به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: بۆ ئافره‌ت ڕه‌وا نیه کاتێک ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ کارکردن یان بازاڕ یاخود بۆ مزگه‌وت یان هه‌رشوێنێکی دیکه خۆی بۆنخۆش بکات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:" أيما امرأة استعطرت ثم خرجت، فمرت على قوم ليجدوا ريحها فهي زانية" واته/ هه‌ر ئافره‌تێک خۆی بۆنخۆش کرد‌و ده‌رچوو له‌ماڵ، ئه‌وجا به‌لای که‌سانێکدا تێپه‌ڕی به‌مه‌بستی ئه‌وه‌ی بۆنه‌که‌ی ههستپێبکهن ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته زیناکاره. له‌ڕیوایه‌تێکی تردا هاتووهبهم شێوه‌یه: "والمرأة إذا استعطرت فمرت بالمجلس فهي كذا وكذا يعني زانية" رواه أبو داود، الترمذي والنسائي. واته/ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر خۆی بۆنخۆش کرد‌و به‌لای کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکدا تێپه‌ڕی ئه‌وا ئه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌یه(زیناکاره). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی" لا تمنعوا إما‌ء الله مساجد الله ، وليخرجن تفلات" رواه أحمد وأبو داود. واته/ ڕێگری له به‌نده ئافره‌ته‌کانی خوا مه‌که‌ن بۆ هاتنیان بۆ مزگه‌وت، بائه‌وانیش بۆن له‌خۆیان نه‌ده‌ن. مه‌به‌ست له دانانی بۆنخۆشیی ئافره‌ت له‌ده‌ره‌وه( واته بۆ خه‌ڵکانێک که نامه‌حره‌من بۆی) که به‌زینا دانراوه، ته‌نها لهبهتاوانبوونیدا وه‌ک ئه‌و وایه نه‌وه‌ک به‌مانای ئه‌وه‌ی زینای کردبێت.. هۆکاره‌که‌شی له‌به‌رئه‌وه‌یه که به‌و خۆبۆنخۆش کردنه‌ی ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ کارتێکردنی پیاوان بۆ زینا، وه‌ک ئه‌وه‌ی هۆکار و بکه‌ر وه‌ک یه‌ک به‌شدارن له‌و تاوانه‌دا. ئیمامی طهیبیی ده‌فه‌رموێت: ده‌رچوونه‌که‌ی له‌ماڵ به‌و بۆنخۆشییه که‌بۆته هۆی وروژانی ئاره‌زووه‌کانی پیاوان به پله زینا دانراوه، له‌به‌ر زیاد ترساندنی و هه‌ڕه‌شه‌و توندی له‌سه‌ری(هه‌تا ئه‌و کاره نه‌کات)، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که چاوی زیناکاریش؛ ئه‌و چاوه‌ی سه‌یری حه‌رام ده‌کات له پیاوو ئافره‌ت، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و چاوه‌ش به‌شی خۆی چێژ کردووه له‌زینا، بۆیه به‌زیناکار دانراوه(واته چاوه‌که). ده‌بێت کاتێک بیر ده‌که‌ینه‌وه له‌م توندییه له‌و حوکمه شهرعییانهدا ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێت که هه‌شتێک ببێته هۆی بهزیانبوونی ئاده‌میزاد و کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وه ئیسلام توندی له‌سه‌ر کردووه..زیناش یه‌کێکه له‌و ده‌رده کوشندانه‌ی که مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا دائهڕزێنێت و له‌بناغه‌وه ژیان هه‌ڵده‌ته‌کێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌و بۆنانه به‌کارده‌هێنێت که بۆنیان نییه‌و ده‌بنه‌هۆی نه‌هێشتن و ڕه‌وینه‌وه‌ی بۆنه ناخۆشه‌کانی جه‌سته‌یان، ئه‌وا هیچ ناڕه‌واییه‌که‌ی تێدا نییه‌و به‌ڵکو شتێکی باشه‌و داواکراوه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.