قۆپی کردن له تاقیکردنه‌وه‌کان.؟ سه‌لامي خواتان لێبێت پرسياريكم هه‌يه ، ئايا قۆبي كردن حه‌رامه له‌كاتێكدا هه‌وڵێكي زۆريش به‌يت بۆ سه‌عي كردن و مێشكت وه‌ری نه‌كرێت؟؟؟ به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: قۆپی کردن و غه‌ش و فێڵ له ڕه‌وشتی موسوڵمان نییه، ئه‌وه له سیفه‌تی دووڕووه‌کانه(المنافقین)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتيخادعون الله والذين آمنوا وما يخدعون إلا أنفسهم وما يشعرون[البقرة:9]. واته/ دووڕووه‌کان فێڵ و ته‌ڵه‌که له خوا و هه‌روه‌ها ئیمانداران ده‌کان، ئه‌وانه به‌ڕاستی فێڵ ته‌نها له‌خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌ستی پێناکه‌ن. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من غشنا فليس منا" أخرجه مسلم. واته/ ئه‌وه‌ی فێڵ و غه‌ش بکات له ئێمه ئه‌وه له ئێمه نییه(موسڵمان نییه). له‌ڕیوایه‌تێکی تر ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ی فێڵ بکات له من نییه، ئیتر با له‌هه‌ر که‌سێک بێت یان به‌هه‌رجۆرێک بێت"من غش فليس مني" رواه الطبراني. فێڵ و قۆپی و ته‌ڵه‌که‌بازی له‌ئاگردایه، بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێین که موسوڵمان نابێت خاوه‌نی ئه‌و سیفه‌تانه بێت، قۆپی کردن له تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندگاش هه‌ر غه‌شه و ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌و فه‌رموودانه. له‌باتی ئه‌وه‌س ئێمه داواده‌که‌ین که موسوڵمان زیاتر خۆی ماندوو بکات و پاشان پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌و کاته‌ش خوای گه‌وره ئاسانکاری بۆ ده‌کات.. ئه‌وه‌ش که فێڵ ده‌کات فێڵ له‌خۆی ده‌کات چونکه هیج فێر نابێت و پاشانیش له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌بێزڕێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ------------------------------------------------------------------ لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان له‌ده‌نگی ئیسلام.