ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ی هه‌مووی حه‌رام نییه.؟ السلام علیکم. من یه‌ک پرسیارم هه‌یه ئه‌وه‌یش، باوکم ئیش ده‌کات له دوکانێکی موسوڵمان، له‌وان جارجاره پاره ده‌با ئێمه ده‌زانین به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ من پاره نابه‌م له‌وان، وه به‌و پاره‌ی که ده‌یبات له‌وان خواردن بۆ ماڵه‌وه دێنێت ئایا حه‌رامه ئه‌و خواردنه بخورێت ؟ سوپاس به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی بابت په‌یدای ده‌کات و لهگیرفانیدایه هه‌مووی له‌و دزییه‌یه(لێمان ببوره وا ده‌ڵێێن) و هه‌رچی خه‌رجییه‌ک ده‌یکات بۆ ماڵه‌که له‌و پاره‌یه‌یه ئه‌وا ناشێت ئێوه سوودی لێ وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر ده‌توانن پێویستیتان به‌و خه‌رجییه‌ی باوکتان نه‌بێت، واته خه‌رجییه‌کی تر هه‌بێت له‌دوای خوا پشتی پێ ببه‌ستن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌یه و ئێوه‌ش هیچ چارێکی ترتان نییه، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی پێویستانه له خواردن و خواردنه‌وه و جلوبه‌رگ و پێویستییه ناچارییه‌کانی تر لێی وه‌رده‌گرن، له‌وه زیاتر ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر جگه له‌و پاره حه‌رام و زهوتکراوهش حه‌ڵاڵیشی ده‌ست ده‌که‌وێت، وه‌ک کرێی کارکردنی خۆی یاخوود ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیتان هه‌یه(سۆسیال) ئه‌وا هه‌رچییه‌ک خه‌رج ده‌کات بۆ ئێوه ترسی تێدا نییه چونکه پاره‌که‌ی حه‌ڵاڵیشی تێدایه جگه له‌و حه‌رامه، ئێوه گوناهبار نابن و ئه‌و ته‌نها خۆی باری سه‌رشانی خۆی قورس ده‌کات.. ئه‌مه و پێویسته له‌سه‌ر ئێوه‌ش زوو زوو ئامۆژگاری بکه‌ن، ڕاسته‌وخۆ خۆتان بن یاخوود که‌سێکی تر که شه‌رمی لێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رم و ترسی له خوای گه‌وره بۆ بگه‌ڕێته‌وه و واز له‌و گوناهه گه‌وره‌یه بهێنێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێک ئێوه بتوانن وه‌ک فشارێک لێی جیابنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ماڵی له‌گه‌ڵ جیابکه‌نه‌وه یاخوود سارد و سڕ بن له‌گه‌ڵی ئه‌گه‌ر سوودی هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وه نابێت درێغی بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانن مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره زیاتر تووڕه و لووتبه‌رزی ده‌کات ئه‌وا هه‌ر به‌نه‌رم و نیانی و هه‌ڵوێستی جوان.. شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر له دوکانێکی گاوریش یان جووله‌که کاری بکردایه و هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌نجامدایه هه‌ر تاوان ده‌بوو و وه‌کو ئێستا وه‌ڵامان ده‌دایه‌وه. خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات و دڵی بگۆڕێت به‌ره‌و خێر. ئامین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.