به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی باسی ده‌که‌ی به‌ڵێ هه‌یه و به‌زۆر جۆر گێڕڕاوه‌ته‌وه و فه‌رمووده‌کانیش دروستن.. یه‌کێکیان ئه‌مه‌یه که ئیمامی موسلیم گێڕاوێتییه‌وه"والذي نفسي بيده لو لم تذنبوا لذهب الله بكم ولجاء بقوم يذنبون فيستغفرون الله فيغفر له‌م" رواه مسلم. واته/ سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر ئێوه گوناهتان نه‌کردایه، ئه‌وا خوای گه‌وره ئێوه‌ی لاده‌برد و که‌سانێکی تری ده‌هێنایه بوون که تاوان بکه‌ن و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن له خوا و ئه‌ویش لێیان خۆش بێت. له‌ڕیوایه‌ته‌که‌ی تورموزیدا"...ولو لم تذنبوا لجاء الله بخلق جديد كي يذنبوا فيغفر له‌م..." الحدیث في سنن الترمذي. واته/ ئه‌گه‌ر ئێوه گوناهتان نه‌کردایه ئه‌وا خوای گه‌وره دروستکراوانێکی نوێی ده‌هێنایه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی تاوان بکه‌ن و خوای گه‌وره‌ش لێێان خۆش بێت(دوای ئه‌وه‌ی داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن).. شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه: ئاشکرایه له مانای ڕوواڵه‌تی فه‌رمووده‌کان وادیاره که خوای گه‌وره ئێمه‌ی دروست کردبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه و گوناه بکه‌ین یاخوود نیشانه‌یه‌ک بێت بۆ گوناهکردن چونکه له سروشتی دروستبوونمانه تاوان و گوناه.. به‌ڵام ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه و به‌ڵکوو دژواری له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی تردا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره لێكبدرێته‌وه! ئه‌م فه‌مووده‌یه ڕێگا نادات به‌وه‌ی مرۆڤه‌کان تاوان بکه‌ن چونکه خوای گه‌وره به‌سروشتیان له‌گه‌ڵ تاوانکردندا دروستی کردوون ئه‌گه‌ر وابووایه ئه‌وا بۆچی پێغه‌مبه‌رانی ده‌نارد هه‌تاوه‌کو خه‌ڵكی ئاگادار بکه‌نه‌وه له دوورکه‌وتنه‌وه له‌تاوانه‌کان و سه‌رپێچی خوای گه‌وره؟ به‌ڵكوو لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ویستی خوا وابووه مرۆڤه‌کان به‌سروشتی خۆیان که ئاره‌زوویان تێدا دروستکراوه جاروبار له‌به‌رده‌م چێژ و خۆشییه‌کانی دونیادا تووشی هه‌ڵدێر ببن و تاوان بکه‌ن ئه‌ویش بۆخۆیان و له‌ئیراده‌ی خۆیانه‌وه نه‌وه‌ک خوا پێی خۆش بێت یان بییه‌وێت به‌نده‌کانی تاوان ئه‌نجام بده‌ن! چونکه ئاده‌میزاد خێروشه‌ڕی تێدا خولقاوه و له‌دونیای تاقیکردنه‌وه‌شدایه، بۆی هه‌یه سه‌رکه‌وتووبێت و وه‌ک مه‌لائیکه لێبێت له‌پاکیدا، بۆی هه‌یه تووشی هه‌ڵدێریش بێت و به‌فریوی شه‌یتان و داواکارییه‌کانی ئاره‌زووی و بێ ئارامی تووشی تاوان و سه‌رپێچی خوا ببێت، به‌ڵام هه‌روه‌ک چۆن پاداشت و ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه بۆ چاکه‌کاران، به‌ڕه‌حمی خۆیشی ده‌رگای ته‌وبه و په‌شیمانیشی داناوه بۆ خه‌تاباران و سه‌رپێچیکاران. هه‌روه‌کو چۆن به‌خشنده‌یی هه‌یه بۆ چاکه‌خوازان، لێخۆشبوو‌ن و لێبوورده‌یشی ببێت بۆ سه‌رکه‌شان و تاوانباران، چوونکه خوای گه‌وره هه‌م پاداشتده‌ره هه‌م لێبوورده‌یه هه‌م چاوپۆشکه‌ریشه له‌وانه‌ی شایسته‌ی ئه‌و سیفه‌ته‌یین.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ر وه‌ک له ڕیاوایه‌ته‌کی تورموزی و ئیمام ئه‌حمه‌دیشدا هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) وا فه‌رموو، ئه‌بووهوڕه‌یره فه‌رمووی به‌پێغه‌مبه‌ری خوامان(صلى الله عليه وسلم) وت: ئه‌وه چییه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا کاتێک له‌لای تۆ ده‌بین و باسی قیامه‌تمان بۆ ده‌که‌ی دڵمان نه‌رم ده‌بێت و واز له دونیا ده‌هێنین و وا خۆمان داده‌نێن که له‌کۆمه‌ڵی قیامه‌ت بین، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی لای تۆ ده‌رده‌چین، تێکه‌ڵی ناڵومنداڵمان ده‌بینه‌وه له‌خۆمان بێزارده‌بین و له‌خۆ ڕازی نابین!؟ ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموون"..لو أنكم تكونون إذا خرجتم من عندي كنتم على حالكم ذلك لزارتكم الملائكة في بيوتكم ولو لم تذنبوا...." واته/ ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ر به‌و حاڵه‌ته بمێننه‌وه که له‌لای منن، ئه‌وا مه‌لائیکه سه‌ردانی ده‌کردن له‌ماڵه‌کانتان، ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ر گوناهتان نه‌کردایه....فه‌رمووده‌که. که‌واته مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که خۆ ئێوه مه‌لائیکه نین هه‌میشه له په‌رستنی خوادا بن، چونکه ئه‌وان خوای گه‌وره وه‌های دروستکردوون که هه‌ر خه‌ریکی په‌رستن بن، ئارازووی تێدا نه‌خولقاندوون، بۆیه ئاسانه عیباده‌ت بۆیان، به‌ڵكوو خۆراک و خواردنه‌وه‌یان هه‌ر عیباده‌ته، به‌ڵام ئاده‌میزاد سروشتی وا نییه که‌واته ئاساییه هه‌ڵه بکات. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌گه‌ر ئاده‌مییه‌کان بتوانن له‌ئاره‌زووه ناپه‌سه‌نده‌کان و گوناهه‌کان پاک بنه‌وه ئه‌وا ڕێزدارتر ده‌بن له‌مه‌لائیکه‌ی خوا، به‌ڵکوو به‌هه‌شتیش بۆ ئاده‌می دروستکراوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و په‌رستنه بێسنووره‌ی مه‌لائیکه‌کانیش.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.