خواردنی ماڵی هه‌تیو.؟ به‌ناوی خوای گه‌وره، دوای ده‌ستخۆشی بۆتان داواکارم له خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتووبن، پرسیارێکم هه‌یه ده‌رباره‌ی ماڵی (هه‌تیوو) و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لای هه‌ندێک له خه‌ڵک دروست بووه له خواردنی ماڵی هه‌تیوو نه‌خوات ده‌ڵێت حه‌رامه که ئه‌مه زۆر جار ده‌بێته هۆی دڵشکاندنیان وه که قورئانی پیرۆز باس له‌وه ده‌کات ده‌فه‌رمووێ (نزیکی ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ونه‌وه )، ئایا ئه‌و حوکمه چؤن؟ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامم سوپاس. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتولا تقربوا مال اليتيم إلا بالتي هي أحسن[الإسرا‌ء: ٣٤] واته/ نزیک مه‌بنه‌وه له ماڵی هه‌تیو مه‌گه‌ر به باشترین شێوه نه‌بێت. باشترین شێوه‌ش ئه‌وه‌یه که ماڵه‌که‌یان بۆ بپارێزێ و هه‌وڵبدات نه‌شونمای پێ بکات بۆیان، وه‌ک ئه‌وه بیخاته بازرگانی و کاروکاسپییه‌وه. هه‌روه‌هاولا تأكلوا أموالهم إلى أموالكم إنه كان حوباً كبيراً[النساء: ٢]. واته/ ماڵه‌که‌یان تێکه‌ڵ مه‌که‌ن له ماڵی خۆتان، به‌نییه‌تی خواردنی، ئه‌وه گوناهێکی گه‌وره‌یه. چۆنییه‌تی سزای ئه‌و گوناهه‌یه‌ش له ئایه‌تیإن الذين يأكلون أموال اليتامى ظلماً إنما يأكلون في بطونهم ناراً وسيصلون سعيراً[النساء: ١٠] ڕوونکراوه‌ته‌وه، واته/ ئه‌وانه‌ی به سته‌م ماڵی هه‌تیو ده‌خۆن ئه‌وه ئاگریان خواردووه و دواتریش سزای سه‌خت ده‌نۆشن. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌ی حه‌وت گوناهه گه‌وره‌که"اجتنبوا السبع الموبقات، قيل: يا رسول الله وما هن؟ قال: الشرك بالله، والسحر، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق، وأكل الربا، وأكل مال اليتيم، والتولي يوم الزحف، وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات" رواه البخاري ومسلم. خواردنی ماڵی هه‌تیوی تێدایه، سه‌دی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"يبعث آكل مال اليتيم يوم القيامة ولهب النار يخرج من فيه، ومن مسامعه وأنفه وعينيه، فيعرفه كل من رآه بأكل مال اليتيم." واته/ ماڵخۆری هه‌تیو به سته‌م له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو ده‌بێته‌وه و بلێسه‌ی ئاگر له ده‌می دێته ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها له گوێیه‌کانی و چاوه‌کانی، هه‌رکه‌سێک بیبینێت ده‌زانێت ئه‌وه ماڵی هه‌تیوی به سته‌م خواردووه. هه‌روه‌ها"يبعث يوم القيامة القوم من قبورهم تأجج أفواههم ناراً، قيل: يا رسول الله من هم؟ قال: إن الذين يأكلون أموال اليتامى ظلماً" رواه إبن مردویه عن أبي هریرة. واته/ خه‌ڵكانێک له گۆره‌کانیان زیندوو ده‌بنه‌وه و ئاگر له ده‌میانه‌وه دێته‌ده‌ر، وترا ئه‌وانه کێن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ن که ماڵی هه‌تیویان خواردووه به سته‌م(گوناه). له‌مه‌وه؛ ماڵی هه‌تیو ئه‌گه‌ر به‌گوناه و زه‌وتکردن و داگیرکردن بخورێت ئه‌وه حه‌رامه و به یه‌کده‌نگی هه‌موو زانایان له گوناهه گه‌وره‌کانه و تووشی ئه‌و سزایه ده‌بێت که له ئایه‌تی و فه‌رمووده‌کاندا هاتوون. ئه‌ی چؤنی گوناه نابێت یاخوود له چ حاڵه‌تیکدا جائیزه؟ زانایان ئه‌وه‌یان ڕوونکردۆته‌وه بۆمان و ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر هه‌تیوه‌کان باڵه‌غ و ژیر بووبن، ئه‌وا ماڵه‌که‌یان ده‌درێته‌وه و ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به‌ویستی خۆیان ڕیژه‌یه‌کی بده‌ن به که‌سێک یان به‌وه‌ی سه‌ربه‌رشتی کردوون ئه‌وا بۆیان حه‌ڵاڵه و جائیزه. ئه‌گه‌ر منداڵیش بوون و نه‌گه‌یشتبنه ته‌مه‌نی ژیری، ئه‌وا نابێت ده‌ست بۆ ماڵیان ببرێت و تێکه‌ڵ به ماڵی سه‌رپه‌رشتیکاره‌که‌یان بکات، به‌ڵام بۆی جائیزه ئه‌گه‌ر هه‌ژار و موحتاج بێت وه‌ک کرێیه‌ک له حه‌قی به‌خێوکردنیان یاخوود خه‌رجییه‌کانی خۆیان له ماڵ و سامانه‌که‌ی ئه‌وان به‌کاربێنیت، ئه‌ویش به‌حه‌ققی خۆی نه‌وک زیاتر. خیلافیش هه‌یه که ئایا ئه‌گه‌ر کابرا له دواییدا پاره‌ی بوو، ده‌بێت بیگێڕێته‌وه؟ ڕای په‌سه‌ند و له پێشتر ئه‌وه‌یه که نه‌خێر پێویست ناکات بگیگێڕێته‌وه بۆیان، چونکه ئه‌وه حه‌قێکی ئه‌و بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ژار بووه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَابْتَلُوا الْيَتَامَى حَتَّى إِذَا بَلَغُوا النِّكَاحَ فَإِنْ آنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْداً فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ وَلا تَأْكُلُوهَا إِسْرَافاً وَبِدَاراً أَنْ يَكْبَرُوا وَمَنْ كَانَ غَنِيّاً فَلْيَسْتَعْفِفْ وَمَنْ كَانَ فَقِيراً فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ فَأَشْهِدُوا عَلَيْهِمْ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيباً[النساء:٦]. واته/ هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه هه‌تا بزانن ئایا ده‌توانن ماڵی خۆیان بپارێزن، ئه‌وجا که گه‌یشتنه ته‌مه‌نی باڵه‌غبوون و لێتان بینین که توانایان هه‌یه له‌وه‌ی ماڵی خۆیان بپارێزن و به‌هه‌ده‌ری نه‌به‌ن، ئیتر ماڵه‌که‌یان بۆ بگێڕنه‌وه. نه‌ه‌ن ماڵه‌که‌یان به زیاده مه‌سره‌فی و زۆر به‌کارهێنانی به هه‌ده‌ر بده‌ن بۆیان هه‌تاوه‌کو پێش باڵه‌غبوونیان بۆیان بخۆن، ئه‌وه‌ش که ده‌وڵه‌مه‌نده با خۆی دوور بگرێ له ماڵی هه‌تیوان، ئه‌وه‌س که هه‌ژاره با به چاکه و پێویست لێیان بخوات، هه‌رکاتێکیس ماڵه‌که‌یانتان پێدانه‌وه ئه‌وا شایه‌تییان له‌سه‌ر بگرن(بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن هه‌موو لایه‌ک)، خواش به‌سه له‌وه‌و دوا شایه‌ت بێت به‌سه‌رتانه‌وه. جائیزیشه ماڵی هه‌تیو تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ ماڵی سه‌رپه‌رشتیکاری به‌ڵام به‌مه‌رجێ ڕێژه‌ی خۆیان دیار و ئاشکرا بێت و حه‌ققیان نه‌فه‌وتێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتويسألونك عن اليتامى قل إصلاح له‌م خير وإن تخالطوهم فإخوانكم والله يعلم المفسد من المصلح ولو شا‌ء الله لأعنتكم[البقرة: ٢٢٠] واته/ پرسیارت لێ ده‌که‌ن له باره‌ی هه‌تیوانه‌وه، پێیان بڵی چاکبوون له‌گه‌ڵیان خێره و ئه‌گه‌ر مافی ئه‌وانیش تێکه‌ڵه به هی خۆتان بکه‌ن ئه‌وه جائیزه و ئه‌وان براتانن، خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێت کێ مه‌به‌ستی خراپه‌یه و کێ مه‌به‌ستی چاکه‌یه بۆیان، ئه‌گه‌ریس ویستبای ئه‌وا ئه‌و تێکه‌ڵییه‌ی له‌سه‌ر ته‌سک ده‌کردنه‌وه به حه‌رامکردنی. ئه‌وه‌ی ماوه؛ ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌چێته ماڵێک و هه‌تیویان هه‌یه یاخوود هه‌تیویان گرتۆته خۆ و سه‌رپه‌رشتییان ده‌که‌ن، له‌حاڵه‌تێکی وادا گوناه نابێت له‌و میواندارییه شتێکیان له‌گه‌ڵ بخورێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌زانرێت سه‌رپه‌رشتیکاره‌که له خواترسه و ماڵی هه‌تیوه‌کانی پاراستووه، بۆ دڵنیایی خۆیشی ده‌توانێت به خێرێک یان شتکڕینێک بۆیان به‌هێنده‌ی ئه‌و خواردنه‌ی قه‌ره بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گومانی لێ ده‌کرێ که له ماڵی هه‌تیوه‌کان به سته‌م ده‌خوات، ئه‌وا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ته‌قوای خۆیان، ئه‌گه‌ر نایخۆن له‌ترسی خوا وه‌رعیکه بۆیان، ئه‌گه‌ر بیشیخۆن گوناهبار نابن له‌کاتێدا ده‌زانن که خاوه‌ن ماڵ خه‌رجی خۆیان هه‌یه، نه‌وک هه‌ر ماڵی هه‌تیوه‌کان بێت. حوکمی وه‌ک ماڵی که‌سێک وایه حه‌ام و حه‌ڵاڵی تێدایه و بۆ خه‌ڵکی تر جائیزه لێی بخۆن به‌ڵام خۆی تاوانبار ده‌بێت له‌سه‌ر حه‌رامه‌کانی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.