گوناهه گه‌وره‌کان کامانه‌ن.؟ -ئه‌م کاته‌تان باش به‌ڕێزان(کبائر الأثم)کامانه‌ن .؟ -وه کامیان له قورئاندا ناویان هاتووه . -ئه‌گه‌ر ئه‌زێت نه‌بێت ئایه‌ته‌کانمان بۆ ده‌ست نیشان بکه‌ن. خوا پاداشتان بداته‌وه إنشاألله به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گوناهه گه‌وره‌کان یه‌ک پێناسه و ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌هاتووه، هه‌ندێک ته‌نها ئه‌و حه‌وته‌یان به گه‌وره زانیوه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی له فه‌رمووده‌یه‌ک"عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ . قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ ؟ قَالَ : الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ ". زانای تریش وه‌کو حافظ فه‌رموویه‌تی: وتوویانه ئه‌و گوناهه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی سزا(الوعید) به بکه‌ره‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێ به ده‌قی قورئان یان سوننه‌ت. عیزی کوڕی عه‌بدوسه‌لام ده‌فه‌رموێ: ... هه‌ندێ له زانایان به‌وه به‌ستوویانه‌وه که هه‌ر تاوانێک بێ نه‌فین(لعنة) یان سزا و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر هاتبێ. ئیبن سه‌لاح ده‌فه‌رموێ: هه‌ندێ نیشانه‌یان هه‌یه له‌وانه؛ به‌رپابوونی حه‌دد(شه‌لاق) له کردنیان هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگر له قورئان و سوننه‌ت، هه‌شیانه بکه‌ره‌که‌ی ده‌خاته بازانه‌ی فاسقبوونه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌فرین. ئیسماعیلی قازی ده‌فه‌رموێ: حه‌سه‌نی به‌سری فه‌رمووی: هه‌موو گوناهێ خوای گه‌وره ده‌یگه‌یه‌نێ به ئاگر ئه‌وه گه‌وره‌یه. له پێناسه باشه‌کانیش، قورتوبی ده‌فه‌رموێ: هه‌موو گوناهێک له قورئان ویان فه‌رمووده یان کۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر بڕیار بده‌ن گه‌وره‌یه یان هه‌واڵ درابێت له‌سه‌ری به توندی سزا یان حه‌ددی له‌سه‌ر بێ یان زۆر توندی له‌سه‌ر کرابێت که دوور که‌وینه‌وه لێی.. زۆرن ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، وه‌کو: هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا، کوفر، زینا، دزی، کوشتن، مه‌یخواردنه‌وه، ڕاکردن له ڕۆژووی ڕووبوونه‌وه(جیهاد)، بوختان، غه‌یبه‌ت، درۆکردن و به‌درۆخستنه‌وه، گاڵته‌کردن به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و قورئان، ڕیبا، شایه‌تی درۆ، خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت، حه‌ڵاڵکردنی حه‌رام و حه‌رامکردنی حه‌ڵاڵ، درۆکردن به ده‌م خواوه، لێکدانه‌وه‌ی وته‌ی خوا به‌بێ عیلم و فرۆشتنی ئایه‌ته‌کانی خوا، خواردنی ماڵی هه‌تیو، جنێودان، خواردنی ماڵی خه‌ڵكی، خواردنی حه‌رام، ئازاردانی دایک و باب....تاد. هه‌ندێ له ئایه‌تانه: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً[النساء:٢٩]. [قُلْ تَعَالَوْاْ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلاَّ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلاَدَكُم مِّنْ إمْلاَقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلاَ تَقْرَبُواْ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلاَ تَقْتُلُواْ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ[الأنعام:١٥١]. وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلاقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُم إنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْءاً كَبِيرا[الإسرا‌ء:٣١]. وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ [المائدة:٣٨]. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ[البقرة:٢٧٨]. إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْماً إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَاراً وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيراً[النساء:١٠]. ئه‌مانه و هی تریش زۆرن.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.