خزمه‌تکردن و هاوکاری سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی یان نائیسلامی جائیز نییه.؟ به‌رێزان السلام عليكم ورحمه‌الله , من پرسياره‌كه‌م ئه‌وه‌يه . ئێمه زؤر جارى وا هه‌يه له مه‌جالى دابينكردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى ئيش ده‌كه‌ين بؤ حكومه‌ت له عێراق و كوردستان به تايبه‌تى، جا ئايا له ڕووى شه‌رعه‌وه هيچ گوناهێك ياخوود بڵێين هيچ ناشهرعيیهكى تێدا هه‌يه؟ جا بؤ ئه‌وه‌ى پرسياره‌كه زياتر ڕوون بێت كه‌لوپه‌كان بريتين له( جل و به‌رگ - پؤستال- ....) .؟ خوا جه‌زاى خێرتان بداته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هاوکاری و خزمه‌تکردنی سه‌ربازانێک یان سوپایه‌ک له ژێر فه‌رمانبه‌رایه‌تی نائیسلامیدا بێ یاخوود عه‌لمانی، جائیز نییه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و سوپایه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ ڕۆژێک له ڕۆژان له دژی موسوڵمانان و ڕابوون و بانگه‌وازی ئیسلامدا به‌کار بێت، له‌سه‌ر موسوڵمانیش حه‌رامه به‌شداری له خزمه‌تگوزاری سوپایه‌کی له‌و جۆره بکات. به‌ڵام هه‌ر کاتێک دڵنیایی هه‌بێ سوپای ده‌وڵه‌ت یان سه‌ربازانی بهکارنابرێن له دژی موسوڵمان و ئیسلام، کارێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێپێدراو ده‌بێت! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.