به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: یاد و زیکره‌کان هه‌ندێکیان له هه‌موو کات و شوێنێک ده‌وترێن و ڕه‌هان، نه‌به‌ستراوه‌نه‌وه‌ته‌وه به تایبه‌تێکه‌وه، هه‌ندێکیشیان گرێدراون به کات یان به شوێنێکه‌وه.. یاده‌کانی به‌یانیان و ئێوارانیش تایبه‌تن به ئه‌و دوو کاته‌وه، مۆ‌فه‌قی به‌غدادی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ"الصباح عند العرب من نصف الليل الأخير إلى الزوال ثم المساء إلى آخر نصف الليل" واته/ به‌یانیان له‌لای عه‌ره‌ب له نیوه‌ی شه‌وی دواهه‌مینه‌وه ده‌ستپێده‌کات هه‌تاوه‌کو ئاوابوون، پاشان ئێواره و شه‌و هه‌تاوه‌کو کۆتایی نیوه‌ی شه‌و. به‌ڵام باشترین کات بۆ ئه‌و ویرد و زیکرانه له نێوانی به‌ره‌به‌یان و هه‌ڵاتبوونی خۆره بۆ به‌یانیان و نێوانی عه‌سر و شێوانیش سه‌باره‌ت به هی ئێواران. حیکمه‌تی ئه‌و ویردانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌نده له هه‌ردوو سه‌ره‌کانی شه‌و و ڕۆژه‌وه به یادی خوا ده‌ستپێبکات و کۆتایی بهێنێت خوای گه‌وره‌ش وای فه‌رمووه‌وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلاً[الأحزاب:٤٢] و وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِالْعَشِيِّ وَالْأِبْكَارِ[غافر:٥٥]. له‌مه‌وه باشتره و سوننه‌ته ئه‌و ویرد و زیکرانه له کاتی خۆیدا بکرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک لێی ڕؤی و له ده‌ستی چوو ڕۆژێک، هه‌وڵ بدا ڕۆژێکی تر له ده‌ستی نه‌چێته‌وه، وه جاروبار ئه‌گه‌ر له دڕه‌نگتردا کردنی، ئومێد هه‌یه به‌ره‌که‌ت و خێری ئه‌و ویردانی بۆ بنووسرێ به‌ڵام ئه‌وه‌یه وه‌ختی ئاڵتوونی و دیاریکراوی فه‌وتاندووه. خوای گه‌وره‌ش ئاگای له دڵان و نییه‌تی به‌نده‌کانێتی و عووزریشی پێ قه‌بووڵه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.