سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  جێندەر يان هاوڕەگەزبازى چييە.؟
جێندەرئايدۆلۆژيايەكى شەيتانى قێزەون دژ بە مرۆڤايەتى.!
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3824


جێندەرئايدۆلۆژيايەكى شەيتانى قێزەون دژ بە مرۆڤايەتى.!

جێندەر لە بنەڕەتدا زاراوەیەکی یۆنانیەو لە وشەی (genus) وەرگیراوەو بەواتای ڕەگەز دێت بەھەردوو جۆرەکەیەوە (پیاو و ژن).

بۆ یەکەمجار ئەم زاراوەیە لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی (ئان ئوکلی) خزێنرایە ناو بابەتەکانی کۆمەڵزانیەوە کە بەم شێوەیە لێکی داوەتەوە و دەڵێ (sex) واتە: جنس، کە ئاماژەیە بۆ دابەشکردنی بایۆلۆژی مرۆڤ بۆ پیاوو ژن، بەڵام (جێندەر) لای ئەو دابەشکردنی ھاوسەنگ، یان ھاوڕێک لە نێوان ئەو دوو ڕەگەزەدايە، ئەم ھزرەشی لەکتێبی (الجنس والنوع والمجتمع) لە ساڵی ١٩٧٢دا بڵاوکردۆتەوە. 
دەبێت ئەوە وەبیر بھێنینەوە کە لەڕووی فیسیۆلۆژیەوە جیاوازیەکی زۆر ھەیە لەنێوان ئەو دوو ڕەگەزەداو کەس ناتوانێت ئەوە بشارێتەوە یان پەردەپۆش بکات، یان ئەو جیاوازییە بگۆڕێت، بۆیە ئەمە بۆتە نیشانەیەکی پرسیار لەبەردەم ئەوانەی داوای ئەو یەکسانیە بێ بەرانبەرییەی نێوان ھەردوو ڕەگەزەکە دەکەن.!
 جێندەرییەکان وا بۆ ئەو جیاوازییە دەڕوانن کە داھاتەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەو ھەڵقوڵاوی ھۆکارە ئایینی و ڕۆشنبیرییەکانی کۆمەڵگان.!

پێناسەی (جێندەر):
مەوسوعەی بەریتانی پێناسەی (جێندەر) دەکات و دەڵێت: ھەست و سۆزێکە لای مرۆڤ بەوەی کە دەزانێت نێرە یان مێ، 
وە ناسنامەی جێندەری شتێکی وەستاو نیە، بەڵکو گۆڕاوەو چەندین ڕەھەندی نەفسی و کۆمەڵایەتی بەردەوام کار دەکەنە سەر پێکھاتە جێندەرییەکەیی و دەیگۆڕن و فراوان دەبن لەگەڵ گەشەی مناڵدا بە ھۆکارە کۆمەڵایەتیەکان. 
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێ :"ئەو زاراوەیە (جێندەر) لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانە دەگونجێت کە پیاو، یان ژن ھەڵی گرتوون وەک سیفەتە داڕێژراوە کۆمەڵایەتیەکان، وە پەیوەست نین بە جیاوازییە ئەندامییەکانیانەوە. 

ئامانجەکانی جێندەر:- جێندەری لە ناوەڕۆکدا کۆمەڵێک ئامانجی بۆخۆی گەڵاڵە کردووە کە بەکورتی لێرەدا ھەندێکیان دەخەینە ڕوو:-

١- تیرۆری مرۆڤبوون: ئايدۆلۆژياى (جێندەر) فۆرمێکی تایبەت لە ژیانکردن بەسەر گرۆی مرۆڤایەتیدا دەسەپێنێت کە سەرچاوەکەی چێژگەرایی و ماددەگەراییە، کەسێتی مرۆڤ تێکدەشکێنێت و دوور لە بەھاو سیستمە ئایینیە باڵاکان، بونەوەرێکی چڵێسی چاوچنۆک بەرھەمدەھێنێت، کە تەنھا بەدوای تێرکردنی ئارەزووە سەرکەشەکانیەوەیەتی.
2- ھەڵوەشاندنەوەی خێزان: خێزان لەڕووی پێکھاتەوە وەک یەکەیەکی کۆمەڵایەتی پڕاو پڕ لە یەکەیەکی سیاسی (دەوڵەت) دەچێت، لە ڕووی چاودێری و ئاراستەکردنی مرۆڤەوە، جا ھەر گەل و کۆمەڵێک حکومەت و یاسایان نەبوو بۆ ئاراستەکردن و پاراستنی مافەکانی تاک و کۆمەڵ ئەوکات ئەو کۆمەڵگایە بەردەبنە گیانی یەکتر و ھەموو مافە مرۆییەکانیان پێشێل دەکرێن و باری ئاسایشی ئەو نەتەوە تێک دەچێت. (جێندەر)یش دەیەوێت لە یەکەم ھەنگاودا ئەو یەکیەتیە کۆمەڵایەتیە ھەڵوەشێنێتەوە تا پەروەردو ئاراستەی تاک نەمێنی و ھێلانەیەکی شێواو بۆ بەد ڕەوشتیەکانی جێندەری فەراھەم بھێنێت.

 3- بە سوک سەیرکردنی تاوان: لە ھیچ یاسایەکی جیھانی چ ئاسمانی و چ ئەو یاسایانەی کە لەلایەن خاوەن ژیرییەکانەوە دانرابێت، دان نانێن بەوەداو ڕێگا نادەن بەوەی کە تاوانکاری ئەنجام بدرێت و لێپێچینەوەی لەسەر نەکرێت، بەڵام یاسای (جێندەر) دەیەوێت لەژێر ناوی جۆری کۆمەڵایەتی و پێبەخشینی ھێز بە ژن ئەو سنورانە ببەزێنێت، وەک (ئان ئوکلی) ئاماژەی پێ کردوون.
4- نەھێشتنی ڕۆڵی ژن وەک دایک: یەکێکی تر لەو ئامانجانە بریتیە لە ھەراجکردنی تواناکانی ژن و ھەرزان فرۆشکردنیەتی لە بازاڕدا بە نەھێشتنی سیفەتی دایکایەتی و پەروەردەی مناڵ، چونکە بەپێی ڕێنماییە جێندەرییەکان مناڵبوون و پەروەردەکردنی ھۆیەکن لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕۆڵی ژن لە بازاری کارداو ھاو ڕێککردنەوەیەتی لەگەڵ ڕۆڵی پیاواندا، لەبەر ئەوە (جێندەر)ی ڕێگا بۆ لەباربردنی مناڵانیان خۆشکردووە، ئەمەش جارێکی تر لەژێر پەردەی جێندەریدا ستەمێکی گەورەیە لە کەسایەتی مرۆڤ.
5- تیرۆری کلتوریی: ئایدۆلۆژیای جێندەر کلتورو تایبەتمەندیی گەلان پێشێل و تیرۆر دەکات و خۆی وەک تاکە فریاد ڕەسی ژیانی مرۆڤایەتی دەخاتە ڕوو.
6- پەرەپێدانی ھاوڕەگەزبازی: یەکێکی تر لە ئامانجە دیارەکانی (جێندەر)ی بریتیە لە ئازادکردنی ھاوڕەگەزبازی بە مارەکردنی ژن لە ژن و پیاو لە پیاو، ئەمەش بە ئاشکرا لە بەندەکانی ڕێکەوتننامەی لیژنەی مافی ئافرەت لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە کە لەڕۆژی (١٢ی ئازاری ٢٠٠٤) بەستراوەو داوای بەگەڕخستنی یەکسانی ڕەگەزی دەکات لە ڕووی فێرکردن و ئاراستەکردنیان بۆ بەرکارکردنی ھەموو جۆرە کارە سێکسییەکان بە سروشتی و ناسروشتییەکانیانەوە.
تەنانەت لە کتێبی (الاسرە وتحدیات المستقبل)ی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خێزان دەکاتە (١٢) جۆرو شێوازو لەناویاندا خێزانی ناچیزەیی (لادەری سێکسی) ھەیە.
7- ئامانجێکی تری (جێندەر)ی بریتیە لە نەھێشتنی جیاوازیە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و وەزیفیەکانە لە نێوان ژن و پیاودا، ئەم ئامانجەش لێکگیران و ھەڵوەشانەوە لە نیوان سروشت و پێکھاتەی مرۆڤدا کە خوای گەورە لەسەری دروستی کردوون دێننە ئاراوە، کە ھۆیەکانی بەردەوامی لە ئاوەدانکردنەوەی زەوی و بەردەوامی ژیان و ھاوسەنگی سەر ڕووی زەوی دەخاتە مەترسیەوە.

بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و تایبەتمەندیی ئاینیی و کلتوری گەلان، ھۆشیاربەو بەر بە ئایدۆلۆژیای (جێندەر) بگرە، لە ڕێی:

1- ناسینی بانگەشەکارانی لە کوردستان و جیھاندا.
2- ئاگاداریی پلان و ھەنگاوەکانیان بە لە ژیانی خۆت و خێزان و نزیکەکانتدا.
3- ئاگاداری ھەوڵەکانیان بە بۆ ئاساییکردنەوەی ئەم ئەجێندا قێزەون و دژە مرۆییە، لە ناوەندەکانی خوێندن و سەرجەم کایەکاندا.
4- لە پێگەو پسپۆڕی خۆتەوە بۆ ڕەتکردنەوەو تەشەنە نەکردنی ئەم ئەجێندا تیرۆریستە، بە زانست و داناییەوە خەبات بکە.

 ئەوەی لێرەدا ماوەتەوە بوترێت ئەوەیە کە (جێندەر)ی بریتیە لە یاسایەکی شەیتانی و پیس و قێزەونی دۆڕاوەکانی سیاسەت کە دەیانەوێت بەزۆر بەسەر گەلانی پاک داوێن و پاک ڕەفتاردا بسەپێنن.

ئامادەكردنى: م. ناسيح مەجيد

تايبەت بە پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



  ژمارەی بینین 183

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram