وسا پێم وتن(نوح) داوای لێ خۆش بوون بکه‌ن له په‌روه‌ردگارتان به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێ خۆش بووه.* ئینجا گه‌ر وا بکه‌ن بارانی خوڕه‌م و لێزمه‌تان بۆ ده‌بارێنێ.* وه سامان و کوڕی زۆرتان پێ ده‌به‌خشێ وه باخ و باخاتی زۆرتان پێ ده‌دات وه جۆگه ئاوی زۆرتان ده‌داتێ(پوخته‌ی قورئان). هه‌روه‌هاوَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعاً حَسَناً إِلَى أَجَلٍ مُسَمّىً وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِير[هود:٣] واته: ..هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بکه‌ن له په‌روه‌ردگارتان پاشان تۆبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ده‌تان ژێنێ به ژیانێکی چاك و خۆش تاماوه‌ی دیاری کراو (بۆتان) وه ده‌به‌خشێ به هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌و به‌هره‌یه‌ك (پاداشتی) چاکه و به‌هره‌ی خۆی وه ئه‌گه‌ر ڕوو وه‌رگێڕن و سه‌رپێچی بکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی من مه‌ترسی ده‌که‌م یه‌خه‌تان بگرێ سزای ڕۆژێکی گه‌وره (که ڕۆژی دوایی) یه(پوخته‌ی قورئان) . شایه‌نی باسه ته‌نها وتنی(أستغفر الله) به‌ده‌م به‌ڵام به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر یاخیبوون و سه‌رپێچی خوای گه‌وره هیچی لێ سه‌وز نابێت بۆیه پێویسته به‌نده به بڕیارێکی ئازایانه و ڕاسته‌قینه په‌شیمانی ده‌رببڕێت له ڕابردووی و په‌یمان به خوا بدات چی تر له‌سه‌ر ئه‌و گوناه و تاوانانه‌ی هه‌یه‌تی به‌رده‌وام نه‌بێت، تۆبه‌یه‌کی پاک و یه‌کجاره‌کی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دووری و وێرانییه‌ی هه‌یبووه له نێوانی خوای و خوای میهره‌باندا بیگۆڕێت بۆ نزیکیی و ئاوه‌دانی به خۆشه‌ویستی و خوایستی و یاد و عیباده‌ت و ترس و تکا و شه‌رم و پاڕانه‌وه‌و ..تاد. بێگومان ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن و سات به سات زیاتر لێی نزیک ده‌بنه‌وه ئه‌وانه‌ن زۆرترین ئومێد و هیوایان هه‌یه به ڕه‌حم و به‌زه‌یی و به‌خششه‌کانی هه‌روه‌کو حاڵی دوو به‌نده‌ی گه‌وره‌یه‌ک وایه، ئه‌وه‌یان که زیاتر گوێڕایه‌ڵ و په‌یوه‌سته به فه‌رمان و خواسته‌کانییه‌وه ئه‌وه‌یانه زیاتر ئومێدی هه‌یه به مامه‌ڵه‌ی باشتر و پاداشت، ئه‌وه‌شیان سه‌رپێچی و تووڕه‌ی ده‌کات به کرده‌وه و یاخیبوونه‌کانی بێگومان له چاوه‌ڕێی سزا و تۆڵه هیچی تر ناخوازێت!! خۆئه‌گه‌ر نیازی به لێبوردن و به‌زه‌یی بێت لێیه‌وه لایه‌نی که‌م له‌سه‌رێتی زه‌بوونی و ملکه‌چی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و نیشاندانی په‌شیمانی پیشان بدات ئه‌وجا ئومێدی لێخۆشبوونی هه‌بێت به گه‌وره‌که‌ی!! خوای په‌روه‌ردگاریش شایه‌سته‌ی زیاتره له نیشاندانی به‌ندایه‌تی و ملکه‌چی له‌لایه‌ن به‌نده‌کانییه‌وه به تایبه‌تی گوناهباره‌کان و یاخیبووه‌کانیان.. چونکه کێ ده‌زانێت؟! له‌وانه‌یه دابه‌زین و تووشبوونیان به‌و به‌ڵا و نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تییانه هه‌مووی له ئه‌نجامی شکاندن و به‌زاندنیان بۆ ئه‌و سنوورانه بێت که خوای گه‌وره ڕێگری لێکردوون!! ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رچی له ڕوواڵه‌تدا تۆڵه و سزایه به‌ڵام مایه‌ی خێر و به‌زه‌یی خوایه بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و تۆبه بکه‌ن یان هیچ نه‌بێت سزای گۆڕ و دواڕۆژیانی پێ که‌م بێته‌وه(هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌یان که باوه‌ڕدار و موسوڵمانن).. ئه‌وه‌تا دایکمان عائیشه-خوا لێی ڕازی بێت- هه‌ر کاتێک تووشی ژانه سه‌رێک ببووایه، ده‌یفه‌رموو(بذنوبي.. بذنوبي!!) واته: له‌به‌ر گوناهه‌کانمه.. گوناهه‌کانم!! گه‌وره‌مان ئه‌بوبه‌کریش-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌یفه‌رموو: هه‌ر ده‌رختێک ده‌بڕێته‌وه و هه‌ر مه‌ڕوماڵاتێک سه‌رده‌بڕێت، هی ئه‌وه‌یه ته‌سبیحاتی خوای وازلێهێناوه! خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێتوَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَٰكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ[الأعراف:٩٦] واته: وه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی شاره‌کان باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاراستایه (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا) به‌ڕاستی ده‌رگای به‌ره‌کاتی ئاسمان و زه‌ویمان بۆ ده‌کردنه‌وه به‌ڵام بڕوایان نه‌هێنا (به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان) ئه‌نجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان گرت و سزامان دان به‌هۆی ئه‌و خراپانه‌وه‌ی ده‌یان کرد(پوخته‌ی قورئان). هه‌ندێک پاڕانه‌وه بۆ هاتنی شیفا و له‌شساغی: * ده‌ستت به‌خره سه‌ر شوێنی ئازاره‌که و بڵێ " اللهم رب الناس مذهب البأس اشف أنت الشافي لا شافي إلا أنت اشفه شفا‌ء لا يغادر سقما" أخرجه البخاري والترمذي والنسائي. سێ جار یان زیاتر، ئه‌مه ڕوقیه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌نه‌س-خوا لێی ڕازی بێت- به ثابیتی ده‌فه‌رموو: ئایا ناته‌وێ ڕووقیه‌ت بۆ بکه‌م به ڕووقیه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)؟ به‌م دوعایه بۆ ئه‌نجام دا. * ده‌ستت بخه‌ره شوێنی ئازاره‌که و حه‌وت جار بڵێ" أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيني" ئه‌م دوعایه‌ش به شێوازی تر هاتووه، ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ نه‌خۆشه‌که‌ی بکات، به‌ڵام دروسته نه‌خۆشیش بۆ خۆی ئه‌نجام بدات هه‌ربۆیه به‌و شیوازه نووسیومانه که بۆ خۆت ئه‌نجامی بده‌یت. * ده‌ستت بخه‌ره شوێنی ئازاره‌که و سێ جار بڵێ" بسم الله" و حه‌وت جاریش بڵێ" أَعُوذُ بِاللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ " * ده‌ستی ڕاستت بخه‌ره سه‌ر شوێنی نه‌خۆشییه‌که و سێ یان حه‌وت جار یاخود چه‌ندت بوێت به تاک سووره‌تی(الفاتحة) بخوێنه چونکه سووره‌تی شیفایه و نه‌خۆشی پێ چاک بۆته‌وه، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵێک خوێندی به‌سه‌ر گه‌وره‌ی هۆزێکدا چه‌ند جارێک پێی چاک بوویه‌وه له کاتێکدا دووپشک یان مار پێوه‌ی دابوو! کاتێک بۆ پێغه‌مبه‌ریان گێرایه‌وه: فه‌رمووی چۆنت زانی ڕووقیه‌یه و شیفای پیوه‌یه!؟ ئیبنولقه‌ییمیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له کتێبی(الجواب الکافي لمن سأل عن الدوا‌ء الشافي)دا ده‌فه‌رمویت: من بۆ خۆم چه‌ندین جار له‌لای که‌عبه‌وه بووم و نه‌خۆش ده‌که‌وتم، پزیشکم ده‌ست نه‌ده‌که‌وت، بۆیه ته‌نها سووره‌تی(الفاتحة) ده‌خوێند به‌سه‌ر ئازاره‌که‌مدا، ده‌مبینی کاریگه‌ریی زۆری ده‌بوو و شیفام بۆ ده‌هات!! ئه‌وه‌ش ئه‌م وه‌ڵامه‌ی بۆ نووسیویت بۆ خۆی تاقیکردۆته‌وه هه‌موو ئه‌وانه و کاریگه‌ری زۆر به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی! به‌ڵام به‌رده‌وامی و دڵپاکیی و دڵسۆزی و دڵنیایی بێ گومانی ده‌وێت کاتێک ئه‌م دوعا و ئایه‌ت و قورئانه به‌کار ده‌هێنی بۆ شیفا، گه‌وره‌مان ئیبن قه‌یمیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی: شمشیر ته‌نها به تیژییه‌ی کار ناکات به‌ڵکو به‌و توانایه‌ش ده‌یوه‌شێنێ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕێگرییه‌ک نه‌بوو له کاریگه‌رییه‌که‌ی... قورئان و دوعایه‌کان تیزژی شمشێره‌یه‌که، ڕاده‌ی و پاکی و دڵسۆزی و دڵنیایی توانای وه‌شانه‌یه‌که و ڕێگرییه‌کانیش وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک گوناهی زۆر بێ یان حه‌رامخۆر و سته‌مکار بێت دیواری ئه‌ستووری له نێوانی خۆی و خوایدا دروست کردبێت ئیتر وا ده‌کات نه تواناکه‌ی ونه ڕووقیه و پاڕانه‌وه‌کانی جیی خۆی بگرێت.. * خوێندنی ئایه‌تی(الکرسي) ئه‌ویش وه‌کو سووره‌تی(الفاتحة) سێ جار و حه‌وت جار یان چه‌ندتت بوێت و دوو ئایه‌تی کۆتایی سووره‌تی(البقرة)ش، هه‌روه‌ها سووره‌ته‌کانی(الإخلاص) و (الفلق) و (الناس) ئه‌ویش سێ جار. شایه‌نی باسه له‌گه‌ل سستی و کاتی ماندووییدا ده‌کری به‌لایه‌نی که‌م(یه‌ک جار) هه‌موو ئه‌وانه دووباره بکرێنه‌وه، به‌ڵام وا باشه ماوه ماوه دووباره بکرێنه‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر کات هه‌بوو هه‌موو دوو سه‌عات جارێک، یاخود له شه‌و و ڕۆژێک(٤-٥) جار یان به لایه‌نی که‌م(٣) جار. هه‌روه‌کو ده‌رمانه‌کان پێویسته چه‌ند سه‌عات جارێک وه‌ربگرین ئه‌مانه‌یش هه‌مان وه‌رگرتنی پێویسته. جێی باسکردنه هه‌روه‌ها بڵێین که دروسته و کاریگه‌ریشی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌ت و سووره‌تانه بخوێنرێت له‌سه‌ر ئاوێک(باشتره زه‌مزه‌م بێت یاخود هه‌نگوین یاخود ڕۆنی زه‌یتوون) به جۆرێک ده‌مت له لیواری ده‌فره‌که بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای خوێندنه‌وه‌که‌ت بگاته ئاوه‌که و پاشان بخورێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر ڕۆنی زه‌توونه‌که بوو ده‌کرێت بهێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و جێگه‌یه‌دا و بۆ چه‌ند ڕۆژێک دووباره بکرێته‌وه، ئێمه جگه له‌وه‌ی بڕوای بێگومانمان هه‌یه و هه‌بووه به کاریگه‌ری قورئان له‌سه‌ر ئاو، به خۆشحاڵییه‌وه له‌لایه‌ن که‌سانی پسپۆڕی ناموسوڵمانه‌وه ڕاستی ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که قورئان کاریگه‌ری له ئاو ده‌کات و ئاوی زه‌مزه‌میش شیفایه. هه‌نگوین و زه‌یتوونیش به شایه‌تی هه‌موولایه‌ک شیفای پێوه‌یه ئه‌وجا ئه‌گه‌ر شیفای قورئان و شیفای ئاوی زه‌مزه‌م و هه‌نگوین و زه‌یتوون هه‌موویان کۆبنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ردێک، به ویستی خوا ده‌یپه‌ڕێنێ و نه‌خۆشه‌که پێی چاک ده‌بێته‌وه، * خۆ زه‌بوون نیشاندان و لاڵانه‌وه له‌کاتی پاڕانه‌وه و هه‌ڵدانی زۆر به خوای گه‌وره و به‌گه‌وره‌دانانی، پاڕانه‌وه به ناوه جوانه‌کانی وه‌ک(الرحمن، الرحیم، الرؤوف، اللطيف، الکريم، الحي القيوم، ذوالجلال والإکرام، القادر، المقتدر، المعطي،...) هاواری بۆ بکه بڵێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوایه‌ی هه‌رچی بوێت ده‌توانێت و هیچ شتێک نییه بتوانێت ڕێگری لێ بکات! هانای بۆ به‌ره و بڵێ ئه‌ی(فعال لما تريد) ؛ یا من بیده کل خير الشر ليس اليه؛ یا من إذا أراد لشئ أن يقول له کن فيکون؛ یا من لا يعجزه شئ في الأرض ولا في السماوات.. ئه‌وجا داواکانتی لێ بکه و به دڵێکی دڵنیا و هۆشێکی ئاماده‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندباره‌کردنه‌وه‌ی داوایه‌کانت چونکه ئه‌و پێی خۆشه زۆری لێ بکه‌یت و ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت له پاڕانه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامن و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه. * خێرکردن و چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌تیوان و بێوه‌ژنان و لێقه‌وماوان، چونکه ئه‌وانیش وه‌کو تۆ دڵشکاون و چاوه‌ڕێن که‌سێکی دڵنه‌رم و ویژدان زیندوو ڕوویان لێ بکات و به‌زه‌یی به حاڵیان بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان چاکه‌ت کرد، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ، ئه‌و به‌نده‌یه‌م ده‌ستکراوه و به‌زه‌یی بوو بۆ به‌نده‌کانم، بۆیه ئێمه له پێشترین له‌و زیاتر به زه‌یی و به‌خشنده بین، ئه‌وجا ڕه‌حمت پێ ده‌کات گومانی تێدا نییه!! ئه‌گه‌ر ده‌توانی بگه‌یته ئه‌و جۆره که‌سانه و به‌ده‌ستی خۆت بیانده‌یتێ و دڵیان خۆش بکه‌یت و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌یتوه‌کاندا بهێنی، ڕه‌حمی خوا ده‌جوڵێنی و وه‌ک باران ده‌بارێت به‌سه‌رتا، دڵی خۆشت نه‌رم ده‌بێت و ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.. * دوعای پێغه‌مبه‌ر ئه‌یبوب-سه‌لامی خوای لێ بێت- که ده‌یفه‌رموووَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ * فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِنْ ضُرٍّ ۖ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَابِدِينَ[الأنبیاء:٨٣ و٨٤] واته: وه (باسی) ئه‌یووب (بکه) کاتێ هاواری له په‌روه‌ردگاری کرد (له دوای ناساغی ماوه‌یه‌کی زۆر) به‌ڕاستی من زیان و ئازار و نه‌خۆشی دووچارم بووه و تۆش میهره‌بانترینی میهره‌بانانی.* جا ئێمه‌ش هاوارو نزاکه‌یمان گیرا کرد و لامان برد ئه‌و زیان و ئازار و نه‌خۆشییه‌ی هه‌یبوو وه هه‌موو ماڵ و منداڵیمان پێ به‌خشیه‌وه (که پێشتر مردبوون) و ئه‌وه‌نده‌ی تریش له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌ت بوو له ئێمه‌وه وه بیرخه‌ره‌وه و ئامۆژگاری بوو بۆ خوا په‌رستان(پوخته‌ی قورئان) ، بزانه خوای گه‌وره له کۆتایی ئایه‌تی(٨٤) فه‌رموویه‌تیوَذِكْرَىٰ لِلْعَابِدِينَ واته: بیرخستنه‌وه و به‌ئاگابوونه‌وه‌بۆ به‌نده‌کانی خوا.. مانای ئه‌وه ده‌دات کاتێک به‌نده زۆری بۆ دێت، له‌بیری نه‌چێته‌وه خوایه‌کی زۆر میهره‌بانی هه‌یه، بگره نه‌خۆشخستنه‌که‌شی هه‌ر له میهره‌بانی بووه، بۆئه‌وه‌ی به‌خۆیدا بچێته‌وه و خۆی ڕێک بخاته‌وه و نێوانی خۆی و خوا ئاودان بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا بێگومان پاڕانه‌وه‌کانی لێ گیرا ده‌کات و قه‌ره‌بووشی بۆ ده‌کاته‌وه. * له کۆتاییدا؛ گرنگه ئه‌وه‌ش بزانین که ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش شیفای بۆ نه‌هات و هه‌ر مایه‌وه، له‌م حاڵه‌تدا ڕازیبوون و ملکه‌چی پێویسته، وادیاره خوای گه‌وره ئه‌و نه‌خۆشیبوونه به خێر و باشتر ده‌بینێت بۆ ئه‌و به‌نده‌یه، که‌س نازانێت خۆی نه‌بێت بۆچی!!؟ ڕه‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت گوناهی زۆری هه‌یه و ده‌یه‌وێت پێشی مردن و ده‌رچوون له‌م دونیایه پاکی بکاته‌وه و دوای مردن سزای نه‌دات به سزا سه‌خته‌کانی گۆڕ و دۆزه‌خ!! یاخود ڕه‌نگه خوای گه‌وره پله و پێگه‌یه‌کی به‌رزی له به‌هشتدا بۆ ئه‌و به‌نده‌یه ئاماده کردووه که به‌ته‌نها به ئیمان و عیباده‌ته‌کانی خۆیان پێی ناگات! بۆیه تووشی ئه‌و به‌ڵایه‌ی کردووه هه‌تا پله‌وپایه‌ی پێ به‌رزبێته‌وه، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی جارێک ئافره‌تێک هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) من داوات لێ ده‌که‌م داوای شیفام بۆ بکه‌ی له خوا، نه‌خۆشی فێ(الصرع)م هه‌یه، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: قه‌بووڵته هه‌روا بمێنیته‌وه به‌ڵام به‌هه‌شتت ببێته به‌ش!؟ وتی به‌ڵێ قه‌بووڵمه، ئه‌وجا فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر من که فێم لێ دێت، جه‌سته‌م ده‌رئه‌که‌وێت و حه‌ز ناکه‌م! ئه‌ویش فه‌رمووی: باشه دوعای ئه‌وه‌ت بۆ ده‌که‌م که له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر فێت لێ هات، خۆت به‌ده‌ر نه‌خه‌یت و لاشه‌ت به‌دیار نه‌که‌وێت. با ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین! " يُؤْتَى بِأَنْعَمِ أَهْلِ الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَيُصْبَغُ فِي النَّارِ صَبْغَةً ثُمَّ يُقَالُ: يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ خَيْرًا قَطُّ؟ هَلْ مَرَّ بِكَ نَعِيمٌ قَطُّ؟ فَيَقُولُ: لَا وَاللَّهِ يَا رَبِّ وَيُؤْتَى بِأَشَدِّ النَّاسِ بُؤْسًا فِي الدُّنْيَا مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيُصْبَغُ صَبْغَةً فِي الْجَنَّةِ فَيُقَالُ: لَهُ يَا ابْنَ آدَمَ هَلْ رَأَيْتَ بُؤْسًا قَطُّ؟ هَلْ مَرَّ بِكَ شِدَّةٌ قَطُّ؟ فَيَقُولُ لَا وَاللَّهِ يَا رَبِّ مَا مَرَّ بِي بُؤْسٌ قَطُّ وَلَا رَأَيْتُ شِدَّةً قَطُّ" أخرجه أحمد و مسلم وآخرون. واته: له قیامه‌تدا که‌سێک ده‌هێنرێت که له ژیانی دونیایدا خۆشترین ژیانی هه‌بووه له دۆزه‌خییه‌کان، بۆ یه‌کجار ته‌نها نقوومی ئاگر ده‌کرێ و ده‌رده‌هێنرێته‌وه، ئه‌وجا لێی ده‌پرسرێت ئایا هیچ خۆشی و ڕابواردنت دیوه!؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر سوێند به خوا هیخ خۆشییه‌که‌م نه‌دیوه! پاشان که‌سێکی به‌هه‌شتی که له دونیادا ناخۆشترین ژیانی هه‌بووه ده‌هێنرێت، بۆ یه‌کجار نقوومی به‌هه‌شت ده‌کرێت و ده‌رده‌هێنرێته‌وه، ئه‌وجا پرسیاری لێ ده‌کرێت: ئایا هیج ناخۆشیت دیوه؟! ئه‌ویش ده‌لێت: نه‌خێر سوێند به خوا هیج ناخۆشییم نه‌دیوه!! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.