حوکمی درۆکردن.؟ حوكمي دروكردن چيه؟ سوپاس به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: درۆکردن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گوناهێکه له گوناهه گه‌وره‌کان، که‌سی درۆزن ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌کات ئه‌وا مسۆگه‌ر سزای دۆزه‌خ ده‌چێژێت مه‌گه‌ر خوا به‌ڕه‌حمی خۆی لێی ببورێت.. باسی درۆ له قورئاندا زیاتر له دووسه‌د جار هاتووه، هه‌مووی باس له ناشرینی ئه‌و ڕه‌وشته ده‌کات و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی درۆزنان به‌دیار ده‌خات که به‌سزای سه‌ختی دۆزه‌خ شاد ده‌بن.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"وإياكم والكذب فإن الكذب يهدي إلى الفجور وإن الفجور يهدي إلى النار، وما يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذاباً" رواه البخاري ومسلم. واته/ نه‌که‌ن درۆ بکه‌ن چونکه درۆکردن ڕێنمویت ده‌کات به‌ره‌و هه‌موو تاوانه‌کان و تاوانه‌کانیش ڕێنمویت ده‌کات به‌ره‌و ئاگر(دۆزه‌خ)، وه به‌رده‌وام که‌سێک درۆ ده‌کات و به‌شوێن درۆوه‌یه هه‌تاوه‌کو له‌لای خودا‌ش به‌درۆزن ده‌نووسرێت. درۆکردن مرۆف ده‌بات به‌ره‌و نه‌فرینی خوایی(اللعنة)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتقتل الخراصون[الذاریات:10]. واته/ نه‌فرین له درۆزنه‌کان(ئه‌وانه‌ی ڕاستی به‌درۆ ده‌زانن). درۆ یه‌کێکه له نیشانه‌کانی دووڕوو، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" آية المنافق ثلاث وإن صام وصلى وزعم أنه مسلم: إذا حدث كذب، وإذا وعد أخلف، وإذا اؤتمن خان." رواه مسلم. واته/ نیشانه‌ی دووڕوو سیانن؛ کاتێک قسه‌ی کرد درۆ ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی دا نایباته سه‌ر، وه کاتێک ئه‌مانه‌تی پێ‌سپێردرا خیانه‌تی لێده‌کات. له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێ درۆکردن هه‌یه ته‌نها به‌ڕواڵه‌ت به‌درۆ داده‌نریت ئه‌گینا درۆ نییه، ئه‌وه‌ش؛ له‌کاتی شه‌ڕ و جه‌نگ له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان، له‌کاتی چاکسازی نێوان دوو که‌س یان دوو هۆز و گه‌ل، وه قسه‌ی پیاوێک بۆ ژنه‌که‌ی یاخود ژنێک بۆ پیاوه‌که‌ی، بۆنمونه پیاوێک له‌به‌ر دڵی خێزانه‌که‌ی پی ده‌ڵێت که‌س له تۆ جوانتر نییه، ڕه‌نگه واش نه‌بێت به‌ڵام بۆڕازیکردنی دڵی ئه‌و به‌گوناه و درۆ دانانرێت، هه‌روه‌کو(أم کلثوم) خوا لێی رازی بێت بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت"ولم أسمعه يرخص في شي‌ء مما يقوله الناس إلا في ثلاث: تعني: الحرب والإصلاح بين الناس، وحديث الرجل امرأته وحديث المرأة زوجها" رواه مسلم. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ----------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان له‌ده‌نگی ئیسلام.