به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نوێژی ئیستخیاره فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه و پێغه‌مبه‌ری خودا له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی/ عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهما، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يُعَلِّمُنَا الِاسْتِخَارَةَ فِي الأُمُورِ كُلِّهَا، كَمَا يُعَلِّمُنَا السُّورَةَ مِنَ القُرْآنِ يَقُولُ: ((إِذَا هَمَّ أَحَدُكُمْ بِالأَمْرِ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ مِنْ غَيْرِ الفَرِيضَةِ، ثُمَّ لِيَقُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ العَظِيمِ، فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلاَ أَقْدِرُ، وَتَعْلَمُ وَلاَ أَعْلَمُ، وَأَنْتَ عَلَّامُ الغُيُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي - أَوْ قَالَ: عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ - فَاقْدُرْهُ لِي، وَيَسِّرْهُ لِي، ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي - أَوْ قَالَ فِي عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ - فَاصْرِفْهُ عَنِّي، وَاصْرِفْنِي عَنْهُ، وَاقْدُرْ لِي الخَيْرَ حَيْثُ كَانَ، ثُمَّ أَرْضِنِي به ))، قَالَ: ((وَيُسَمِّي حَاجَتَهُ)). صحيح: أخرجه البخاري (1162، 6382، 7390) نوێژ و دوعای ئیستیخاره بۆ دووشت ده‌کرێ یان زیاتر که نه‌زانی کامه‌یان باشتره یان خێری زیاتره بۆ دونیا و دواڕۆژت.. ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشکه که‌سێک هاتۆته خوازبێنی، ده‌توانێ و زۆریش باشه نوێژی ئیستیخاره بکات و چه‌ند جاریش بۆ ماوه‌یه‌ک دووباره بکاته‌وه، له‌وه‌ی که ئایا ئه‌و کوڕه ئه‌گه‌ر باشه و خێری تێدایه بۆی ئاسان بکات، ئه‌گه‌ر نا لێی دووربخاته‌وه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئایا مێرد بکات یان نا، ئه‌وه‌ی بێگومان مێردکردن خێره بۆی و باشتره چونکه سوننه‌تێکی خواییه و حیکمه‌تی به‌رده‌وامی ژیان و منداڵ و خۆپاراستن له گوناه و زیادکردنی نه‌وه‌ی ئیسلام و ..تاد پێوه‌یه.. بۆیه ئیستیخاره ناکرێت بۆ شتێک که ئه‌سڵی شته‌که خۆی خێره و گومانی تێدا نییه. به‌ڵکوو بۆ دوو شت ده‌کرێ که نازانیت کامه‌یان خێره یان خێرتره. ده‌توانێ له دوعای خۆیدا، بپاڕێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شووکردن خێری تێدایه بۆ دین و دونیای، خوای گه‌وره بۆی ئاسان بکات، وه باشتریش ده‌بێت که داوای خۆی دیاری بکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێ خوای گه‌وره؛ له‌سه‌ر خێر و ئیمان مێردکردنم به به‌ش بکه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.