سه‌یری زیناکردن تاوانه‌که‌ی ناگاته زیناکردن.؟ السلام علیكم، براكان به‌ڕێزتان له‌وه‌ڵامى پرسیارێكدا وتووتانه كه ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌یرى دووكه‌س ده‌كات كه‌خه‌ریكى زیناكردنن به‌فلیم یان به‌ره‌سم ئه‌وا ئه‌وكه‌سه‌ى سه‌یرده‌كات تاوانه‌كه‌ى له‌ئه‌وان زیاتره كه زیناده‌كه‌ن. تكایه ئه‌م فه‌توایه‌م بؤ ڕوون بكه‌نه‌وه، خودا پاداشتان بداته‌وه.؟ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: تاوانی ته‌ماشاکردنی وێنه‌ی سێکسی و فلیمی زیناکردن و به‌دڕه‌وشتی تاوانه‌که‌ی ناگاته ئه‌و که‌سه‌ی زیناکه ده‌کات.. چونکه هه‌روه‌ک ڕوونه زیناکردن حه‌ددی له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر زیناکار خاوه‌ن ژن نه‌بێت یان خاوه‌ن مێرد ئه‌وا دارکاری ده‌کرێت(١٠٠جار) وه‌ئه‌گه‌ر ژنی هه‌بێت یاخود مێرد ئه‌وا به‌رده‌باران ده‌کرێت(رجم) هه‌تاوه‌کو مردن.. به‌ڵام تاوانی ته‌ماشاکردنی زینا و وێنه سێکسییه‌کان ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌حوکمی ئیسلامی‌دا کارێکی وای لێ به‌دی بکرێت، قازی له‌پێشدا ئامۆژگاری بکات و یان سه‌رزه‌نشت بکرێت، خۆئه‌گه‌ر بۆجاری تر بگیرێت ڕه‌نگه به‌چه‌ند زلله و قسه‌پێوتنێک به‌ڕێ بکرێت یان ڕه‌نگه که‌مێک زیندانی بکرێت یاخود دووربخرێته‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌موو قازی و حاکمی ئیسلامی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. به‌هه‌رحاڵ سزاکه‌ی ناگاته دارکاری و به‌رده‌باران کردن. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و وه‌ڵامه‌ش بکه‌ی ده‌بینی که ڕوونمان کردۆته‌وه که زینا و ته‌ماشاکردنی زینا دوو تاوانی وه‌ک یه‌ک نین http://www.dangiislam.org/faq/126/catid/18/. به‌ڵام دیاره ته‌ماشاکردنی ئه‌و دیمه‌نه قێزه‌ونانه مه‌ترسی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئاده‌میزاد، که‌ڕه‌نگه به‌ره‌و تاوانی زینا و بگره زیاتریش مرۆڤ به‌رێت. زۆرکه‌س هه‌بوون به‌هۆی ئه‌و کاره‌وه تووشی زینا بوون له‌گه‌ڵ خوشکی خۆیان یاخود خزمانی خۆی که ئه‌و زینایه زۆر گه‌وره‌تره له‌زینایه‌کی تر. جگه له‌و تاوانه‌ش چه‌نده‌ها مه‌ترسی و زیانی تری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه.. سه‌رنجێک؛ هه‌ندێک جار تاوان ئه‌گه‌ر به‌دڵیش بێت ده‌که‌وێته حوکمی ئه‌نجامدانییه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و که‌سه خۆزگه‌ی بۆ ئه‌و کاره کرد و ته‌مه‌ننای وابوو که‌ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ستبدات و یاخود بۆی سه‌ربگرێت ئه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی ده‌کرد و ئه‌نجامی ده‌دا! حوکمی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ونه بکه‌ری ئه‌و تاوانه‌وه.. وه‌ک وتمان له‌دوای ئه‌وه‌ی عه‌زم ده‌کات و ته‌نها بۆی هه‌ڵناکه‌وێت ئه‌گینا هیچ یه‌کودووی لێ نه‌ده‌کرد.. ئه‌وجا له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێین که ته‌ماشاکردنی زیناکردن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ش نه‌بێت زۆرنزیکه له‌دواتر بیگه‌یه‌نێته ئه‌و حاڵه‌ته که حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وه بکات له‌و زینایه به‌شداربووایه.. یاخود خۆی بووایه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئاوه‌ها و ئاوای بکردایه.. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" إذا عملت الخطيئة في الأرض كان من شهدها فكرهها كمن غاب عنها و من غاب عنها فرضيها كان كمن شهدها". واته ئه‌گه‌ر تاوانێک کرا له‌زه‌وی(هه‌رجێیه‌ک) ، ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه له‌وشوێنه و پێی ناڕازییه ئه‌وا وه‌ک ئه‌وه وایه له‌و جێگایه نه‌بووبێت(واته گوناهه‌که‌ی بۆنانووسرێت) ، ئه‌وه‌ش که له‌وێ نییه و به‌ڵام پێی ڕازییه ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه له‌وجێگه‌یه ئاماده‌بووبێت(واته به‌شداری ده‌بێت له‌و گوناهه چونکه پێی ڕازییه). ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی به‌ڕه‌زای خۆی ته‌ماشای ئه‌و فلیمانه ده‌کات ده‌بێت چۆن گوناهی بۆ بنوسرێت!؟ مه‌گه‌ر که‌سێک له‌وکاته‌دا له‌یادی بێت که بڕوای وابێت ئه‌و کاره‌ی په‌ستانێکی نه‌فسه و خۆی پێی ڕازی نییه.. خوای گه‌وره موسوڵمانان و هه‌موو ژیرێکیش له‌وه بپارێزێت. ئامین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.